باش‌ترين وه‌لا٠ێمدانه‌وه بۆ هه‌رإه‌شه‌کانى تورکيا يه‌کده‌نگى خه‌ڵکى کوردستانه
بەهرەوەر مەرزانی
هه‌رچه‌نده سه‌رانى ده‌وڵه‌تى که‌ماليستى تورکيا ئه‌و راستييه باش ده‌زانن که به‌هێرشکردنه سه‌ر خاکى باشورى کورستان دووچارى به‌هێزترين روو به‌روو بوونه‌وه‌ى رۆڵه‌کانى گه‌له‌که‌مان ده‌بنه‌وه‌و شکستێک به‌هێزه‌کانيان ده‌هێنرێت که له‌مێژووى داگيرکاريان شکستى وايان نه‌ديبێ ,
باش‌ترين وه‌لا٠ێمدانه‌وه بۆ هه‌رإه‌شه‌کانى تورکيا يه‌کده‌نگى خه‌ڵکى کوردستانه
بەهرەوەر مەرزانی
سروشتى داگيرگه‌ران وايه هه‌ميشه هه‌وڵده‌ده‌ن له‌رێگاى ترس و تۆقاندنه‌وه چۆک به‌ئيراده‌ى گه‌لانى ژێر ده‌ستيان دابده‌ن و له‌رێگاى کوشتن و برإين و جينۆسايد کردنيانه‌وه ناسنامه‌و کولتور‌و فه‌رهه‌نگى نه‌ته‌وايه‌تييان بسرإنه‌وه‌و کولتور‌و فه‌رهه‌نگێک به‌سه‌رياندا بسه‌پێنن که جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندى داگيرکارانه‌ى خۆيان هيچى تر‌ى بۆ گه‌لانى چه‌وساوه‌و بنده‌ست تيادا نه‌بێت ,
داگيرکه‌رانى کوردستانيش وه‌ک پيشه‌ى هه‌موو داگيرکه‌رانى ولا٠ێتى دونياو بگره زۆر درإندانه‌تر به‌درێژايى مێژووى داگيرکارييان له‌کوردستان به‌ئاگرو ئاسن که‌وتوونه‌ته وێزه‌ى خه‌ڵکى سته‌مديده‌ى کوردستان و دوور له‌هه‌موو به‌هايه‌کى ئينسانى و ئه‌خلاقى و مرۆيى و به‌پێچه‌وانه‌ى به‌نده‌کانى جارإنامه‌ى مافى مرۆڤ خه‌ڵکى نيشتمانه‌که‌مانيان ئه‌نفال و کيمياباران و جينۆسايد کردووه .
ده‌وڵه‌تى داگيرکه‌رى تورکيا به‌درێژايى ئه‌و ماوه‌يه‌ى که که‌به‌شێک له‌خاکى نيشتمانه‌که‌مانى داگيرکردووه پاکانه‌ى له‌بوونى گه‌له‌مان کردووه‌و نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌به‌شێک له‌تورک و هه‌ڵگه‌رإاوه له‌ده‌سه‌لا٠ێتى فاشستى خۆيان ده‌زانن بۆيه سه‌ره‌رإاى زه‌برو زه‌نگ و تۆقاندنى خه‌ڵکى باکورى کوردستان هه‌ميشه هه‌ره‌شه‌ش بوونه بۆ سه‌ر دانيشتوانى پارچه‌کانى تر‌ى نيشتمان , دواى راپه‌رإينى خه‌ڵکى باشوورى کوردستان له‌دژى رژێمى عێراق و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و راگه‌ياندنى حکومه‌تى کوردستان , ئه‌و رژێمه هه‌موو هێزوو توانايه‌کى خۆى خسته گه‌رإ بۆ تێکدانى ئه‌زمونه‌که‌مان و شێواندنى هێمنى و ئارامى شاره‌کانى باشوور به‌تايبه‌تيش هه‌ولێرى پايته‌خت چ به‌شێوه‌يه‌کى راسته‌و خۆ يا له‌رێگاى نۆکه‌رو به‌کرێگيراوه‌کانيان له‌ناوه‌وه‌ى کوردستان کاريگه‌رى سلبيان له‌سه‌ر ژيانى هاولا٠ێتيانى کورد دروست کردووه .
ئه‌مرإۆ له‌کاتێکدا که خه‌ڵکى کوردستان به‌تاسه‌وه چاوه‌رإێى ته‌واو بوونى واده‌ى جێبه‌جێکردنى ماده‌ى ( 140 ) ى ده‌ستوورى هه‌موارکراوى عێراق ده‌که‌ن بۆ گه‌رإاندنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچاانه‌ى له‌رێگاى ته‌عريب و ته‌رحيله‌وه له‌نيشتمانى دايک دابرإێندراون بگه‌رإێنه‌وه سه‌ر خاکى نيشتمان , به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى داگيرکه‌رى تورکيا به‌بيانووى راوه‌دوونانى گه‌ريلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان هه‌رإه‌شه‌ى هێرشکردنه سه‌ر ناوچه ئازاد کراوه‌کانى کوردستانيان کردۆته سه‌ربه‌ندى وتاره‌کانيان و مه‌ترسى سه‌ر له‌و ئه‌زمونه‌ى گه‌له‌که‌مان دروست ده‌که‌ن که زياتر له‌حه‌ڤده ساڵه به‌خوێنى هه‌زاران له‌رۆڵه‌کانى گه‌که‌مان هاتۆته دى .
هه‌رچه‌نده سه‌رانى ده‌وڵه‌تى که‌ماليستى تورکيا ئه‌و راستييه باش ده‌زانن که به‌هێرشکردنه سه‌ر خاکى باشورى کورستان دووچارى به‌هێزترين روو به‌روو بوونه‌وه‌ى رۆڵه‌کانى گه‌له‌که‌مان ده‌بنه‌وه‌و شکستێک به‌هێزه‌کانيان ده‌هێنرێت که له‌مێژووى داگيرکاريان شکستى وايان نه‌ديبێ ,
هه‌رچه‌نده رژێمى تورکيا باش له‌و راستييه گه‌يشتووه که گه‌لى کورد خاوه‌ن ئيراده‌يه‌کى پۆلا٠ێيينه‌و هه‌رإه‌شه‌کانى تورکيا تۆزقاڵێک له‌وره‌و ئازايه‌تييان که‌م ناکاته‌وه به‌لا٠ێم ده‌يانه‌وێت له‌رێگاى هه‌رإه‌شه‌و تۆفاندنه بێبنه‌ماکانيانه‌وه خه‌ڵکى چه‌واشه بکه‌ن و وا له‌خه‌ڵکى بگه‌يه‌نن که ئه‌وان به‌نيشاندانى چه‌ک و ته‌کنه‌لۆژياى پێشکه‌وتو چۆک به‌حکومه‌ت و په‌رله‌مانى هه‌ڵبژێردراوى کوردستان دابده‌ن و شکست به بزوتنه‌وه‌ى رزگاريخوازى گه‌له‌که‌مان له‌باکور بێنن , بۆيه ئه‌مرإۆ ئه‌رکى هه‌موو کوردێکى دڵسۆز‌و نيشتمان په‌روه‌ره يه‌کده‌نگ و يه‌ک هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر هه‌رإه‌شه‌کانى رژێمى داگيرکه‌رى تورکيا بوه‌ستنه‌وه‌و به‌هه‌موو توانايه‌ک به‌رگرى له‌بست به‌بستى خاکى نيشتمانه‌که‌يان بکه‌ن
2007-11-14 23:57:23
18 ساڵ و 3 مانگ و 5 کاتژمێر و 16 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان