سه‌رۆک بارزانى : ده‌سه‌ڵاتداران دێن و ده‌رۆن و میلله‌تیش له شوێنى خۆى ده‌مێنێته‌وه - هه‌موو هه‌وڵه‌کانمان بۆ دوور خستنه‌وه‌ى شه‌ر ده‌خه‌ینه گه‌ر
Kurdistan TV
وه‌زیرى به‌رگرى به‌ریتانیاش رایگه‌یاند : سه‌رۆک بارزانى که‌سێکى راستڕه‌و و خاوه‌ن بریار و قسه‌ى خۆیه‌تى و له گفتوگۆکانى ئه‌مرۆماندا ده‌رکه‌وتووه که جه‌نابى ئاره‌زووى ئاشتى و چاره‌سه‌رى دیپلۆماتى ده‌کات و که‌سێکى ئاشتى خوازه و له مێژووى پر خه‌باتى کوردیش‌دا ده‌رکه‌وتووه که به‌رێزیان ئاشتى خوازه.
سه‌رله به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌سه‌لاحه‌دین به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازیی له دیس براون وه‌زیرى به‌رگریی به‌ریتانیا و شاندى یاوه‌رى کرد و دواتریش کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زیرى به‌رگریی به‌ریتانیا به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانى سیاسى و سه‌ربازیی هه‌رێمى کوردستان و شاندى حکومه‌تى به‌ریتانیا که یاوه‌رى براون بوون ، ده‌ستى پێ‌کرد دواى ته‌واو بوونى کۆبوونه‌وه‌که‌ش هه‌ریه‌ک له‌سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زیرى به‌رگریی به‌ریتانیا ناوه‌رۆکى گفتوگۆکانى نێوانیان بۆ رۆژنامه‌نووسان باسکرد .
له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند: که گفتوگۆکانى ئه‌مرۆى نێوانیان باسکردنى له بارودۆخى ئێستاى عێراق به گشتى و هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و بارگرژیه‌ى ئێستاى سه‌ر سنورى له خۆ گرتووه.
وه‌زیرى به‌رگرى به‌ریتانیاش خۆشحاڵى خۆى به‌و سه‌ردانه‌ى بۆ کوردستان ده‌ربرى و سه‌رسورمانى و خۆشحاڵى خۆى بو سروشتى جوانى کوردستان و ئه‌و باره ئه‌منى و سه‌قامگیریه‌ى کوردستان ده‌ربڕى و گفتوگۆکانى خۆشى له گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانى سه‌باره‌ت به عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى کوردستان به تایبه‌تى به پر بایه‌خ وه‌سف کرد.
له وه‌لامى پرسیارى رۆژنامه‌نووسانیشدا سه‌باره‌ت به لێدوانه‌کانى میدیا و به‌رپرسانى تورکیا له به‌رامبه‌ر سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ، سه‌رۆک بارزانى رایگه‌یاند :
که ئه‌و قسه‌و لێدوانانه‌ى تورکیا ئه‌وه ناهێنێت که وه‌لامیان بدرێته‌وه و، هیواى بوونى په‌یوه‌ندى باشى نێوان و هاوڵاتییانى تورک و کوردى خواست و گووتى : ده‌سه‌ڵاتداران دێن و ده‌رۆن و میلله‌تیش هه‌ر له شوێنى خۆى ده‌مێنێته‌وه.
وه‌زیرى به‌رگرى به‌ریتانیاش رایگه‌یاند : سه‌رۆک بارزانى که‌سێکى راستڕه‌و و خاوه‌ن بریار و قسه‌ى خۆیه‌تى و له گفتوگۆکانى ئه‌مرۆماندا ده‌رکه‌وتووه که جه‌نابى ئاره‌زووى ئاشتى و چاره‌سه‌رى دیپلۆماتى ده‌کات و که‌سێکى ئاشتى خوازه و له مێژووى پر خه‌باتى کوردیش‌دا ده‌رکه‌وتووه که به‌رێزیان ئاشتى خوازه.
هه‌روه‌ها گووتى : ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵه‌کانمان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى کێشه‌ى نێوان تورکیا و په‌که‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ین و کۆنگره‌ى ئه‌سته‌نبوڵیش ده‌رفه‌تێکى باشه بۆ به‌دیهێنانى ئه‌و مه‌به‌سته. سه‌رۆک بارزانیش جه‌ختى له سه‌ر ئه‌وه کره‌وه گه‌لى کوردستان پابه‌نده به بنه‌ما نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیه نه‌گۆره‌کانى سه‌باره‌ت به یارمه‌تیدانى هه‌ر یه‌که له تورکیا و په‌که‌که بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م کێشه‌یه و هه‌موو هه‌وڵه‌کانمان ده‌خه‌ینه گه‌ر بۆ دوور خستنه‌وه‌ى ئاگرى شه‌ر له ناوچه‌که.
سه‌باره‌ت به وه‌سف کردنى په‌که‌که‌ش به رێکخراوێکى تیرۆریستی سه‌رۆک بارزانى گووتى هه‌ر کاتێک په‌که‌که پێشنیازێکى ئاشتیانه‌ى تورکیاى ره‌ت کرده‌وه ئه‌و کاته ده‌توانین بڵێن په‌که‌که رێکخراوێکى تیرۆریستییه.
2007-11-01 20:28:28
18 ساڵ و 3 مانگ و 7 کاتژمێر و 2 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان