سه‌رۆک بوش فشـار ده‌خاته سه‌ر کۆنگرێس بۆ به‌گه‌ڕخستنی به‌رنامه‌ی کاری دژه تێرۆریزم
له لایه‌ن VOA News
به‌ڕێز بوش داوای له کۆنگریس کرد قانونی پاراسـتنی ئه‌مریکا نوێ بکاته‌وه، که به‌م نزیکانه ماوه‌که‌ی به‌سه‌ر ده‌چێت. گوتیشی ئه‌و قانونه ڕێـگه به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌دات چاودێری په‌یوه‌ندیـیه‌کانی تێرۆریسـتان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکادا بکات.
سه‌رۆک بوش فشـار ده‌خاته سه‌ر کۆنگرێس بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێـوشوێنی پـێویست، وه‌کو خۆی ده‌ڵێت، بۆ به‌رگریکردن له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له دژی تێرۆریزم.
سه‌ررۆک بوش له دامه‌زراوه‌ی هێرێتج له واشـنتۆن ده‌دوێت، پـێنجشه‌ممه 1 ی یازده‌ی 2007
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له واشـنتۆنی پایته‌خت و له دامه‌زراوه‌ی هێرێتج به‌ڕێز بوش گوتی ئه‌و ده‌یه‌وێت کۆنگرێس ئه‌و قانونه په‌سه‌ند بکات که جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی پـێویست ده‌داته ده‌ست حکومه‌ت بۆ پاراسـتنی وڵاته‌که له‌و تێرۆریسـتانه‌ی" به‌نیازن جارێـکی دیکه هێرشـمان بکه‌نه‌وه سه‌ر."
به‌ڕێز بوش داوای له کۆنگریس کرد قانونی پاراسـتنی ئه‌مریکا نوێ بکاته‌وه، که به‌م نزیکانه ماوه‌که‌ی به‌سه‌ر ده‌چێت. گوتیشی ئه‌و قانونه ڕێـگه به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌دات چاودێری په‌یوه‌ندیـیه‌کانی تێرۆریسـتان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکادا بکات.
سه‌رۆک بوش گوتیشی ئه‌و ده‌یه‌وێت کۆنگرێس گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی دابینکردنی دارایی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ئه‌و پاره زیاده‌ی که بۆ شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانسـتان داوای کردووه به خێرایی په‌سه‌ند بکات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز بوش گوتی پـێویسته کۆنگرێس به‌ربژاری بۆ پـۆستی وه‌زیری دادی ئه‌مریکا، مایکڵ موکسی، په‌سه‌ند بکات.
2007-11-02 12:38:10
18 ساڵ و 3 مانگ و 16 کاتژمێر و 34 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان