تورکيا له‌نێوان چه‌ند به‌رداشێکدا
رێبين محمه‌د _ده‌ربه‌نديخان
وه شکست خواردنى پارته عه‌لمانى ونا سوێناليسته‌کانى تورکيا وه نه‌مانى ئه‌و ده‌سه‌لا٠ێته‌ى که سوپاى تورکى هه‌يبوو له تورکيا و ئه‌و گۆرإانانه‌ى که به‌رانبه‌ر به کورده‌کان کرا
تورکيا له‌نێوان چه‌ند به‌رداشێکدا
رێبين محمه‌د _ده‌ربه‌نديخان .
ئه‌مه‌ريکيه‌کانى له‌م سياسه‌ته دواليزمه‌دا چى ده‌که‌ن?ئايا ته‌نها تورکه‌کان مه‌به‌ستيان لێدان وده‌رککردنى په‌که‌که‌يه ?يان بۆ به‌هه‌ڵه‌دا بردنى حيزبى ئيسلامى حاکمه ?کاريگه‌رى به جينۆ سايدکردنى کوشتارى ئه‌رمه‌نه‌کان به‌م هه‌ڵايه ده‌شاردرێته‌وه!!? ئه‌مه دژايه‌تىيه کى زه‌ق نييه به‌رامبه‌ر به‌کورده‌کان وه فيدراڵيه‌تى هه‌رێم ?بۆ هێورکردنه‌وه‌ى بار‌و دۆخ ته‌نها سه‌رۆک تاڵه‌بانى و بارزانى به‌رپرسن ?ئه‌رکى جاده‌ى کوردى چيه له‌م نێوه‌نده‌دا ?
بۆ وه‌لا٠ێمى پرسياره‌کان وه شيکارى کردنيان ده‌بێت پشت ببه‌ستيت به چه‌ند خاڵێک وه بارێکى سياسى جياجيا ببه‌ستين که سه‌پێنراوى رإاستن وکارى گه‌ريان هه‌يه له ناوچه‌که‌و جيهانيشدا يه‌که‌م ئه‌مه‌ريکيه‌کان ناتوانن نه ده‌ست له تورکه‌کان به‌رده‌ن وه‌ک هاوپه‌يمانيه‌کى دێرن وخاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى نه ده‌توانن برإيارى لێدان و له‌ناوبردنى په‌که‌که بده‌ن چونکه له لايه‌که‌وه هاوپه‌يمانن به‌رانبه‌ر به ئێران و له لايه‌کى دى دژيه‌کن به‌رانبه‌ر به تورکيا بۆيه برإيارێکى يه‌کلاکه‌ره‌وه ناتوانن بده‌ن بۆ هه‌ڵ ده‌ده‌ن هاوکێشه‌ک رإابگرن به يه‌کسانى و بێ ئه‌وه‌ى هيچ لايه‌کى له ده‌ست بچێت هێرش کردنه سه‌ر ئێراقيش زۆر سانا ناکاته‌وه بۆ تورکه‌کان ،ئه‌گه‌ريش بێنه‌وه سه‌ر تورکيا کارێکى سانا نييه بۆى چونکه زۆر سه‌رکۆنه کرا له‌لايه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه ته‌نها سوريياى دژه کورد نه‌بێت پشتگيرى خۆى بۆ رإاگه‌ياند هه‌روه‌ها تورکيا خۆى دوژمنێکى چه‌ندان ساڵه‌و سه‌رسه‌ختى کورده ،
ئه‌مه له‌لايه‌ک و لايه‌کى ديکه‌ى په‌يوه‌ندى به‌ناو خۆى تورکياوه هه‌يه ئه‌ويش هه‌ڵبژاردنى پارتێکى ئيسلامى (عه‌داله‌ت وگه‌شه پێدان)وه شکست خواردنى پارته عه‌لمانى ونا سوێناليسته‌کانى تورکيا وه نه‌مانى ئه‌و ده‌سه‌لا٠ێته‌ى که سوپاى تورکى هه‌يبوو له تورکيا و ئه‌و گۆرإانانه‌ى که به‌رانبه‌ر به کورده‌کان کرا جێگاى رإه‌خنه‌ى ئه‌مان بوون بۆيه ده‌بێت سه‌رۆک وه‌زيران کارێک بکات دڵيان رإازى بکات ،
خاڵيکى تر ئه‌وه‌يه ئێستا ئه‌و پاته‌ى له سه‌ر حوکمه به‌ره‌و لاوازى ببه‌ن وئه‌م کاره هه‌ڵيه بخه‌نه ئه‌ستۆى له دواجاردا بيده‌نه به‌ر تانه‌و ته‌شه‌رو رإه‌خنه تا واى لێ دێت په‌رله‌مان وه‌ک ئه‌م برإياره برإيارێکى تر ده‌ربکات بۆ هه‌ڵبژاردن متمانه له‌م پارته وه‌بگيرێته‌وه يان هه‌ر هيچنه‌بێت واى لێبکه‌ن که هه‌ڵبژاردنى داهات ونه‌بێت خاوه‌ن ده‌سه‌لا٠ێت وبه شه‌رإنگێز ناوزه‌ند بکرێت چونکه له دونيادا ئێستا حيزبه ئيسلامييه‌کان خوازراو نين زۆر ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌گه‌ره .
وه کێشه‌ى ئه‌رمه‌نه‌کان وه به جينۆ سايد ناساندنى کوشتارى ئه‌رمه‌نه‌کان ئيستا که پشتگيرى نێو ده‌وڵه‌تى بۆ درووست بووه قورساى له سه‌ر تورکيا داناوه بۆيه پێ‌ى وايه به‌م هه‌ڵايه‌ى ئێستا که‌مێک ئه‌و ده‌شاردرێته‌وه به پێچچه‌وانه‌وه رإه‌نگه به‌م کاره‌ى ئه‌وى ديش خێراتر بکات بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى تر بير له کوشت وبرإو داگير کردن نه‌کاته‌وه بۆيه ئێستا بير له‌وه ده‌کاته‌وه که هيرش بکات ،له پاڵ ئه‌مانه‌شدا کێشه‌ى که‌رکوک به‌ره‌و چاره‌سه‌رو يه‌کلاى بوونه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت که تورکياى زۆر نارإه‌حه‌ت کردووه چونکه به سه‌قامگيرى بارى ئابوورى هه‌رێم وه ئاسايش تێدا بێگومان نارإه‌حتى بۆ تورکيا دروست ده‌کات بۆيه ئێستا باش‌ترين کاته بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م باسه بخاته سه‌ره‌وه له دواخستنى که‌رکوک وه خستنه ناو ترسى هه‌رێمى کوردستان ئه‌گه‌ر ئێستا رإاپرسى ئه‌نجام بدرێت کورده‌کان ده‌بنه يه‌که‌م وزۆر ئيجابى ده‌بێت کاره‌کان ئه‌مه خه‌مى تورکياييه بۆيه شۆڤێنيه‌کان ئاگر له که‌وڵ بوون بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌يه ،ئه‌مه خستنه ناو مه‌ترسى هه‌رێم که‌مێک که‌رکووک له‌بير ده‌چێت ئه‌مه خه‌ونى به‌تاڵه تورکه‌کان ده‌يبينن .
ئه‌ى ئه‌وانه‌ى له کوده‌کان به‌رپرسن و هه‌قى ده‌نگ هه‌ڵبرإينيان هه‌يه ته‌نها تاڵبانى وبارزانييه ، نه‌خير ده‌بێت کورده‌کان به‌هه‌موو تواناوه هه‌وڵى کو٠ێکردنوه‌ى رإئى جيهانى بده‌ن به‌رانبه‌ر به هێرش بۆ سه‌ر کوردستان يان ئه‌و داوا کارييانه‌ى که هه‌يانه وه رإاوه دووناى په‌که‌که وته‌سليم کردنه‌وه‌ى قياده‌کانينا چونکه ئه‌انه که‌س وکارى ئێمه‌ن نابێت نا مرۆڤانه هه‌ڵسوکه‌وتيان له‌گه‌ڵ بکرێت ده‌بێت تورکيا ناچار بکرێت به دانوستاندن له‌گه‌ڵيان دانى مافى چاره‌ى خۆنوسين بۆ کورده‌کانى باکوور نا بێت به‌م شێوه وه‌ک تيرۆر مامه‌ڵيان له‌گه‌ڵ بکرێت چونکه داواکردنى ماف تيرۆر ئه‌نجام دان نييه هه‌ر له ئلينى ئيسلام ومه‌سح وجووله‌که‌و ياساى نێو ده‌وڵه‌تيش به‌رگرى له نيشتمان به‌هه‌ر چۆنێک بێت رإه‌وايه و پێشێلکردنى ماف به‌هه‌ر هۆيه‌ک بێت قه‌ده‌غه‌يه .
2007-11-01 20:24:35
18 ساڵ و 3 مانگ و 7 کاتژمێر و 7 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان