په‌نابه‌رێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له تورکیا به هۆی ڕاوه‌ستانی دڵه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
پ.س.ک
به گۆیره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتووله لایان هاوبیرانمانهوه له نێۆ په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌تورکیا، ئه‌مڕۆ 17 ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2706 ی کوردی کاتژمێر 17 پاش نیوه‌ڕۆ،په‌نابه‌رێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ناوی کاک شه‌هاب خه‌لیلی خه‌ڵکی سنه به هۆی ڕاوه‌ستانی دڵه‌وه کت وپڕ ماڵئاوایی له ژیانی په‌نابه‌ری کرد
په‌نابه‌رێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له تورکیا به هۆی ڕاوه‌ستانی دڵه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
به گۆیره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتووله لایان هاوبیرانمانهوه له نێۆ په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌تورکیا، ئه‌مڕۆ 17 ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2706 ی کوردی کاتژمێر 17 پاش نیوه‌ڕۆ،په‌نابه‌رێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ناوی کاک شه‌هاب خه‌لیلی خه‌ڵکی سنه به هۆی ڕاوه‌ستانی دڵه‌وه کت وپڕ ماڵئاوایی له ژیانی په‌نابه‌ری کرد، به گۆێره‌ی هه‌واڵ ناوبراو له نێۆ ئوتوبوس دا بوو به‌ره‌و لای ماڵه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام به هۆی خه‌م وخفهتێکی زۆری ژیانی په‌نابه‌ری وبهرخوردی نا مرۆڤانه‌ی هێزه‌کانی تورکیا لهگهڵیانداونائۆمێدی له لایان ڕێکخراوی کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌رانه‌وه،وای لێکرد که ببێه خه‌مێکی زۆر له ده‌رونیدا و که سه‌رئه‌نجام بوو به هۆی ڕاوه‌ستانی دڵیه‌وه،
کاک شه‌هابی خه‌لیلی خاوه‌نی 2 مناڵه واته کوڕ‌و کچێکی 4 ساڵ و 6 ساڵ. ناوبراو بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نێکی سیاسی کوردستانی بووه،
به ناوی کۆمیسێۆنی کاروباری مرۆڤایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،خه‌م وپه‌ژاره‌ی خۆمان ئارا ستهی بنه‌ماڵه وکه‌س وکاری کاک شه‌هاب وسه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی گیرهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین له شاره جیاوازه‌کانی تورکیادا،
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،وه‌ک پارتێکی به‌رپرس له ئاست کێشه جیاوازه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وبه‌تایبه‌ت کێشه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه،له‌گه‌ڵ ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌دا جارێکی دیکه په‌یمان نۆێ ده‌کاته‌وه که ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ پشتیوانی کردنی په‌نابه‌رانی گیرهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ڕێگه‌ی پێوه‌ندی گرتن به گشت ڕێکخراوه‌کانی جیهانیه‌وه.
کۆمیسێۆنی کاروباری مرۆڤایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. 17 ی پوشپه‌ڕی 2706 ی کوردی.
2006-07-19 15:48:31
19 ساڵ و 7 مانگ و 11 کاتژمێر و 41 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان