لهدژی ئهرێنی کردنی بڕیاری لهسێدارهدانی عهدنانی حهسهنپور راوهستین
راگهیهندراوی ژماره12//
کۆمیتهی هاوبهشی پاڕیزگاری له عهدنان حهسهن پور و هیوا بوتیمار
ناوەندە و ڕێکخراوە ماف پارێزەکانی جیهان
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان
هەواڵنێرانی بێ سنور
پارلەمانی ئەوروپا
رێکخراوی لێبوردنی گشتی
هەموو و یژدانە هۆشیارەکانی جیهان
هەر وەکو دەزانن مەخابن دەزگای داوەری ئێران لە هەڵوێستێکی بە تەواوی سیاسی و دوور لە
هەموو پرینسیبێکی حقوقی و مافی و دادوەرانە سزای سێدارەی ڕۆژنامەوانی کورد عەدنان حەسەن پوری ئەرێنی کردووە.
ئەرێنیی ئەم سزا نامرۆیانە لە کاتێکدایە کە بە باوەڕو بۆ چوونی هەموو ماف ناسان و دادوەران و پارێزەرانی عەدنان نایاسای و ناڕەوایە و بە هیچ پێوەرو پرینسیبێکی حقوقی ئەرێنیی ناکرێت.
بریاروئەرێنیی ئەم سزایە بە ڕوونی و ڕاشکاوی هەموو ماف پارێزەران و بەرەی ئازادی خوازی و دیموکراسی ویستی ئێران و کوردستان و جیهانی ڕووبەڕووی ئەزمونێکی گرنگی مێژووی کردۆتەوە.
ئەم هەڵۆیستە بەتەواو سیاسیەی دەزگای داودەری ئێران بۆ ڕوژنامەوانێکی سەربەست و ئازاد کە بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی خۆشی نەک وەک دژ و نەیار پێناسە ناکرێت و تەنیا و تەنیا ڕۆژنامەوانێکی ڕەخنەگرەو بەس پشتکردنە بە هەموو داخوازی و بەهاو پرینسیبە مرۆی دیموکراسی خوازەکانی جهان و ناوچەکە.
ئیمە وەک کۆمیتەی هاوبەشی پارێزگاری لە عەدنان و هیوا داوا لە هەموو لایە دەکەین لە سەر ئەم سزایە ڕاوەستن و هەڵویستی مرۆیانە و دیموکراسی خوازی خۆیان بۆ جارێکی دیکە دەربڕن و لە هەموو ڕیگایەکی گونجاوە و هەر وەک هەمیشە بە شێوەی پێشکەوتو خوازانە و شارستانیان دەوڵەت و دەزگای داوەری ئێران بخەنە ژێر گوشارو لەم بڕیارەپاشگەزی کەنەوە.
کۆمیتهی هاوبهشی پاڕیزگاری له عهدنان حهسهن پور و هیوا بوتیمار
2007.11.09“ 1386.08.18
[email protected]
[email protected]
[email protected]