وتووێژی سه‌رۆکی کوردستان له‌گه‌ڵ که‌ناڵی سی ئین ئین سه‌باره‌ت به کێشه‌ی نێوان تورکیا و په‌که‌که
Kurdistan TV
من په‌که‌که به رێکخراوێکى تیرۆریستى نازانم ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تورکیا رێگه‌چاره‌یه‌کى ئاشتیانه پێشنیار بکات و په‌که‌که ڕه‌تى بکاته‌وه ، ئه‌و کات په‌که‌که به تیرۆریست ده‌ناسم ، نه‌ک ئێستا.
شه‌وی رابردوو 25/10 نیک رابرتسۆن ، په‌یامنێری که‌ناڵی سی ئین ئین، سه‌باره‌ت به کێشه‌ی نێوان تورکیا و په‌که‌که وتووێژێکی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کوردستان سازدا ، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی :
پ - به‌رێز سه‌رۆک بارزانى ئه‌مرۆ دوایین ووتووێژه‌کانى نێوان تورکیا و عێراق سه‌باره‌ت به په‌که‌که به‌رێوه‌ده‌چێ ، په‌یامى ئێوه بۆ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه چییه ?.
سه‌رۆک : په‌یامى من بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که له تورکیا باوه‌ڕیان به دیموکراسى و ئاشتى هه‌یه ، ئه‌وه‌یه که نه‌هێڵن کێشه‌ى نێوان په‌که‌که و تورکیا ببێته کێشه‌ى نێوان کورد و تورک .
کورد خۆیان قوربانى تیرۆرن و لایه‌نگیرى له توندوتیژیش ناکه‌ن و ده‌یانه‌وێت که پێکه‌وه ژیانێکى دیموکراسى و ئاشتیانه دروست بکه‌ن .
پ - ئایا ئێستا له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا خاڵێک هه‌یه پێشنیار کرابێت و ئێوه به نادروستى بزانن و لێى ناڕازى بن ?.
سه‌رۆک : ئێمه ده‌زانین که له بیست ساڵى رابردوودا رێگه چاره‌ى سه‌ربازى هیچ ئه‌نجامێکى ئه‌رێنى لێنه‌که‌وتۆته‌وه . ئه‌وان ویستوویانه ئێمه ناچار بکه‌ن رامانکێشنه ناو ئه‌و شه‌ڕإه‌وه.
ئه‌گه‌ر بڕیار بدرێت به رێگه‌ى سه‌ربازى ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت ، ئێمه پشتگیرى لێناکه‌ین و ئێمه نامانه‌وێت ببینه لایه‌نێک له شه‌ڕى نێوان تورکیا و په‌که‌که‌دا.
ئێمه نامانه‌وێت که خاکى هه‌رێمه‌که‌مان له لایه‌ن په‌که‌که یان تورکیاوه بۆ شه‌ڕ که‌ڵکى لێوه‌ربگیرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌وان رێگه‌چاره‌یه‌کى ئاشتیانه پێشنیار بکه‌ن چ په‌که‌که یان تورکیا ، ئێمه هه‌موو ئاسانکاریه‌کى بۆ ده‌که‌ین و پشتگیرى لێده‌که‌ین .
پ - سه‌رۆک وه‌زیران مالکى په‌که‌که‌ى به رێکخراوێکى تیرۆریستى زۆر خراپ ناوبردووه ، ئایا ئه‌وان تیرۆریستن ?.
سه‌رۆک : به‌داخه‌وه مالکى له ژێر کاریگه‌رى فشارى حکوومه‌تى تورکیا ئه‌و لێدوانه‌ى داوه و من پێم ناخۆش بووه که مالکى ئه‌م قسه‌یه‌ى کردووه.
من په‌که‌که به رێکخراوێکى تیرۆریستى نازانم ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تورکیا رێگه‌چاره‌یه‌کى ئاشتیانه پێشنیار بکات و په‌که‌که ڕه‌تى بکاته‌وه ، ئه‌و کات په‌که‌که به تیرۆریست ده‌ناسم ، نه‌ک ئێستا.
پ - به‌رپرسه ئه‌مه‌ریکیه‌کان گووتوویانه که ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستان که‌مته‌رخه‌م بووه له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى په‌که‌که‌دا ، که کرده‌وه‌کانیان له ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان دژى تورکیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ئێوه چ وه‌ڵامێکتان بۆ ئه‌مه‌ریکییه‌کان هه‌یه ?.
سه‌رۆک : من به گشتى ئه‌وه ڕه‌ت ده‌که‌مه‌وه ، په‌که‌که له ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر کۆنترۆڵى حکوومه‌تى کوردستانن ، نییه ، من ته‌حه‌دداى ئه‌وه ده‌که‌م په‌که‌که له هیچ یه‌ک له شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان ( دهۆک ، سلێمانى ، هه‌ولێر ) ته‌نانه‌ت له ناوچه گوندنشینه‌کانى کوردستانیش نییه ، هیچ باره‌گایه‌کیشیان نزیکى باره‌گاکانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستانیش نییه.
ئێمه به چاکى بۆ به‌رپرسه ئه‌مه‌ریکیه‌کان روونمان کردۆته‌وه که ئێمه ئاماده نین پێشمه‌رگه‌کانمان بنێرین بۆ راوه‌دوونانى چه‌کدارانى په‌که‌که له‌و شوێنه چیاییه سه‌ختانه ، چونکه ئه‌و ناوچانه کۆنترۆڵ ناکرێن.
شه‌ڕى په‌که‌که له ناو خاکى تورکیاش له سنووره‌کان نییه ، ئه‌و شوێنانه‌ش کۆنترۆڵ ناکرێن چونکه شه‌روانى گه‌ریلایان هه‌یه. ئه‌وان هێزێکى ئاسایى سه‌ربازییان نییه.
ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێت به‌م بیانوویه شکستى ناوخۆیى خۆیان دابپۆشن ، ئێمه به ئه‌مه‌ریکیه‌کانمان گووتوه پشتگیرى له هیچ رێگه‌چاره‌ى سه‌ربازى ناکه‌ین و هیچ رێگه‌چاره‌ش که ئێمه بکێشێته ناو ئه‌و شه‌ڕه‌وه ، پشتگیرى لێناکه‌ین ، به‌ڵام ئێمه ئاماده‌ین ئاسانکارى بۆ هه‌ر رێگه‌چاره‌یه‌کى ئاشتیانه بکه‌ین.
پ - ئایا ئه‌مه‌ریکیه‌کان له‌م کاته‌دا یارمه‌تى ئێوه‌یان داوه ?.
سه‌رۆک : ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌توانن زۆرتر یارمه‌تى بده‌ن ، به‌ڵام ئێمه به‌راستى سوپاسى ئه‌وه‌ى که کردوویانه ، ده‌که‌ین .
2007-10-27 08:50:26
18 ساڵ و 3 مانگ و 18 کاتژمێر و 40 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان