بوش چرای سه‌وزی لێدا بۆ ئه‌ردۆغان له‌مه‌ڕ هێڕشی نیزامی دژی کورده‌کان
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
سه‌رۆک وه‌زیری حکومه‌ت، ئه‌ردوغان هه‌واڵی هێڕشێکی به‌رفراوانی هێزه‌کانی تورکیه‌ی داوه، ئه‌گه‌ر بێت و هێزه‌کانی عێراق و هێزه داگیرکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا بۆخۆیان دژی گه‌ریلاکانی پ‌ک‌ک نه‌جوڵێنه‌وه، ئوردوگاکان و باره‌گاکانیان پێ دانه‌خه‌ن و سه‌رۆکه‌که‌شیان ته‌سلیمی ده‌وڵه‌تی تورکیه نه‌که‌نه‌وه، ئه‌وا هێرش ده‌که‌ن .
بوش چرای سه‌وزی لێدا بۆ ئه‌ردۆغان له‌مه‌ڕ هێڕشی نیزامی دژی کورده‌کان
" وه‌رگێڕ: مه‌به‌ست له‌م وه‌رگێڕانانه، هه‌م ئاگا کردنه‌وه‌ی خوێنه‌ری کورده له بیر و بۆچونه جیاوازه‌کانی خه‌لکانی وڵاتانی‌تر و هه‌م دیتنی پشتی ڕوداوه‌کانه و وه‌رگێڕانی هه‌ر مه‌قاله یا مه‌تله‌بێک، ئیلزامه‌ن به مانای دروست یا غه‌له‌ت، قه‌بوڵ یا ره‌دی بیر و بۆچونی ئه‌و نوسه‌رانه نیه! ئه‌گه‌ر که‌م و کوری و ئیشکاڵاتێکیش له ته‌رجومه‌که‌دا ده‌بینرێت یا بم بورن، یا تکایه له‌و هه‌ڵانه ئاگادارم که‌نه‌وه! سپاس"
وتاری هه‌یئه‌تی نوسه‌ران
ڕێکه‌وتی وه‌رگێڕان 12.11.2007
سه‌رۆک کۆماری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا جۆرج بوش و سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی ڕابردو له واشنگتۆن دیداریان کرد، بۆ ئه‌وه‌ی که پێکه‌وه ده‌ست بده‌نه تاوانێکی دیکه له دژی عێڕاق. هێزه نیزامیه‌کانی تورک پشتیوانی لۆجستیکییان له شه‌ڕ له دژی هێزه‌کانی پارتی کرێکارنی کوردستان پ‌ک‌ک که له کێوه‌کانی قه‌ندیل خۆیان حه‌شار داوه، لێده‌کرێت.
بوش وه‌عده‌ی داوه به ئه‌ردۆغان که هێزه سڕیه‌کانی ئه‌مریکا، مه‌علوماتی سڕی له‌مه‌ر شوێن و ڕێگا و پێگای هێزه‌کانی پ‌ک‌ک به تورکه‌کان بده‌ن. ڕۆژنامه‌کانی تورکیه ئه‌مه‌یان ناو نا "چرای سه‌وزی ئه‌مریکا بۆ هێڕشی نیزامی تورکیه" و ئه‌ردۆغانیش دوا به دوای دیداره‌که‌یان ڕایگه‌یاند که هێڕشی نیزامی دژی جێگا و ڕێگای پ‌ک‌ک له عێڕاق ده‌کات.
دیداری بوش و ئه‌ردۆغان به دوای پڕۆپاگانده و مشت و مڕێکی ته‌بلیغاتی و دیپلۆماسی یه‌ک حه‌وتوییدا کرا. ژێنڕاڵه‌کانی تورکیه چه‌ندین مانگه که ته‌پڵی هێڕشی نیزامی بۆ باکوری عێڕاق لێده‌ده‌ن. (وه‌رگێڕ: مه‌به‌ست باشوری کوردستانه، من حه‌ز ناکه‌م بڵێم باکوری عێڕاق، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی که وه‌رگێڕانه هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌ینوسمه‌وه!). ئه‌وان (و: مه‌به‌ست ژێنڕاڵه‌کانی تورکیه‌یه) له کێشه‌ی پ‌ک‌ک ئه‌م که‌ڵکه وه‌رده‌گرن که هێزه ڕاستڕه‌وه، ناسیونالیسته‌کان له دژی رژیمی ئیسلامی ئا ک پ (حیزبی ڕفاه و ئاسایش) به‌سیج و ته‌یار بکه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی که به دوای تێکهه‌ڵچونێک له گه‌ڵ هێزه‌کانی پ‌ک‌ک جینێک له سه‌ربازی تورکه‌کان کوژران، رژیمی تورکیه زه‌ختی هێزی نیزامی توندتر کرده‌وه. له 17ی مانگی ئۆکتۆبردا پاڕلمانی ده‌وڵه‌تی ئاکه‌پ به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری دا که هێزه نیزامیه‌کانیان حدود تێپه‌ڕێنن و دژی وڵاتی دراوسی ئۆپێڕاسیونی نیزامی بکه‌ن. هیزی نیزامی تورکیه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته 100 هه‌زار هێزی سه‌ربازی نارد بۆ مه‌رزه‌کانی و ده‌ستی کرد به‌وه که به فڕؤکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی و هێزی تۆپخانه، چه‌ند خاڵیکی دیاری کراو له باکوری عێڕاق بۆمباران بکه‌ن.
میدیا تورکیه‌کان ده‌ستیان دایه ته‌بلیغاتێکی زۆر توند و هیستریکی ڕاسیستی و ناسیونالیستی نه ته‌نیا له دژی پ‌ک‌ک به‌ڵکو له دژی کورده‌کانی باکوری عێڕاقیش. به شێوه‌ێک که ڕۆژنامه‌ی پڕ تیراژی حوڕڕیه‌ت له ڕێکه‌وتی 22ی ئۆکتۆبردا له دژی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمیی باکوری عیڕاق مه‌سعود بارزانی له سه‌روتاره‌که‌یدا هه‌ڕه‌شه‌ی کردبو که، ده‌بێت "خه‌و و ڕۆئیای کوردستانیان" لێ بکه‌ینه "خه‌وێکی ناخۆشی تورکی" و باکوری عێڕاق به یارمه‌تی فڕؤکه شه‌ڕکه‌ره‌کانمانه‌وه "بیست ساڵی‌تر به‌ره‌و دواوه ڕابکێشینه‌وه".
سه‌رۆک وه‌زیری حکومه‌ت، ئه‌ردوغان هه‌واڵی هێڕشێکی به‌رفراوانی هێزه‌کانی تورکیه‌ی داوه، ئه‌گه‌ر بێت و هێزه‌کانی عێراق و هێزه داگیرکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا بۆخۆیان دژی گه‌ریلاکانی پ‌ک‌ک نه‌جوڵێنه‌وه، ئوردوگاکان و باره‌گاکانیان پێ دانه‌خه‌ن و سه‌رۆکه‌که‌شیان ته‌سلیمی ده‌وڵه‌تی تورکیه نه‌که‌نه‌وه، ئه‌وا هێرش ده‌که‌ن .
حکومه‌تی عێراق له سه‌ره‌تادا ئه‌م بۆچونه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه، ته‌نانه‌ت دو حه‌وتو له‌مه پێش سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی، که خۆی کورده، وتبوی که عێڕاق ناتوانێت کێشه‌کانی تورکیه چاره‌سه‌ر بکات. "ته‌سلیم کردنی سه‌رۆکی پ‌ک‌ک به حکومه‌تی تورکیه خه‌ون و خه‌یاڵێکه که هه‌رگیز نایاته ڕو". هێزه میلیشیایه‌کانی باکوری عێڕاقیش هه‌ڕه‌شه‌یان کردبو که له به‌رانبه‌ر هێڕشه‌کانی هێزه‌کانی تورکیه‌دا ڕاده‌وه‌ستن.
حکومه‌تی ئه‌مریکا له هه‌مو ئه‌م ساته‌وه‌ختانه‌دا هه‌وڵی داوه که تێکهه‌ڵچونێکی توند و زیانبار له مابه‌ینی گرنگترین هاوپه‌یمانه‌کانی له عێڕاق، له‌وانه کورده‌کانی عێڕاق و گرنگترین هاوپه‌یمانی ناتۆی ئه‌مریکیه‌کان له ناوچه‌که، واته تورکیه، به‌رگری بکه‌ن. ئه‌وان زه‌ختیان خسته سه‌ر ئانکارا که له هێڕش کردن چاوپۆشی بکه‌ن. ئه‌مریکا ترسی له‌وه نیشتبو که ئه‌گه‌ر بێت و هێڕشی نیزامی له‌و ناوچه‌دا ڕو بدات، ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌که ئه‌وه‌نده‌یتر بئاڵۆزێنێت، ئه‌و ناوچه‌ی که له ناو وڵاتێکی ئاڵۆزدا له هه‌مو شوێنێک ئارامتره. ته‌نانه‌ت به شێکی زۆر له پێداویستیه‌کانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ڕێگای تورکیه‌شه‌وه ده‌گه‌یندرێنه عێڕاق. هه‌روه‌ها و له‌م په‌یوه‌نده‌دا ده‌عوا و مه‌رافیعه‌ی ئه‌مریکا و تورکیه‌ش له‌م کاته‌دا ده‌توانێت ڕێگه‌گر بێت له به‌رانبه‌ر هیرشی ئه‌مریکا بۆ ئێران، که له واشنگتۆن هه‌تا دێت هه‌ده‌فمه‌ندتر خۆی بۆ ته‌یار ده‌کرێت.
به‌ڵام حکومه‌تی تورکیه ئا به‌م شێوه ناتوانێت خۆی له‌و ئه‌ڕواحانه ڕزگار بکاتن که بۆخۆیان بانگیان کردبون. حکومه‌تی تورکیه به هۆی بڕیاری پاڕلمانی تورکیه بۆ هێڕش بردنه سه‌ر خاکی عێڕاق، خۆیان کردۆته گره‌وگانی ئوڵتراناسیونالیسته‌کان، که هه‌مو هه‌وڵیان بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه له پ‌ک‌ک ده‌ده‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌شیان زۆر به ئاشکرا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان دژی ئه‌مریکا ده‌رده‌بڕن. تورکیه وڵاتێکه که تێیدا دژایه‌تی خه‌ڵکه‌که‌ی له گه‌ڵ ئه‌مریکاییه‌کان زۆر به‌رزه و ئه‌مریکا له‌وێ که‌مترین ته‌ره‌فداری هه‌یه. به پیی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئینیستیتۆێکی ئه‌مریکایی ته‌نیا نۆ ده‌رسه‌دی تورکه‌کان به چاوێکی موسبه‌ته‌وه ده‌ڕواننه ئه‌مریکا.
ئاخری حه‌وتوی ڕابردو ئه‌مریکایه‌کان زه‌ختیان له سه‌ر تورکیه زیاد کرد. چۆنیه‌تی هه‌ڵس و که‌وت له دژی پ‌ک‌ک، مه‌وزوعی مه‌رکه‌زی کۆنفڕانسێک بو که که‌سه پایه‌به‌رزه‌کانی وڵاتانی دراوسێی عێڕاق له ئانکارا تێیدا به‌شدارییان کردبو. هاوکات له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کاندۆلیزا ڕایس، سه‌رۆکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بان کی مۆن و هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی به هێزی خاوه‌ن ڤێتۆی یوئێن و وڵاتانی سه‌نعه‌تی گ8 و چه‌ندین وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش و هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان فڕانک واڵتر شتاینمایه‌ر یش تێیدا به‌شدار بون.
ڕایس له‌م کۆنفڕانسه‌دا خاترجه‌میی دا به حکومه‌تی تورکیه که، ئه‌مریکاییه‌کان وه‌ک ڕێکخراوێکی تێڕۆریستی و هه‌روه‌ها دوژمنێکی هاوبه‌ش چاو له پ‌ک‌ک ده‌که‌ن، و به‌ڵێنی هاوکاری و حیمایه‌تی له‌مه‌ڕ شه‌ڕ له دژی پ‌ک‌ک به تورکه‌کان دا.
ئه‌م کۆنفڕانسه بڕیاریدا که هه‌موجۆره کرده‌وه‌ێکی تێڕۆریستی له ناو عێڕاقدا و یا له ناو خاکی عێڕاقه‌وه به دژی وڵاتانی دراوسێی عێڕاق مه‌حکوم بکه‌ن. ئه‌م بڕیارنامه‌یه به ناوی ئیختیاری تام بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیه بۆ هیڕش و شه‌ڕ له دژی پ‌ک‌ک ناوی لێ ده‌بردرێت. بۆ ئه‌مریکاییه‌کان به‌س یه‌ک شت گرینگه و ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه که "هێڕشی نیزامی تورکیه کورتماوه و به‌ته‌وه‌وی له‌کۆنتڕۆڵدا بێت". موجه‌له‌ی شپیگڵ ئۆنلاین نوسیبوی: "پێویسته که هێڕشی نیزامی به هاوئاهه‌نگی له گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که هیچ جۆره مشت و مڕێک له به‌ینی میلیشیاکانی حکومه‌تی هه‌رێم و ئه‌رته‌شی تورکیه‌دا ڕو نه‌دات".
وا ده‌رکه‌وتوه که ئه‌مریکاییه‌کان زه‌ختییان خستۆته سه‌ر پ‌ک‌ک و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش، بۆ ئه‌وه‌ی که هێندێک ئارامی بۆ ناوچه‌که بگه‌ڕێته‌وه. هێزه‌کانی پۆلیسی عیراقی له به‌ر چاوی کامێڕا و تلویزیۆنه‌کاندا ده‌فته‌ره‌کانی پککه‌یان له دو شاری باکوری عێڕاقدا داخست و پککه‌ش 8 سه‌ربازه گیراوه‌که‌ی تورکیه‌یان که چه‌ند حه‌وتوێک له‌مه پێش گرتبویانن، به‌ردا. سه‌ربازه به‌ردراوه‌کان که ژنڕاڵ داڤید پێتڕوس سه‌رکرده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق، شه‌خسه‌ن به‌دڕه‌قه‌ی کردن، به‌ره‌و تورکیه هه‌ڵفڕین.
دیداره‌که‌ی ئه‌ردۆغان و بوش به‌س بۆ ئه‌وه‌نده بو که ئه‌و بڕیارانه‌ی که له ئه‌نکارا به‌سترابون، به‌ڵێی بکات.
درێژه‌ی هه‌یه......
سه‌رچاوه‌ی ئاڵمانی:
http://www.wsws.org/de/2007/nov2007/pkk-n10.shtml
2007-11-13 16:50:51
18 ساڵ و 3 مانگ و 10 کاتژمێر و 41 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان