ئێران له‌سه‌ر سنوری پشده‌ر ده‌ستی به‌جموجۆڵ کردووه
serxhawe: rojnamei Awene.com
راگه‌یاند "ئێران بازرگان‌و کاروانچییه‌کانی ئاگادار کردۆته‌وه شت‌و مه‌که بازرگانییه‌که‌یان له بازاڕچه‌ی ئه‌شکان که له‌دیوی ئێرانه ببه‌نه‌وه سه‌رده‌شت،
به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی ئیسێوه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند"هاوکات له‌گه‌ڵ ئاماده‌کاریی تورکیادا بۆ هێرشکردنه سه‌ر په‌که‌که، ئێرانیش ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که له‌سه‌ر سنووری پشده‌ر رێوشوێنێکی توندی گرتووه‌به‌ر‌و ته‌قه له‌کاروانچی‌و قاچاخچیه‌کان ده‌کا‌و مه‌رزی قندۆڵیش داخستووه".
قه‌ڵادزێ، ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ئیسێوه نه‌هرۆ سه‌ردار به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "ئێران بازرگان‌و کاروانچییه‌کانی ئاگادار کردۆته‌وه شت‌و مه‌که بازرگانییه‌که‌یان له بازاڕچه‌ی ئه‌شکان که له‌دیوی ئێرانه ببه‌نه‌وه سه‌رده‌شت، چونکه رێگاکه‌ی قندۆڵ ده‌گیرێت، به‌ڵام که ئه‌وان شت‌ومه‌که‌که‌یان لانه‌بردووه، شه‌وی 27/10 که‌مینیان بۆ داناون‌و شه‌ش وڵاخیان کوشتووه. ئێستاش زۆربه‌ی مه‌رزه‌که‌یان مین رێژ کردووه تا خه‌ڵک هاتوچۆی پیادا نه‌که‌ن".
جموجۆڵه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوڵاتیانی دانیشتووی سنوره‌کانی پشده‌ری خستووه‌ته دڵه‌ڕاکێوه‌و له‌وه ده‌ترسن جارێکی‌تر گونده‌کانیان تۆپباران بکرێنه‌وه.
2007-10-30 12:22:05
18 ساڵ و 3 مانگ و 15 کاتژمێر و 9 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان