کورده‌کان وه‌رزێڕه قوربانی کراوه‌کان,
وه‌رگێڕان ئه‌یوب ڕه‌حمانی،
به‌رنامه‌ی داڕێژراوی هێڕشی نیزامی تورکه‌کان دژی پ‌ک‌ک، هێڕشێکی هه‌ده‌فداری به‌ر فراوانه دژی هه‌مو کورده‌کانی ناوچه‌که. ئه‌وان به بی هیچ پاڕێزێک هه‌مو کورده‌کانی ناوچه‌که ده‌کێشنه ناو ئه‌م شه‌ڕه‌وه و هه‌وڵیکه بۆ ئه‌وه‌ی که شه‌ڕ و ماڵوێڕانی که هه‌مو ئه‌فغانیستان و به‌شێکی زۆری عێڕاقیشی گرتۆته‌وه، ئه‌م ناوچانه‌شی تێوه بگڵێنن.
بوش چرای سه‌وزی لێدا بۆ ئه‌ردۆغان له‌مه‌ڕ هێڕشی نیزامی دژی کورده‌کان (به‌شی 2)
" وه‌رگێڕ: مه‌به‌ست له‌م وه‌رگێڕانانه، هه‌م ئاگا کردنه‌وه‌ی خوێنه‌ری کورده له بیر و بۆچونه جیاوازه‌کانی خه‌لکانی وڵاتانی‌تر و هه‌م دیتنی پشتی ڕوداوه‌کانه و وه‌رگێڕانی هه‌ر مه‌قاله یا مه‌تله‌بێک، ئیلزامه‌ن به مانای دروست یا غه‌له‌ت، قه‌بوڵ یا ره‌دی بیر و بۆچونی ئه‌و نوسه‌رانه نیه! ئه‌گه‌ر که‌م و کوری و ئیشکاڵاتێکیش له ته‌رجومه‌که‌دا ده‌بینرێت یا بم بورن، یا تکایه له‌و هه‌ڵانه ئاگادارم که‌نه‌وه! سپاس"
وتاری هه‌یئه‌تی نوسه‌ران 10.11.2007
ڕێکه‌وتی وه‌رگێڕانی به‌شی دوهه‌م 13.11.2007
کورده‌کان وه‌رزێڕه قوربانی کراوه‌کان
ئه‌و بڕیاره‌ی دژی پ‌ک‌ک، که حکومه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و تورکیه، به به‌ره‌که‌ت و پشتیوانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان واته یوئێن و گروپی سه‌نعه‌تی گ8 و هه‌روه‌ها هێزه هه‌رێمیه‌کانی ناوچه‌که داویانه، چه‌ند تاوانێکیتر به هه‌مو ئه‌و تاوانه زۆرانه‌ی که له ژێر سێبه‌ری شه‌ڕی عێڕاقدا تا ئێستا کراون، زیاد ده‌کات. قوربانیه‌کانی شه‌ڕی تورکی - ئه‌مریکایی نه ته‌نیا هێزه چه‌کداره‌کانی پ‌ک‌ک له خۆ ده‌گرن، که له عیڕاق خۆیان حه‌شار داوه، به‌ڵکو خه‌ڵکانی کوردستان له هه‌ر دو لای حدوده‌کانه‌وه و هه‌ر وه‌ها چینی کرێکاری تورکیه‌ش له خۆی ده‌گرێت. کورده نیشته‌جێکانی ئه‌م ناوچانه قه‌راره که ڕۆڵی وه‌رزێڕه قوربانیه‌کان ببینن بۆ ئه‌وه‌ی که مشت و مڕه نهێنیه‌کانی به‌ینی ئه‌مریکایه‌کان و تورکه‌کان به شێوه‌ێکی کاتی بشارنه‌وه.
سایتی Die World Socialist Web Site ئۆپێڕاسیونی هاوبه‌شی ئه‌مریکی “ تورکی دژی پ‌ک‌ک زۆر به توندی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. پ‌ک‌ک ڕێکخراوێکی تێڕۆریستی نیه، به‌ڵکو جوڵانه‌وه‌یکی ناسیونالیستیه، که به هۆی ده‌یان ساڵ تا به ئه‌مڕۆکه‌ش چه‌وساندنه‌وه و ژێرده‌سته‌یی گه‌لی کوردستان ته‌ئسیراتی له سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌ی داناوه و هه‌روه‌ها له لایه‌ن خه‌ڵکیشه‌وه پشتیوانیشی لێده‌کرێت.
شێوه‌ی زۆر توند و تۆڵی هه‌ڵس و که‌وتی ئه‌مریکایه‌کان دژی پ‌ک‌ک، ته‌نیا به‌وه‌نده ده‌چێته ژێر پرسیاره‌وه که واشنگتۆن هاوکات پشتیوانی له په‌ژاک ده‌کات، که ڕێکخراوه‌ێکی کوردی ئێرانه، که زۆر به پ‌ک‌ک نزیکه و پێکه‌وه کار ده‌که‌ن، و له کیوه‌کانی قه‌ندیله‌وه دژی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران شه‌ڕ ده‌که‌ن. چ ڕێکخراوێکی چه‌کداری که ئه‌مریکایه‌کان به ناوی "ڕێکخراوه‌ی تێڕۆریستی" ناوی بنێن و دژایه‌تیان بکه‌ن و چ ڕێکخراوێکی چه‌کداری که ئه‌مریکایه‌کان به ناوی 'شۆڕشگێڕانی ئازادیخواز" پشتیوانیان لێ بکه‌ن، هه‌مو ئه‌مانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کاته‌ی ئه‌مریکا له‌و ناوچانه‌دا.
به‌رنامه‌ی داڕێژراوی هێڕشی نیزامی تورکه‌کان دژی پ‌ک‌ک، هێڕشێکی هه‌ده‌فداری به‌ر فراوانه دژی هه‌مو کورده‌کانی ناوچه‌که. ئه‌وان به بی هیچ پاڕێزێک هه‌مو کورده‌کانی ناوچه‌که ده‌کێشنه ناو ئه‌م شه‌ڕه‌وه و هه‌وڵیکه بۆ ئه‌وه‌ی که شه‌ڕ و ماڵوێڕانی که هه‌مو ئه‌فغانیستان و به‌شێکی زۆری عێڕاقیشی گرتۆته‌وه، ئه‌م ناوچانه‌شی تێوه بگڵێنن.
زۆر جێگای سه‌رنج و پرسیاره که ئایا گه‌لی کورد له‌و ناوچه‌دا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رۆکه سیاسیه‌کانیشیان ڕێگا به تورکه‌کان بده‌ن که هێڕش بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان له به‌رانبه‌ر هێڕشی نیزامی تورکیه‌دا بێ هه‌ڵوێست بن. (و: واته کورده‌کان خۆیان، به بێ حیزبه‌کان، هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن!) ڕابیته‌ی گه‌لی کوردستان له‌م ناوچه‌یه له گه‌ڵ هه‌ردو حیزبه‌که‌ی که حکومه‌تی باکوری عێراقیان له کۆنتڕۆڵی خۆیاندایه - واته یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان، حیزبه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و پارتی دێمۆکڕاتی کوردستان، حیزبه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی “ ئاڵۆز و تونده. شترۆکتور و شێوه بینای هه‌ر دوک حیزبه‌کان به شێوه‌ێکی خێڵ و عه‌شیره‌تی دامه‌زراون و هه‌ردوکیان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی به‌شێکی که‌می خه‌ڵکی کوردی هه‌رێمه‌که‌ن.
له ناوخۆی تورکیه‌دا جه‌وێکی ژه‌هراوی شۆڤینیستی دژه کوردی، جه‌وی سیاسی ناو وڵاته‌که‌ی به ته‌واوی مه‌سموم کردوه. ژێنڕاڵه‌کان، که پێشتر له سیاسه‌تی ناوخۆییدا له به‌رانبه‌ر ڕه‌قیبه‌کانیان دۆڕاندبویان، به دروستکردنه‌وه‌ی فه‌زای دژی پ‌ک‌ک-یه‌وه توانیویانه جارێکی‌تر بێنه‌وه سه‌ره‌وه. ئا ک پ له هاوینی ڕابردودا هه‌ڵبژاردنه‌کانی بردبووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که زۆر که‌س پێیان وا بو ئه‌م حیزبه هێزێکی دیمۆکڕاته که له به‌رانبه‌ر ژێنڕاڵه نیزامیه‌کانی تورکیه‌دا، به‌رابه‌ری هێز دروست بکه‌ن. به‌ڵام ئێستاکه‌ش وه‌زیر ئه‌ردۆغان و سه‌رۆک کۆمار عه‌بدولله گول نامه‌ێ ده‌ست ئاوه‌ڵه کردنیان داوه‌ته ده‌ستیان و به‌م شیوه خۆیان که‌وتونه‌ته ده‌ست ژێنراڵه‌کانه‌وه.
ئه‌م دژایه‌تیانه‌ی ئه‌خیری تورکه‌کان له دژی کورده‌کان، که په‌یوه‌ندی به دژایه‌تیکردنه‌کان له دژی پککه‌وه هه‌یه، ئه‌و تۆزقاڵه وه‌عده و دیانپێدانانه کولتوری و فه‌رهه‌نگیانه‌شی که له سایه‌ی حکومه‌تی ئا ک پ به کورده‌کان درابون، دوباره بردنیه‌وه ژێر پرسیار. له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا به شێوه‌ێکی به‌رنامه بۆ داڕێژراو، چه‌ند هێڕشێکی جیا جیا کراونه‌ته سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ێکی کورده‌کان. ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش له تاراوگه شه‌ڕ و پێکدادان له به‌ینی کورده‌کان و تورکه‌کان رویاندا. له شاری بێڕلینی ئاڵمان تورکه ناسیونالیسته‌کان هجومیان برده سه‌ر مه‌رکه‌زێکی کولتوری کورده‌کان. له ئاخری حه‌وتوی رابردودا چه‌ندین خۆپیشاندان له هه‌مو ئا‌ڵمانیا هه‌م له دژی پ‌ک‌ک و هه‌م بۆ پشتیوانی له پ‌ک‌ک به‌ڕێوه چون که هه‌زاران که‌س به‌شداریان تێیدا کرد.
ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی هێڕش له دژی پ‌ک‌ک له لایه‌ن ئێمه‌وه به‌و مانایه نیه که، ئێمه پشتیوانی له سیاسه‌ته ناسیونالیستیه‌کانی ئه‌وان و شێوه‌ی به‌رخودانه‌که‌یان ده‌که‌ین. پ‌ک‌ک هیچ وڵامێکی پێ نیه بۆ چه‌وساندنه‌وی مێژویی گه‌لی کورد. به به‌هانه‌ی ئه‌و ڕه‌وشته‌ی که پ‌ک‌ک گرتویانه‌ته به‌ر، حاکمانی تورکیه توانیویانه که به ئاسانی پوازێک له به‌ینی کورده‌کان و تورکه‌کاندا بچه‌قێنن. ئه‌وان واته پ‌ک‌ک به که‌ڕات و به شێوه‌ێکی نا ڕێک و پێک هه‌وڵییان داوه که بڕیارنامه‌ێک له گه‌ڵ تورکه‌کاندا ئیمزا بکه‌ن و ته‌نانه‌ت به‌خێر هاتنی هێڕشی نیزامی ئه‌مریکایه‌کانیشیان بۆ عێڕاق کرد.
بۆنبه‌ست و ئاخری خه‌تی ناسیۆنالیزم
ئه‌مه یه‌که‌مین جار نیه که کورده‌کان ده‌بنه قوربانی سیاسه‌ته فرت و فێڵاویه‌کانی زلهێزه‌کان و حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. مێژوی کورده‌کان پڕن له‌م جۆره ترادێژیانه. هه‌مو روداوه‌کان ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن که کردنه‌وه‌ی گڕێ پوچکه‌ی کێشه‌ی چه‌وسانه‌وه و زوڵم و زۆری نه‌ته‌وایه‌تی، هه‌ر وه‌ک مه‌سه‌له‌ی دێمۆکڕاسی، له ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری ناسیونالیستیه‌وه قابیلی حه‌ل و فه‌سڵ کردن نین.
حدودی ده‌وڵه‌ته‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی ئه‌مڕۆدا، به‌دوای کۆتایی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی له لایه‌ن هێزه سه‌رکه‌وتوه ئیمپێڕیالیستیه‌کان به ناوی وه‌رگرتنی میرات له ده‌وڵتی عوسمانی، داندراون. وڵاتانی بریتانیا و فه‌ڕانسه هه‌ر له ساڵی 1916دا به پێی بڕیارنامه‌یکی هاوبه‌شی نهێنی به ناوی Sykes-Picot حدوده‌کانی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جیا کردبوه‌وه. ئه‌وان له بڕیارنامه‌ی سێڤێردا که له (1920) به‌سترا، حدوده دڵخوازه‌کانی خۆیانیان به ناو سه‌حراکان و کێوه‌کاندا کێشا، ئه‌و دو ده‌وڵه‌ته به‌م کاره‌یان چه‌نده‌ها نه‌ته‌وه‌یان لێک جیا کرده‌وه، نه‌ته‌وه‌کانیان دژی یه‌کتر به شه‌ڕ ده‌دان و دواتریش حاکمێک یاخۆ ئه‌شرافێکی ده‌ستنیشانده‌ی باوه‌ڕ پێکراوی خۆیانیان له‌وی ده‌کرده حاکم.
(وه‌رگێڕ: بۆ دیتنی حدوده خوازراوه‌کانی ئه‌م بڕیارنامه‌یه، بڕواننه ئه‌و دو وێنه‌ی خواره‌وه)
وه‌رگێڕ: ئه‌م دو وێنه له لایه‌ن منه‌وه بۆ ڕۆشنتر بونه‌وه‌ی بڕیارنامه‌که هێنراون!
ده‌وڵه‌تی ئیستیعمارگه‌ری بریتانیا ته‌نانه‌ت پێش شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیش هه‌وڵی زۆری دا که کورده‌کان له دژی حکومه‌تی عوسمانیه‌کان به شه‌ڕ بدات، بۆ ئه‌وه‌ی که ئا به‌م شێوه‌یه بتوانێت، ئه‌یاله‌تی نه‌وت داری موسڵ کۆنتڕۆڵ بکات. له بڕیارنامه‌ی سێڤێڕیشدا وا پێشبینی کرابو که کورده‌کان و ئه‌رمه‌نیه‌کانیش ده‌وڵه‌تی خۆیانیان هه‌بێت. بڕیار بو که له پاشماوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌س به‌شێکی چکۆله وه‌ک تورکیه باقی بمێنێته‌وه. ئه‌وه بو که ناسیونالیسته‌کانی تورکیه به سه‌رۆکایه‌تی مسته‌فاکه‌ماڵ به دژی ئه‌م بڕیارنامه‌یه یاخی بون و وه‌ستانه‌وه. دواتر که‌مالیسته‌کان به دوای شه‌ڕێکی سێ ساڵه‌ی ئازادیخوازانه، ته‌ره‌فه‌کانی بڕیاری سێڤێریان مه‌جبور کرد به‌وه‌ی که بڕیاره‌که هه‌مدیسان ده‌ستکاری بکه‌نه‌وه. له‌م ماوه‌دا بریتانیایه‌کان عه‌لاقه‌یان به پشتیوانیکردن له کورده‌کان نه‌ما و پشتیان تێکردن، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وان پێشتر توانیبویان که ویلایه‌تی موسڵ بکه‌ن به به‌شێک له عیڕاق و عێڕاقیش به ته‌واوی له ژێڕ کۆنتڕۆڵی خۆیاندا بو.
به‌و شێوه‌یه بو که تورکه‌کان ئه‌و حدودانه‌یان به ده‌سته‌وه گرت که ئه‌مڕۆکه به ناوی تورکیه به ده‌ستیانه‌وه‌یه. کورده‌کان که گه‌لێکی 26 میلیون که‌سی ده‌بون بێ ده‌وڵه‌ت مانه‌وه. ئه‌وان به سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تدا “ ئێران، عێڕاق، تورکیه و سوریه - دابه‌شکران. کورده‌کان له‌و کاته‌وه تاکو ئێستا دایمه و ده‌رهه‌م له لایه‌ن داگیرکه‌رانیانه‌وه توشی وه‌حشیانه‌ترین چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌گه‌زی بون.
که‌مالیسته‌کان ناته‌وان بون له‌وه‌ی که ولامێکی دیمۆکڕاسیانه بده‌نه‌وه به پرسی نه‌ته‌وه‌کان و به‌و هه‌مو نه‌ته‌وه جۆراوجۆره به ئاینگه‌لی جیاوازه‌وه که ساڵیانێکی زۆر دور و درێژ هه‌مویان له‌و ناوچه‌دا پێکه‌وه ژیابون. شه‌ڕه ئازادیخوازیه‌کانی تورکه‌کان به ده‌رکردن و ئاواره‌کردنی ده‌سته ده‌سته‌ی گروپه نه‌ته‌وه‌یه‌کان کۆتایی پێ ده‌هات. یه‌ک میلیون و نیو یونانی ناچار کران که تورکیه‌ی نوێ به جێ بێڵن و یه‌ک میلیون تورکی یونانیش، یونانیان به‌ره‌و تورکیه به جێ هێشت. زیاتر له یه‌ک میلیون ئه‌رمه‌نی له 1915 له تورکیه کۆمه‌ڵکوژی کران و یا ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره کران. کورده‌کان که ته‌قریبی یه‌ک پێنجه‌می دانیشتوانی تورکیا ده‌بون، به هیج کلۆجێک مافی که‌مایه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان پێ نه‌درا. له ناو تورکیه‌ی نوێی مۆدێڕن‌دا، ته‌نیا و ته‌نیا "تورکه‌کان" بونیان بو و ده‌ژیان. هاتنه ئارای کولتوری کورده‌کان یا خۆ باس کردن و به ڕه‌سمی ناسینی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نیه‌کان، هه‌تاکو ئه‌مڕۆش له تورکیه جه‌زای زۆر حه‌ساس به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
له‌وکاته‌وه تاکو ئێستا هه‌ر جۆره هه‌وڵ و ته‌قه‌لاێک که ته‌نانه‌ت بۆنی ئه‌وه‌ی لێ هاتبێت که ئه‌و حدوده ده‌ستکرده داندراوانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه یا خۆ ئاڵ و گۆڕی پێ بکات، ئه‌وه به خویناویترین شێوه شه‌ڕ و پێکدادانی لێبۆته‌وه و ده‌سبه‌جێش زلهێزه ئیمپێڕیالیستیه‌کانی به دوای خۆیدا ڕاکێشاوه‌ته ناوچه‌که. پاڕته کوردیه ناسیونالیسته‌کان که بۆ ده‌وڵه‌تێکی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ن، ئیجازه‌یان داوه که دایمه و ده‌رهه‌م ببنه ئه‌بزاری ده‌ستی ئیمپێڕیالیسته‌کان و ئه‌وانیش به ئاره‌زوی دڵی خۆیان هه‌ڵیانسوڕاندون. ئه‌م حاڵه‌ته به‌س شامیلی حاڵی پارتی دێمۆکڕاتی کوردستانی بارزانی و یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانی تاڵه‌بانی، که به شێوه‌ێکی زۆر عه‌شیڕه‌تی و سونه‌تی بنه‌ماکانیان ساز کراون و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه زۆر به ئاسانی ده‌بنه به‌رده‌ستی ئه‌م ده‌وڵه‌ت و ئه‌و زلهێز، ناکات، به‌ڵکو هه‌روه‌ها شامیلی پ‌ک‌ک ش ده‌کات، که بنه‌ما مائۆئیستی-ستالینیستیه‌که‌ی و پرسیاره نه‌ته‌وایه‌تیه‌که‌ی، هه‌مو هه‌وڵه‌کان له‌مه‌ڕ پرسیاری چینایه‌تی مه‌خدوش ده‌کات.
(وه‌رگێڕ: ئه‌مانه هه‌مو بیر و بڕوای نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌ن)
سه‌رچاوه‌ی ئاڵمانی:
http://www.wsws.org/de/2007/nov2007/pkk-n10.shtml
درێژه‌ی هه‌یه ..............
2007-11-14 16:23:20
18 ساڵ و 3 مانگ و 11 کاتژمێر و 14 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان