تورکیا سنوری زاخۆ بۆمباران ده‌کات و هێزێکی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌که‌دا بڵاوده‌بێته‌وه
سه‌رچاوه، ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ،
هاوکات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار رایانگه‌یاند هێزێکی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه له‌ناوچه سنورییه‌کانی زاخۆ بڵاوبۆته‌وه.
تورکیا سنوری زاخۆ بۆمباران ده‌کات و هێزێکی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌که‌دا بڵاوده‌بێته‌وه
چه‌ند شایه‌تحاڵێک له دانیشتوانی قه‌زای زاخۆ له پارێزگای دهۆک رایانگه‌یاند هێزه‌کانی تورکیا سه‌رله ئێواره‌ی دوێنێ یه‌کشه‌ممه ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری گوندی (نشت به‌رخ) ی سه‌ر به‌و قه‌زایه‌یان تۆپباران کردووه و هاوکات له‌گه‌ڵ زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیادا هێزێکی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌دا بڵاوبۆته‌وه.
ئه‌مه له کاتێکدایه که ئه‌گه‌ری له‌شکرکێشیی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی جه‌نگان دژی چه‌کدرارانی پارتی کرێکارانی کوردستان رووله‌زیادییه دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چه‌ندین پێکدادان له نێوان چه‌کدارانی ئه‌و حیزبه و سوپای تورکیادا رویدا.
یه‌کێک له شایه‌تحاڵه‌کان به ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆی (ده‌نگه‌کانی عێراق) ی راگه‌یاند " سه‌ره‌تا بۆمبارانه‌که‌ی تورکیا کاتژمێر نۆو نیوی شه‌وی رابردوو به چه‌کی سوک ده‌ستیپێکرد و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری گوندی نشت به‌رخی باکوری زاخۆی گرته‌وه."
وتیشی "بۆمبارانه‌که بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک به‌رده‌وام بوو، ژماره‌یه‌کی زۆر هاوه‌ن له نزیک گونده‌که که‌وته خواره‌وه و ترسێکی زۆری خسته دڵی دانیشتوانه‌که‌یه‌وه."
دوێنێش سوپای تورکیا له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند له ئه‌نجامی چه‌ند پێکدادانێکدا له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی په‌که‌که (12) سه‌ربازی کوژراوه و (16) ی تر برینداره و په‌که‌که‌ش 23 دیل و کوژراوی هه‌بووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان به (ده‌نگه‌کانی عێراق) ی راگه‌یاد "ژماره‌ی کوژراو و برینداره‌کانی سوپای تورکیا زۆر له‌وه زیاتره که رایده‌گه‌یه‌نێت" ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
جێی ئاماژه‌یه دوای ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی ده رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌کانی په‌که‌که له پێکدادانێکدا (15) سه‌ربازی تورکیان کوشت، هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مانی تورکیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارێکی په‌سه‌ند کر که رێگه به سوپای ئه‌و وڵاته ده‌دات بۆ جه‌نگان دژی چه‌کدارانی په‌که‌که سنوری هه‌رێمی کوردستان ببه‌زێنێت.
هاوکات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار رایانگه‌یاند هێزێکی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه له‌ناوچه سنورییه‌کانی زاخۆ بڵاوبۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌کان به ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆی (ده‌نگه‌کانی عێراق) یان راگه‌یاند هێزێکی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه سنورییه‌کانی په‌رخ و کانی ماسی و چیای خامکیری سه‌ر به قه‌زای زاخۆ بڵاوبۆته‌وه وه‌ک ئاماده‌باشی بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر له‌شکرکێشییه‌کی سوپای تورکیا.
سه‌رچاوه، ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ،
http://www.serbexo.com
2007-10-22 16:25:37
18 ساڵ و 3 مانگ و 11 کاتژمێر و 4 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان