کوردستانی - بارزانی: من دوژمنی تورکیا نیم،:به‌ڵام زمانی هه‌ره‌شه قبوڵ ناکه‌م
له په‌یامنێر وه‌رگیراوه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نێوان تورکیا‌و په‌که‌که، که 23 ساڵه به‌رده‌وامه، سه‌رۆکی کوردستان گوتی: ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێکی ئاشتیانه هه‌بێت،
کوردستانی - بارزانی: من دوژمنی تورکیا نیم، به‌ڵام زمانی هه‌ڕه‌شه قبوڵ ناکه‌م
PNA “ له‌مه‌ڕ بوونی چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) له ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان له دیمانه‌یه‌کدا بۆ (ئاژانسی فرانس پرێس) داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا کرد که بێن راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی هه‌بوونی چه‌کدارانی په‌که‌که دانووستان بکه‌ن، گوتیشی: وه‌رن بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی دۆزی کورد پێکه‌وه دانیشین، من دوژمنی تورکیا نیم، به‌ڵام زمانی هه‌ڕه‌شه قبوڵ ناکه‌م. ده‌رباره‌ی ئه‌و شانده عێراقییه‌ی که پێرێ به‌بێ ئه‌نجام له ئه‌نقه‌ره گه‌ڕایه‌وه‌و نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانیشی تێدابوو، سه‌رۆکی کوردستان گوتی: یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی که گفتوگۆکانی په‌رش و بڵاوکرد، مه‌سه‌له‌ی سنوور بوو، چونکه ره‌تیان کرده‌وه هێزی پێشمه‌رگه کۆنتڕۆڵی سنوور له ئه‌ستۆ بگرێت.
سه‌باره به چوونی ئه‌و شانده کوردییه‌ی بڕیاربوو سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره بکات، سه‌رۆک بارزانی گوتی: بڕیار بوو سبه‌ی وه‌فدێکی کوردی سه‌ردانی تورکیا بکات، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره ئه‌و سه‌ردانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نێوان تورکیا‌و په‌که‌که، که 23 ساڵه به‌رده‌وامه، سه‌رۆکی کوردستان گوتی: ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێکی ئاشتیانه هه‌بێت، ئێمه ده‌بینه لایه‌نێک له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ رێگه‌یه‌کی دیکه جگه له رێگه‌ی سه‌ربازی نه‌بێت، ئێمه نابینه لایه‌نێک تێیدا.
ده‌رباره‌ی له‌شکرکێشی تورکیا له‌سه‌ر سنووری هه‌رێمی کوردستاندا، سه‌رۆک بارزانی گوتی: له‌شکرکێشی تورکیا له‌سه‌ر سنووره‌کانمان قبوڵ ناکه‌ین، ئه‌گه‌ر په‌لاماری خاک و گه‌له‌که‌مانیاندا، ئێمه‌ش به‌رگری له خۆمان ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها گوتیشی: داوا له پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌که‌ین درێژه به ئاگربه‌ست بده‌ن و دیله‌کان ئازاد بکه‌ن و هێرشی سه‌ربازی نه‌که‌ن و به دوای رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه‌دا بگه‌ڕێن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له کۆتایی دیداره‌که‌دا سه‌رۆکی کوردستان هۆشداریدا و گوتی: به‌بێ چاره‌سه‌رکردنی دۆزی کورد ناوچه‌که سه‌قامگیری به‌خۆوه نابینێ. دووپاتیشیکرده‌وه‌و گوتی: ئێمه هه‌ین و مافی ژیانمان هه‌یه.
2007-10-29 15:46:02
18 ساڵ و 3 مانگ و 11 کاتژمێر و 46 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان