راگه‌یه‌ندراوی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتوی کورده‌کانی ئێران- بریتانیا
هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست!
خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان!
که‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسیی و که‌لتوری‌یه خه‌باتگێڕه‌کان!
وه‌ک هه‌موو لایه‌کمان ده‌زانین له‌و قۆناغه هه‌ستیار‌ه له ته‌ڤگه‌ری رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا نه‌ک هه‌ر هێشتا هاوکاری و هاوخه‌باتیی نێوان پارت و رێکخراوه‌کانی ئه‌م به‌شه له کوردستان وه‌ک پێویسته نه‌هادینه نه‌کراوه، به‌ڵکوو له یه‌ک ساڵی رابردوودا به‌داخه‌وه ره‌وتێک له لێکترازان و لێک دوورکه‌وتنه‌وه‌ش له نێوانیاندا وه‌ڕێ که‌وتووه.
ئه‌وه له حاڵێکدایه که بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاتر له هه‌ر کاتێک پێویستیی به پته‌وی و یه‌کڕیزی هه‌یه و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش چاوه‌ڕوانی یه‌کگرتن و هاوئاهه‌نگیی سیستماتیکیان له هێز و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نی‌یه‌کانیان هه‌یه.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پێویستییه و بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی به‌شێک له‌و بۆشاییه، ئێمه ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی له خواره‌وه ناومان هاتووه، رۆژی 5 ی ئۆکتۆبری 2007 له یه‌که‌مین دانیشتنی خۆماندا وێڕای کۆک بوونمان له‌سه‌ر ئه‌سڵی دامه‌زراندنی بناخه‌ی هاوکاریی هاوبه‌ش و له‌پێناو بوونی ده‌نگێکی یه‌کگرتووی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات له بریتانیا، به دیاری کردنی هه‌یئه‌تێک بۆ داڕشتنی به‌رنامه و چوارچێوه‌ی ئه‌و یه‌کگرتنه، ره‌وتی هه‌ڵێنانه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌کانی سازکردنی ئه‌و هاوخه‌باتی‌یه‌مان وه‌ڕێ خست.
دواتر له رۆژی 19 ی ئۆکتۆبری 2007 کۆبوونه‌وه‌یه‌کمان له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاماده‌کاریی زیاتر و هه‌ڵبژاردن و ساغکردنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی پێڕه‌و و پرۆگرام به‌ست، و سه‌ره‌نجام له رۆژی 3ی نۆڤه‌مبه‌ری2007 دا پاش رێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسه بنه‌ڕه‌تی‌یه‌کانی پێوه‌ندیدار به ئامانج و پێکهاته و شێوازی کاری ئه‌و هاوخه‌باتی‌یه، "یه‌کگرتووی کوردی رۆژهه‌ڵات له بریتانیا"مان وه‌ک رێکخراوێکی چه‌تر و کۆکه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌کان و چالاکڤانانی کوردی رۆژهه‌ڵات له بریتانیا و به مه‌به‌ستی بردنه پێشی هاوبه‌ش و هاوپێوه‌ندانه‌ی ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانمان به‌تایبه‌تی بۆ خزمه‌ت به پرسه‌کانی پێوه‌ندیدار به رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زراند.
ئێمه ئه‌مڕۆ وێڕای دانی موژده‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵی لێک نزیکبوونه‌وه‌یه، وێڕای ده‌ربڕینی ئاماده‌ییمان بۆ خزمه‌ت به هاونیشتمانانمان له بواره جۆربه‌جۆره‌کاندا به‌بێ وه‌به‌رچاوگرتنی هیچ جۆره هه‌ڵاواردنێک، ده‌ستی هاوکارییش بۆ لایه‌ن و چالاکڤانانی دیکه درێژ ده‌که‌ین که بیانه‌وێ چ له چوارچێوه‌ی پره‌نسیپ و ئامانجه‌کانی یه‌کگرتووی کوردی رۆژهه‌ڵات له بریتانیادا و چ به شێوه‌گه‌لی دیکه هاوکار و هاوخه‌باتمان بن.
ئه‌م کۆمیته‌یه به‌زوویی به‌رنامه‌و پیره‌وی نێوخۆی بڵاوده‌کاته‌وه.
سڵاو له ته‌بایی و یه‌کریزیی بزوتنه‌وه‌ی کورد به گشتی و تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی.
سه‌رکه‌وتن بۆ خه‌باتی هه‌قخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
1- ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نی کورده‌کانی خوراسان
2- پارتی ئازادی کوردستان
3- پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
4- پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
5- پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
6- حیزبی دێموکراتی کوردستان
7- کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
8- یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
9- یه‌کیه‌تی لاوانی کۆمه‌ڵه
10- پرۆژه‌ی ژنی کورد
11- ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
12- کۆمه‌ڵێک سیاست وان و ڕوناکبیری سه‌ربه‌خۆ
The United Iranian Kurdish Society-Britain
کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتوی کورده‌کانی ئێران- بریتانیا
unitediks @yahoo.co.uk