حکومه‌تێکی کوردستانی زیندو و به هێز بکرێت، به‌تایبه‌تی زۆر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که به‌رگری بکات له‌وه‌ی که شاری که‌رکوک به‌ر کورده ئۆتۆنۆمی خوازه‌کان له‌و به‌شه ئازاد کراوه‌ی کوردستان بکه‌وێت. شاری که‌رکوک به زه‌خیره گه‌وره نه‌وتیه‌که‌ی، ده‌توانیت بنه‌مای ئابوری به هێزی بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ به دواوه بیت
بوش چرای سه‌وزی لێدا بۆ ئه‌ردۆغان له‌مه‌ڕ هێڕشی نیزامی دژی کورده‌کان (به‌شی 3)
" وه‌رگێڕ: مه‌به‌ست له‌م وه‌رگێڕانانه، هه‌م ئاگا کردنه‌وه‌ی خوێنه‌ری کورده له بیر و بۆچونه جیاوازه‌کانی خه‌لکانی وڵاتانی‌تر و هه‌م دیتنی پشتی ڕوداوه‌کانه و وه‌رگێڕانی هه‌ر مه‌قاله یا مه‌تله‌بێک، ئیلزامه‌ن به مانای دروست یا غه‌له‌ت، قه‌بوڵ یا ره‌دی بیر و بۆچونی ئه‌و نوسه‌رانه نیه! ئه‌گه‌ر که‌م و کوری و ئیشکاڵاتێکیش له ته‌رجومه‌که‌دا ده‌بینرێت یا بم بورن، یا تکایه له‌و هه‌ڵانه ئاگادارم که‌نه‌وه! سپاس"
وتاری هه‌یئه‌تی نوسه‌ران 10.11.2007
ڕێکه‌وتی وه‌رگێڕانی به‌شی سێهه‌م 17.11.2007
(( وه‌رگێڕ: دو به‌ش له‌م نوسراوه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌یه به هه‌ر سی پارتی دێمۆکڕاتی کوردستان و یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان و باس له‌وان ده‌کات. به له به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی که خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و دو به‌شه هیچ یارمه‌تیێکی دۆزی ڕه‌وای کورد ناکات، بۆیه به داوای لێ بوردن له خوێنه‌ران، خۆم له وه‌رگێڕانی ئه‌و دو به‌شه ده‌بوێرم و به سه‌ریاندا تێده‌په‌ڕم و ده‌چمه سه‌ر به‌شێکی دواتر! ))
ڕۆڵی گۆڕدراوی تورکیه
شه‌ڕی عێڕاق ته‌واوی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی نزیکی نا ئه‌من کرد و شێواندی به سه‌ر یه‌کدا. هه‌مو پرسیاره مێژوییه تا ئێستا حه‌ل نه‌کراوه‌کانی ناوچه‌که، دوباره جارێکی‌تر سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه. شه‌ش ساڵ به دوا داگیر کردنی ئه‌فغانستان و چوارساڵ و نیو به دوا شه‌ڕی عێڕاقدا، ناوچه‌ێکی به‌رینی له ئاگردا سوتاو هه‌ڵگیرساوه که، هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرسانی شه‌ڕێکی به ته‌واوی مانا له هه‌مو ناوچه‌که ده‌کات، که ئه‌مه ده‌توانێت، ئه‌گه‌ر جۆرج بوش له سه‌ر به‌ڵێنه‌کانی بمێنێت و هێڕشی نیزامی بکاته سه‌ر ئێران، یه‌که‌مین جه‌ره‌قه‌کانی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی جیهانی تری به دواوه بێت. (و: واته شه‌ڕی سێهه‌می جیهانی)
ئه‌م ئاڵ و گۆڕانه ته‌ئسیراتی زۆر قوڵیان له‌مه‌ڕ سیاسه‌تی نوێی تورکیه هه‌یه. نوخبه حاکمه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت له تورکیه پێش شه‌ڕی عێڕاق زۆر لاواز بون. ده‌یان ساڵه که ئه‌وان نه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ێکی فه‌عال و زیندویان گرتۆته به‌ر و نه توانیشیان، به دروستی حکومه‌تێکی دیمۆکڕاسی له ناوخۆی وڵاته‌که‌یان دمه‌زرێنن و به‌ڕێوه‌ی به‌رن.
به دوای کۆتایی شه‌ڕی دوهه‌می جیهانی، سیاسه‌تی خاریجی تورکیه دایمه به دوای سێبه‌ری ئه‌مریکایه‌کانه‌وه له جوڵاندا بوه. دواتر تورکیه وه‌ک ئه‌ندامێکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناتۆ له کاتی شه‌ڕی سارد به دژی شۆڕه‌وی کۆندا ڕۆڵێکی ستڕاتێژیکی زۆر کلیدی و حه‌ساسی له خۆی گرتبو. له باری سیاسه‌تی ناوخۆییه‌وه پاڵی داب‌و به شێوه‌ێکی دایمه بگۆڕ له چه‌شنی ڕژیمێکی به ئوتوریته‌ی به ڕوکه‌ش پاڕلێمانتار و به شێوه‌ێکی کراوه‌ی دیکتاتۆڕی نیزامی.
نیزام یا خۆ ئه‌ڕته‌ش له تورکیه، حکومه‌تێکیان له ناو حکومه‌تدا دامه‌زراندوه و خۆیان به ناوی پارێزه‌رانی میراتی که‌مالیستی یا که‌مالیزم له تورکیه پێناسه ده‌که‌ن. ئه‌وان هه‌مو جارێکیش که شۆڕشی چینایه‌تی له کۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چو، هێڕشیان به‌وانیش ده‌کرد. ئه‌وان تا ئێستا سه‌رجه‌م چوار جار پوچ یا کوده‌تایان کردوه، که ئه‌خیر جاریان له ساڵی 1980دا بو. ئه‌وکات به هه‌زاران سه‌ندیکائیست و تێکۆشه‌ری چه‌پیان له به‌ندیخانه کرد و ئه‌شکه‌نجه‌یان کردن یا خۆ زۆریان هه‌ر بزر یا مه‌فقود بون و که‌س نه‌یزانی چی‌یان به سه‌ر هات.
به دوای کۆتایی شه‌ڕی سارد و شه‌ڕی عێڕاقیش، حاڵه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی و ده‌وروبه‌ری تورکیه و زۆر شتی تریش به ته‌واوی ئاڵ و گۆڕیان به سه‌ردا هات. حاڵه‌ت و مه‌وقیعیه‌تی ئه‌مریکایه‌کان له فاکتۆڕێکی سه‌قامگیر و موحکه‌مه‌وه بۆ فاکتۆڕێکی نا سه‌قامگیر گۆڕدرا. به‌ڵام هاوکات قورسایی ئابوری وڵاته‌که‌شیان ته‌ره‌قی کرد. به یارمه‌تی و هۆی هه‌ڵڕژانی ده‌سمایه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تورکیه‌ش، ئه‌مڕۆ ئابوری ئه‌و وڵاته یه‌کێک له به‌رزترین ئابوریه‌کانه له هه‌مو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. تورکیه به 71 میلیون که‌س نفوسه‌وه، 18هه‌مین وڵاتی جیهانه له باری ئابوریه‌وه. ئه‌ڕته‌شی نیزامی تورکیه دوهه‌مین هێزی گه‌وره‌ی نیزامی ناتۆیه به دوای ئه‌مریکادا.
به دوای لێک دورکه‌وتنه‌وه‌کان و سارد تر بونه‌وه‌ی نێوانی تورکه‌کان و ئه‌مریکایه‌کان و هه‌ر وه‌ها نائومێدی و حه‌په‌سانی تورکه‌کان له کیشه‌ی وه‌رنه‌گیرانی ئه‌ندامه‌تیه‌که‌یان بۆ ئوروپا، تورکه‌کان به سیاسه‌تێکی ده‌ره‌وه‌یی توندتر و کاراتر و هێڕشبه‌رانه‌تر که‌وتونه‌ته خۆ نیشاندان. پێشتر زۆر لێکۆڵینه‌وه و لێکۆڵه‌ر پێشبینی و هوشداریان له‌مه‌ڕ پێشهاتنی ئه‌م وه‌زعه داب‌و. ڕۆژنامه‌ی Foreign Affairs له سه‌ر تیتلی ژماره‌ی مانگی جولی/ ئاگوستی خۆی به خه‌تی گه‌وره نوسیبوی: "تورکیه دوباره ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که‌شف ده‌کاته‌وه". ڕۆژنامه‌ی ناوبراو ئیشاره‌ی به‌وه کردبو و نوسیبوی "هێشتاش ئاڵ و گۆڕێکی ئاوه‌ها له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌ر چاو ناکه‌وێت و به‌دی ناکرێت. دوای ده‌یان ساڵ پاسیڤی و بێ ته‌حه‌ڕوکی تورکیه، ئێستا ئیتر ئه‌وان ڕۆڵی ئه‌کته‌رێکی دیپلۆماسی گرینگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بینن".
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی Startfor.com به دوای ته‌جزیه و ته‌حلیلێکدا له 23ی ئۆکتۆبر به‌م ئاکامه گه‌یشتبو که: "مرۆڤ ده‌بێت تورکیه وه‌ک یه‌کێک له به سورعه‌ت پێگه‌یشتوانی هێزێکی سه‌ره‌کی ناوچه‌که چاو لێ بکات و بیبینێت “ یا خۆ، به مانایکی زۆر ئاوه‌ڵه‌تر، به خاڵێکی ده‌سپێک و سه‌ره‌تا بۆ دروست بونی هێژمونیێکی ناوچه‌یی به هێزێکی ستڕاتێژیکی زۆر گه‌وره، که له ئاسیای بچوکدا بونی هه‌یه، هه‌ر بۆیه هێزه سیاسی و ئابوری و نیزامی یا سه‌ربازیه‌که‌ی خۆی بۆ هه‌مو که‌س نمایش ده‌کات و نیشان هه‌موانی ده‌دات".
هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی باکوری عێراق به هێزی سه‌ربازی په‌یوه‌ست و گرێ خواردوی ئه‌م وه‌زعیه‌ته‌یه. پ‌ک‌ک ته‌نیا و به‌س به‌هانه‌ێکی ڕوکه‌شیه بۆ ئه‌م هێڕشه. دامه‌زران و دروست بونی ناوچه‌ێکی سه‌ربه‌خۆ یا ته‌نانه‌ت خودموختاریش به ناوی کوردستان له عێڕاقدا که به دوای ڕوخانی ئوتوریته‌ی قودره‌تی مه‌رکه‌زی له عێراق، ڕۆژ له گه‌ل ڕۆژ زیاتر به‌ر چاو ده‌که‌وێت، بۆ سیاسه‌تمه‌دار و نوخبه‌ی تورک به هیچ جۆرێک قابیلی قه‌بوڵ نیه. ئه‌وه ده‌توانێت هێزه سه‌ربه‌خۆ خوازه‌کان له تورکیه، بۆ ئه‌و کوردستانه‌ی که سێ جار له کورده‌کانی عێڕاق زیاتری کورد لێ ده‌ژی، به‌هێزتر بکه‌ن، واته پشتیوانی له ئه‌و هێزانه‌ی که ئوتوریته‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیان به ته‌واوی خستۆته ژێر پرسیاره‌وه بکه‌ن.
ئانکارا به ته‌مایه که بۆ ئه‌وی به‌رگری له دروست بونی حکومه‌تێکی کوردستانی زیندو و به هێز بکرێت، به‌تایبه‌تی زۆر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که به‌رگری بکات له‌وه‌ی که شاری که‌رکوک به‌ر کورده ئۆتۆنۆمی خوازه‌کان له‌و به‌شه ئازاد کراوه‌ی کوردستان بکه‌وێت. شاری که‌رکوک به زه‌خیره گه‌وره نه‌وتیه‌که‌ی، ده‌توانیت بنه‌مای ئابوری به هێزی بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ به دواوه بیت. بریاره پێش کۆتایی ئه‌مساڵ ڕێفڕاندۆمێک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بگیردرێت. له‌مه‌ڕ ئه‌م کێشه‌یه تا ئێستا هیچ هاونه‌زه‌ریێک و ته‌وفوقێک له به‌ینی ئه‌مریکیه‌کان و تورکه‌کاندا نه‌کراوه و دیار نیه.
له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بیرۆکه‌ی ئه‌وه له گۆڕێدایه که بۆ کۆنتڕۆڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زیاتر له سه‌ر تورکه‌کان حیساب بکرێت و پشتیان پێ ببه‌سترێت. هه‌مو نیشانه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌کان که Foreign Affairs و Stratfor کردویانه پێمان ده‌ڵێن که ئه‌مریکیه‌کان پشت له کورد ده‌که‌ن. ئه‌م کاره‌ی ئه‌مریکیه‌کان ئه‌وه‌ش ئیجاب ده‌کات که ئه‌وان له سه‌ر نرخی کورده‌کان و به حیسابی کورده‌کان ته‌ئیدی کاره‌کانی ئانکارا بکه‌ن. هێڕشی هاوبه‌شی ئه‌مریکایی-تورکی بۆ سه‌ر پ‌ک‌ک، به ئاشکرا وه‌ها سات و سه‌وداێک نیشان ده‌دات.
وه‌رگێڕ: له به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌شی کۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌ش زۆرتر باس له کێشه ناوخۆیه‌کانی تورکیه ده‌کات، بۆ بردنه‌وه‌ی کات، خۆم له وه‌رگێڕانی ده‌بوێرم و به‌م شیوه‌ش کۆتایی ئه‌م وه‌رگێڕانه‌تان پێشکه‌ش ده‌که‌م. به هیوای ئه‌وه‌ی که توانیبێتم گۆشه‌ێک له بیر و بۆچونی که‌سانی غه‌یره کوردم به ئێوه‌ی خۆسه‌ویست ناساندبێت. سه‌رکه‌وتو بن
سه‌رچاوه‌ی ئاڵمانی: http://www.wsws.org/de/2007/nov2007/pkk-n10.shtml