کوردستانیان دانیشتوی وڵاتی نۆ‌رویژ بۆ چالاکیه‌کی گرنگ به دژی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا خۆیان ئاماده ده‌که‌ن.
هێمن سابڵاغی
ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه باسێکی گشتی بوو له‌سه‌ر یه‌کێتییه‌کی به‌هێزی کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی نۆ‌رویژ بۆ ئیدانه کردنی هه‌رچه‌شنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی وڵاتانی دراوسێ وداگیرکه‌ری کوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌وهه‌ڕه‌شانه‌ی که حکومه‌تی تورکیا ده‌یکاته سه‌ر کوردستان،
کوردستانیان دانیشتوی وڵاتی نۆ‌رویژ بۆ چالاکیه‌کی گرنگ به دژی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا خۆیان ئاماده ده‌که‌ن.
ڕۆژی شه‌ممه 28ی ڕه‌زبه‌ری 2707 ی کوردی،له‌سه‌ر بانگهێشتنی گروپی کوردی ڕێکخراوی دژی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی نۆ‌رویژ،( سۆس ڕاسیسمه)،به به‌شداری نۆێنه‌ری ده‌یان پارت ولایه‌ن و ڕێکخراوی کولتوری و ئاکادیمی کوردستانی دانێشتوی وڵاتی نۆ‌رویژ،له نوسینگه‌ی ڕێکخراوی دژی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی نۆ‌رویژ ( سۆس ڕاسیسمه) کۆبوونه‌وه،
ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه باسێکی گشتی بوو له‌سه‌ر یه‌کێتییه‌کی به‌هێزی کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی نۆ‌رویژ بۆ ئیدانه کردنی هه‌رچه‌شنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی وڵاتانی دراوسێ وداگیرکه‌ری کوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌وهه‌ڕه‌شانه‌ی که حکومه‌تی تورکیا ده‌یکاته سه‌ر کوردستان،هه‌ر جاره به هانه‌یه‌ک به کوردستان ده‌گێڕێت و چاوی به‌و ئاشتی و ئارامییه سه‌قامگیره‌ی کوردستان نایه‌ت،
به گۆێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو له نۆێنه‌رانی کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان که وه‌ک 2 لایه‌نی کوردستانی له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به‌شداریان هه‌بووه،وا بڕیاره که له نزیکترین کاتدا چالاکیه‌کی گرنگی کوردستانیانی نۆ‌رویژ به دژی ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رچاوه : له ماڵپه‌ڕی www.serbexo.com وه‌رگیراوه..
2007-10-20 19:38:06
18 ساڵ و 4 مانگ و 7 کاتژمێر و 52 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان