تاکو هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا له‌سه‌ر کوردستان بێت , له کوردستان و هانده‌ران به تایبه‌تیش شاری که‌رکووک و ناوچه ته‌عریبکراوه‌کان , با هه‌موو ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر ماڵه‌کانمان به‌رز بکه‌ینه‌وه
هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری کوردستان و ته‌شه‌نه‌کردنی بیر‌و کرداری تۆڕانی و په‌لاماری کوردان له هانده‌ران , به خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه سه‌رکه‌وتوانه‌کانی کورد له ناوخۆی کوردستان و هانده‌ران وه‌ڵامی تونددرایه‌وه , ناڕه‌زایه‌تیه‌کان باشترین نمایشی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی تورکیا و پشتگیری جه‌ماوه‌ری بوو له سه‌روه‌ری کوردستان و گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان .
له پاڵ خۆپیشاندان و به‌رگری جه‌ماوه‌ری و بایکۆتی ئابووری دژ به تورکیا , تا هه‌ڕه‌شه‌کان له‌سه‌ر کوردستان بێت , با هه‌موومان له ناوخۆی کوردستان و هانده‌ران , به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئالای کوردستان له بان ماڵ و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌کانمانه‌وه وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ی و تورکه فاشیسته‌کان بده‌ینه‌وه .
با هه‌ریه‌که‌مان وه‌ک تاک به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان, پرۆتستۆی هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا بکه‌ین و ئینتمای خۆمان بۆ نیشتمانی کوردستان ده‌رببڕین .
ناوه‌ندی چاک
29-10-2007
www.chak.be
[email protected]
تێبینی : جگه له‌م ئیمه‌یل و ئادره‌سه , هه‌ر بڵاوکراوه‌و به‌یاننامه‌یه‌ک ناوی چاکیشی له‌سه‌ر بێت , په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه نییه