کرماشان ،شاروخ ه، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
دزینی ئاسه‌واره مێژوویه‌کانی کرماشان ڕوو له زیاد بوون ده‌کات،
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی و شاری کرماشان به تایبه‌ت به پێێ ئاسه‌واره مێژوویه‌کان پێناسه‌ی هه‌زاران ساڵه‌ی شارستانیه‌تی گه‌لی کورد له ناوچه‌یه ده‌کات،
به‌ڵام مخابن ئه‌و وڵاته خاوه‌ن و مێژوو فه‌رهه‌نگه دێرینه له مێژ ساڵه داگیرکه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ردا گرتووه، گه‌له‌که‌ی خۆی که خاوه‌نی ئه‌و مێژوو فه‌رهه‌نه‌گه‌یه لێی بێخه‌به‌ره‌و نازانرێت چی به‌سه‌ر دێنن،
له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ،به‌رده‌وام له لایه‌ن دزانی تایبه‌تی سه‌ر به‌ڕێژیم به‌سه‌دان که‌ره‌سی ئاسه‌واری مێژوی کوردستان راگۆێزی تاران وبازاڕه‌کانی دوبه‌ی و ڵاتانی دیکه‌ی جیهان کراوه،یه‌کێک له‌و دزه ناودارانه که بۆ خه‌ڵک ئاشکرایه یاسر کوڕی هاشمی ڕه‌فسه‌نجانییه، که به ملیارد پاره‌ی ته‌رخان کردووه بۆ دزینی ئاسه‌واره‌کانی کوردستان.
ناوبراو له ناوه‌نده ئاسه‌وارییه‌کان به ئاسانی کام که‌ره‌سه‌ی پێ‌باش بێیت ده‌ری دێنێ، له هه‌ر شۆێن وشاخێکیش هه‌ست بو بوونی ئاسه‌وارێکی مێژووی بکه‌ن، له که‌سانی خۆفرۆش و بێهه‌ست به رامبه‌ر به نیشتمانه‌که‌یان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و به پاره فریویان ده‌دات. به گۆێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی که ده‌ستی ئێمه ڕێکخستنی کرماشانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که‌وتووه، به سه‌دان ته‌پۆڵکه‌و شۆێنی دێرینی سه‌ر شاخه‌کانی کوردستان شه‌وانه له لایه‌ن ئه‌و بانده‌ی سه‌ربه یاسری ڕه‌فسه‌نجانییه‌وه هه‌ڵده‌تێکندرێت و تێک ده‌درێت،

ماوه‌یه‌که به هۆی کێشه‌ی ناوخۆیی ئاخونده‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار زیاتر دزی کردنی ڕه‌فسه‌نجانی و کوڕه‌کانیان له‌نێۆ خه‌ڵکدا ئاشکرا کردوه.
دزینه‌که ئه‌وه‌نده ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوه که دۆێنی ئه‌میر ئه‌حمه‌د گراوه‌ند سه‌رۆکی هێزه‌کانی نیزامی ڕێژیم له کرماشان ،به مه‌به‌ستی توند‌و تۆڵ کردنی ڕێگا گرتن له دزینی ئاسه‌واره‌کان ،له گه‌ڵ گشت هێزه‌کانی ناو کرماشان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پێک هێناو باسی له گرنگی ئاسه‌واره مێژووه‌یه‌کان کرد وداوای پاراستنی لێکردون،