وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سـزای نوێی له دژی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نێت
له لایه‌ن VOA News
ئه‌م سـزا نوێـیانه له هه‌ر هاوڵاتیـیه‌ک و ڕێـکخراوه‌یه‌کی ئه‌مریکایی قه‌ده‌غه ده‌کات مامه‌ڵه و سه‌ودای دارایی له‌گه‌ڵ ئه‌و داموده‌زگا و که‌سـانه‌دا بکه‌ن که له بڕیاره‌که‌دا ناویان هاتووه
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سـزای نوێی سه‌پاند به‌سه‌ر له‌شـکری ئێران و سێ بانکی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆنده‌لیزا ڕایس له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی هنری پاڵسـۆن سزای نوێ له دژی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نن، پـێـنجشه‌ممه 25 ی ده‌ی 2007 حکومه‌تی ئه‌و وڵاته و 20 که‌س که تاوانبارکراون به‌وه‌ی پـشتیوانی له چالاکی تێرۆریستی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا ده‌که‌ن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له واشـنتۆنی پایته‌خت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆنده‌لیزا ڕایس و وه‌زیری دارایی هنری پاڵسـۆن بڕیاره‌که‌یان ڕاگه‌یاند. گوتیشـیان ئه‌م سـزایانه بۆیه ده‌سه‌پـێنرێت چونکه سوپای پاسـدارانی ئێران هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژ ده‌دات و هێزی تایبه‌تی قودسی بۆ پـشـتیوانیکردن له تێرۆریزم ته‌رخان کردووه.
ئه‌م سـزا نوێـیانه له هه‌ر هاوڵاتیـیه‌ک و ڕێـکخراوه‌یه‌کی ئه‌مریکایی قه‌ده‌غه ده‌کات مامه‌ڵه و سه‌ودای دارایی له‌گه‌ڵ ئه‌و داموده‌زگا و که‌سـانه‌دا بکه‌ن که له بڕیاره‌که‌دا ناویان هاتووه.
خانم ڕایس گوتیشی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پابه‌نده به چاره‌سه‌رێـکی دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، به‌ڵام هۆشـداری دا به‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کاردانه‌وه‌ی زیاتری ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و تاران، وه‌ک ئه‌و گوتی، له‌سه‌ر ڕێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا بمێنێـته‌وه.
2007-10-26 11:15:29
18 ساڵ و 3 مانگ و 16 کاتژمێر و 15 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان