به‌رپرسێکی ڤاتیکان ناراسته‌وخۆ باس له پێویستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کات
له ماڵپه‌ڕی خۆرهه‌ڵات نیوز وه‌رگیراوه،
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڤاتیکان وتی: پێویسته وڵاتانی تورکیا، ئێران، عێراق و سووریا رێگا به‌وه بده‌ن که کورده‌کان خۆیان بناسێنن وچیدیکه مافه‌کانیان پێشێل نه‌که‌ن.
خۆرهه‌ڵات نیوز: رافائێل متارتینۆ، سه‌رۆکی ده‌زگای داد و ئاشتی ڤاتیکان، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به گفتوگۆی نێوان ئایینه‌کانی جیهاندا، ناراسته‌وخۆ باس له پێویستی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌کات.
رافائیل مارتینۆ وتی: پێویسته ئه‌وه له بیر نه‌چێته‌وه که کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاوازه و له نێوان وڵاتانی تورکیا، ئێران، عێراق وسووریا دا دابه‌ش کراوه‌و وڵاتانی ناوچه‌که داخوازییه‌کانیان له به‌ر چاو ناگرن وهێشتا حکومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیان نییه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڤاتیکان وتی: پێویسته وڵاتانی تورکیا، ئێران، عێراق و سووریا رێگا به‌وه بده‌ن که کورده‌کان خۆیان بناسێنن وچیدیکه مافه‌کانیان پێشێل نه‌که‌ن.
مارتینۆ له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا کرد بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و وتی: داواکارم له هه‌ردوو لایه‌ن، تورکیا وهه‌رێمی کوردستان که به ئاشتیانه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
2007-10-23 15:38:19
18 ساڵ و 3 مانگ و 11 کاتژمێر و 53 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان