به به‌شداری زیاد له 1200 که‌س رێپێوانی کوردانی دانیشتووی ئۆسڵۆ به‌رێوه چوو.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16 ی گڵاڕێزانی 2707 ی کورددی، به‌رامبه‌ر به 7.11.2007 زاینی، به سه‌رپه‌ره‌ستی ڕێکخراوی (RKR .ر ک ر) شۆرای نۆرویژی بۆ به‌رگری له مافه‌کانی کورد ویه‌کێتی لاوانی پارتی کاری نۆرویژی و یه‌کێتی لاوانی پارتی سوسیال چه‌پی نۆرویژی و کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه کوردستانییه‌کان،وبه شداری زیاتر له 1200 کوردستانی دانیشتووی وڵاتی نه‌رویج ڕێپێوانێکی مه‌زن به دژی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا به‌ڕێوه چوو،
ڕێپێوانه‌که له کاتژمێر 14 ی پاشنیوه‌ڕۆ له به‌ر ده‌رکی ئێزگه‌ی شه‌ممه‌نه‌فه‌ری ئۆسڵۆ ده‌ستی پێ‌کرد و خه‌ڵکه‌که له‌و شۆێنه دیاری کراوه‌دا کۆبوونه‌وه،شایانی باسه که له‌و رێپێوانه‌دا به یه‌کێتی ویه‌کگرتووی گشت لایه‌نه کوردستانییه‌کان وبه هه‌ڵگرتنی ده‌یان ئاڵای پیرۆزی کوردستان به رێوه‌چوو،به‌شداران به ڕیز و ڕه‌دیفی پشت سه‌ری یه‌ک له شه‌قامی ناوداری کالوهانسگاته و به دانی شوعاری جۆرارجۆر که‌وتنه رێی و له به‌ر ده‌رکی گۆڕه‌پانی په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ کۆبوونه‌وه،
له‌و ڕێپێوانه‌دا به شوعاری نا بۆ شه‌ڕ به‌ڵی بۆ ئاشتی، تورکیا واز له کوردستان بێنه، تروریست تورکیا‌و و بژی کوردستان و بژی ئاشیتی و زۆر شوعاری دیکه سه‌رنجی شه‌قامه‌کانی ئۆسڵۆی بۆ لای خۆی ڕاکێشا بوو،
له‌و ڕێپێوانه‌دا په‌یامی به‌ڕیز ڤیدار به‌رپرسی گشتی شۆرای نۆرویژی بۆ به‌رگری له مافه‌کانی کورد پێشکه‌ش کرا،له‌و په‌یامه‌دا زۆر به تووندی نیازی هێزه‌کانی تورکیا بۆ هێرش کردنه سه‌ر کوردستان ئیدانه کرا،
پاشان په‌یامی به‌ڕێز (ئه‌رلینگ فۆڵکه‌ڤۆرد) دۆستی نزیکی گه‌لی کورد و نووسه‌ری کتێبی کوردستان له‌م ڕۆو داوهاتوو هه‌روه‌ها ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئاڵیانسی سوری نۆرویژی په‌یامی خۆی پێشکه‌ش کرد، له په‌یامه‌که‌دا داوای ئاشتی و ئازادی بۆ گه‌لی کورد کرد وسیاسه‌تی تورکیای ئیدانه کرد،
په‌یامی هه‌ردوو یه‌کێتی لاوانی پارتی کار‌و پارتی سوسیال چه‌پی نۆرویژی پێشکه‌ش کران،
پاشان داخوازینامه‌ی به‌شداربووان له لایه‌ن ڤیدار ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ کرا، وه‌ک باس ده‌کرا که قه‌راره په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌ی تورکیا پێک بێنن،
خۆپێشانده‌ران درێژه‌یان به ڕێپێوانه‌که‌دا و شۆینی کۆبوونه‌وه‌ی به‌ر ده‌رکی په‌رلمانیان گوازته‌وه وبه‌ره‌و ده‌رکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆ‌رویژ که‌وتنه ڕێێ ، بۆ ماوه‌ی چاره‌کێک له‌ویش مانه‌وه وتا داخوازینامه‌ی خۆ پێشانده‌ران ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆ‌رویژ کرا،
به‌شی کۆتایی ڕێپێوانه‌که له به‌ر ده‌رکی سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا بوو،که به دانی چه‌ندین شوعاری جۆراوجۆر و خۆێندنه‌وه‌ی سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب کۆتایی به ڕێپێوانه‌که هێنرا،
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
www.psk2006.org