پلانی نوێی تورکیه به چ مه‌به‌ستێک?
ئه‌یوب ڕه‌حمانی، سویسرا
پێویسته که ئه‌م ڕه‌سته‌ی ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌تیان له بیر نه‌چێته‌وه که له ئۆکتۆبری ئه‌مساڵ نوسیبوی "خه‌ونی کوردستانی گه‌وره‌یان لێ ده‌که‌ینه خه‌ونێکی ناخۆشی تورکی"!! تورکه‌کان هه‌ر چه‌ندیش ده‌م به پێکه‌نینه‌وه و به ڕوی خۆشه‌وه بیانهه‌وێت له گه‌ڵ کورده‌کان دانوستان و وت و وێژ و حه‌لی دیپلۆماتیک بکه‌ن،
پلانه نوێیه‌که‌ی تورکیه، ئه‌مجاره چ مه‌به‌ستێکی شاراوه‌ی له پشته? کورد ده‌بێت کامه ستڕاتێژی هه‌ڵبژێرێت?
به دوای ئه‌وه‌ی که پاڕلیمانی تورکیه ئیزنی دا به ئه‌ڕته‌شی وڵاته‌که‌ی که هێڕش بکه‌نه سه‌ر وڵاتی دراوسێیان عێڕاق و به تایبه‌تیش باشوری کوردستان به مه‌به‌ستی داگیر کردنی شاره مێژوییه هه‌میشه کوردستانیه‌کانی که‌رکوک و موسڵ، ئێستا ئیتر تورکیه ڕام و هێمن کراوه‌ته‌وه و له پرۆپاگه‌نده و میدیاکانه‌وه هه‌واڵی شه‌ڕ ئه‌نگێزانه که‌متر بڵاو ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵکو به هه‌مویانه‌وه چ له ناو حکومه‌تدا و چ حیزبه‌کانیان و ئۆپوزیسیونی ناوخۆیش و هه‌روه‌ها ئه‌ڕته‌شیش و ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌کانیش باس له حه‌لی کێشه‌که له باری دیپلۆماسیه‌وه ده‌که‌ن!!
خۆی ئه‌م ئاڵ و گۆڕه له پڕه‌ی هه‌ڵوێستی تورکیه به‌رامبه‌ر دۆزی ڕه‌وای کورد به خێڕایی ئه‌م پڕسیاره له زێهنی من و زۆر که‌سی تریشدا دروست ده‌کات که "چۆنه که تورکیه ئه‌م هه‌مه‌موه دژی کورده و کورد هه‌ر به مرۆڤ و ئینسان ناناسێت، به‌ڵام له پڕ دێت و دوای ئه‌و هه‌مو هه‌ڕه‌شه‌ی داگیر کاریه‌نه‌ی ئه‌و ئه‌خیره‌شیان، تاکتیک ده‌گۆڕن و سیاسه‌تێکی دیپلۆماسی نوێ په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن? دیاره تورکه‌کان هه‌مو پڕۆگرامی هێڕشه‌که‌یان ئه‌گه‌ر چی کاریان له سه‌ر کردبو و هه‌مو شتێکیان بۆی لێک دابوه‌وه به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م کاره‌یان به بێ پرسی ئاغا بان سه‌ره‌کانیان و ڕۆژئاوا ده‌ست پێ کردبو، بۆ ئه‌وه‌ی که تورکه‌کان له پڕ هه‌ستیان به‌وه کردبو که له لایه‌ن ئوروپیه‌کانه‌وه بۆ چونه ناو بازاڕی ئوروپی - که تورکه‌کان ده‌ساڵیش ده‌بێت به ته‌مان بچنه ناوی و ته‌نانه‌ت له ده ساڵ له‌مه پێشه‌وه ئاڕمه شینه‌که‌ی ئوروپا که دایره‌ێکی به ئه‌ستیره کێشراوی تێدایه و له سه‌ر پلاکی ماشینه‌کانی تورکیه داندراون - که کڵاویان سه‌ر ده‌که‌ن! تورکه‌کان به بێ ئه‌وه‌ی که هێشتا له ئوروپا وه‌رگیرابن پڕۆپاگه‌نده‌ی ئوروپی بونی خۆیان ده‌که‌ن و شه‌و و ڕۆژ، له‌یل و نه‌هار خه‌ونی یۆڕۆ ده‌بینن!! تورکه‌کان له‌و ئاخرانه‌شدا هه‌ستیان به‌وه کردبو که له باری سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه شکه‌ستیان خواردوه و هه‌روه‌ها له عێڕاقیش سه‌ریان بێ کڵاو ماوه‌ته‌وه و که‌س حیساب بۆ تورکیه ناکات، هه‌ر بۆیه زۆر به په‌له که‌وتنه خۆ و هێزێکی 100 هه‌زار که‌سییان به پشتیوانی تۆپ و تانک و زرێپۆش و پشتیوانی فڕۆکه‌ی شه‌ڕ که‌ر و هێلیکۆپته‌ر و ته‌نانه‌ت به پشتیوانی هێزی ده‌ریایی له ده‌ریای ڕه‌شه‌وه و ده‌ریا قێبرێسیشه‌وه، عه‌زمی جه‌زم کردبو بۆ ئه‌وه‌ی که باشوری کوردستان و که‌رکوک و موسڵیش به تاقی ته‌نیا داگیر بکات!!
ئه‌وه بو که هه‌مو زلهێزه‌کان و به تایبه‌تیش ئه‌مریکیه‌کان زۆر به په‌له که‌وتنه خۆ و داوه‌ت و داوه‌تکاری ده‌ستی پێ‌کرد و تورکیایان له هێڕش کردن ئارام کرده‌وه و ئێستاش وا دیاره که جارێ وازی هێنابێت و ده‌بیستتین که باسی حه‌لی کێشه‌که له باری دیپلۆماسیه‌وه ده‌کات.
دیاره کورد ده‌بیت به باوه‌شی زۆر ئاوه‌ڵه‌وه و به‌دڵێکی به‌رفراوانه‌وه به‌ره‌و روی ئه‌م جۆره له حه‌لی کێشه‌کانیه‌وه بڕوات و کورد که هه‌میشه نیشانیداوه که ئاشتیخوازه، ئه‌م هه‌له بقۆزێته‌وه و بکه‌ویته کاری دیپلۆماسی له گه‌ڵ تورکیاش و وڵاتانی جیهانیش. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که من ده‌م هه‌وێت باسی بکه‌م ئه‌وه‌یه که کورد له ڕابردودا نیشانیداوه که له باری دیپلۆماسیه‌وه زۆر زه‌عیفه و دایمه شکه‌ستی خواردوه. ڕابردوی دیپلۆماسی کورد، تڕادیژیاێکی خه‌مباره و کاتێکیش بیر له داهاتو و ته‌رازوی هێزه‌کان ده‌که‌مه‌وه و پڕژ و بڵاوی نه‌ته‌وه‌ی کوردیش ده‌بینم، تڕادیژیێکی تریش بۆ داهاتو ده‌که‌وێته زێهنی منه‌وه و پێم ده‌ڵێت که کورد له باری دیپلۆماسیه‌وه ئا به‌م یه‌کگرتوویه‌ی ئێستایه‌وه که نییه‌تی، بێ‌شک له داهاتودا شکستی زۆر گه‌وره ده‌خوات! کورد له سه‌ره‌تای حه‌لی دیپلۆماسی زۆر توند و جیددی به‌رخورد ده‌کات و ته‌نانه‌ت داواکاری زۆر به‌جێ و به‌رحه‌قیش دێنێته گۆڕ و ده‌یخاته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه، به‌ڵام وه‌ک وتم بۆ ئه‌وه‌ی که کورد له باری دیپلۆماسیه‌وه زۆر زه‌عیفه، نا یه‌کگرتوه، زو فریو ده‌خوات، ته‌ماع ده‌خه‌نه سه‌ر ڕێیی بۆ له بیر بردنه‌وه‌ی مه‌به‌سته سه‌ره‌کیه‌که‌ی، له یه‌کیان به شه‌ڕ ده‌ده‌ن، و دواتر دیپلۆماته لێهاتوه شاره‌زاکانی ڕۆژئاوا و تورکیه‌ش زۆر خێرا به‌رژه‌وه‌ندیێکی کورت ماوه ده‌خه‌نه به‌ر ده‌می کورده‌کان و کوردیش دواتر قه‌بوڵی ده‌کات و ده‌چێته پای ئیمزا کردنی بڕیار نامه‌که‌ش، به‌ڵام هه‌ر زۆر زو ده‌رده‌که‌وێت که کورد زه‌ره‌ری تیا کردوه و تازه‌ش هه‌ر بڕیار نامه‌ێک ئیمزا کرا، گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی کاری حه‌زره‌تی فیله و ده‌بینین که کورد دوباره کڵاوی سه‌ر ده‌چێته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی کاتیش هیچ قازانجێکی نابێت بۆ کورد!
جا بۆیه به له به‌ر چاو گرتنی زه‌عفی دیپلۆماسیمان، لازمه که کورده‌کان، پێش ئه‌وه‌ی که بڕۆنه پای هه‌ر جۆره وت و وێژێک و ته‌نانه‌ت ئیمزا کردنی هه‌ر بڕیارنامه‌ێک له گه‌ڵ تورکه‌کان، پێویسته که ئه‌م ڕه‌سته‌ی ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌تیان له بیر نه‌چێته‌وه که له ئۆکتۆبری ئه‌مساڵ نوسیبوی "خه‌ونی کوردستانی گه‌وره‌یان لێ ده‌که‌ینه خه‌ونێکی ناخۆشی تورکی"!! تورکه‌کان هه‌ر چه‌ندیش ده‌م به پێکه‌نینه‌وه و به ڕوی خۆشه‌وه بیانهه‌وێت له گه‌ڵ کورده‌کان دانوستان و وت و وێژ و حه‌لی دیپلۆماتیک بکه‌ن، به‌ڵام دوژمنی ده‌ره‌جه یه‌کی کوردن و مێژوی هه‌زار ساڵه‌ی تورکه‌کان هه‌ر به دوای مه‌هاجه‌ره‌ت و جێگیر بونیان له‌و ناوچه‌ی ئێستایان و هه‌تا دوای دابه‌ش بونی کوردستان دوای بڕیاری لۆزان و سه‌رکوته خوێناویه‌کانی کورده‌کان و کۆمه‌ڵکوژیه‌کان و بڕینی زمانی کورده‌کان و ئینکاری بونی کورد له تورکیه، نیشانی ده‌دات که ئه‌وان ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆکه‌ش هێزیان ببویایه و ده‌ره‌قه‌ت بهاتنایه و ترسی ئوروپا و ئه‌مریکا و خه‌ڵکی جیهانیان نه‌بوایه، سه‌ریان له له‌شی هه‌ر چی کورد بو جیا ده‌کرده‌وه و هه‌ر هه‌مو کورده‌کانیان به زیندویی ده‌سوتاند!!
ئه‌مڕۆکه تورکه‌کان به دوای دانوستانێک، که له‌گه‌ڵ چه‌ند ولات، به دوای هه‌ڕه‌شه‌کانیان کردیان، به ته‌مان چه‌ک به پ‌ک‌ک دابنێن، حیزبی د.ه.پ هان بده‌ن که به هاوکاری ئه‌وان پ‌ک‌ک به چه‌ک کراوی بێننه پای مێزی گوفتو گۆ و بۆ ئه‌وه‌ی که که‌مترین ماف به کورده‌کان بده‌ن یا خۆ نه‌شیده‌ن، و تازه‌ش دوای چه‌ک دانانی پ‌ک‌ک و تا پ‌ک‌ک بیهه‌وێت خۆی ڕێک بخاته‌وه و چه‌ک هه‌ڵبگرێته‌وه، ده‌ساڵی تری پێ ده‌چێت، جا بۆیه به ته‌مان پ‌ک‌ک بخه‌نه به‌ر ده‌م ئه‌مری واقیع و دواتر ناچاری بکه‌ن دوای چه‌ک دانان زۆر شت که ئه‌مڕۆ بیریشی لێ ناکاته‌وه، قه‌بوڵ بکات. بێجگه له‌مه تورکه‌کان به ته‌مان کورد بێننه پای ئیمزا کردنی بڕیار نامه‌ێک که گۆیا شتێک به ناوی کوردستان هه‌ر بونی نه‌بوه و بونیشی نیه و ئه‌وه‌ی که هه‌یه له باکوری کوردستان هه‌ر تورکیه‌یه و هێندێکیش تورکی کێوی (کوردی) تیا ده‌ژین. ئه‌مه هه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لی کوردیه‌یه‌ی خۆمانه که ده‌ڵێت، دز خاوه‌ن ماڵی گرت!
جا بۆیه کات کاتی وریایی، به هۆش بون و کڵاو سه‌ر نه‌چونه. کات کاتی لێزانینی دیپلۆماسیه‌ت و کاری چڕ و پڕی سیاسیه له گه‌ڵ وڵاتانی جیهانی، کات کاتی سه‌رهه‌ڵدانه جه‌ماوه‌ریه‌کانه بۆ داخوازی ڕه‌وای کورد، بۆ سه‌ربه‌خۆیی، بۆ ئازادی نه‌ته‌وایه‌تی. کات کاتی ڕێکخستنه میلیونیه‌کانی کوردانه له سه‌رتاسه‌ری جیهان و به تایبه‌تیش له ناو خۆی وڵات، له کوردستان. کات کاتی داواکاری ڕه‌وای سه‌ربه‌خۆیی، به ده‌سته‌وه گرتنی مافی چاره‌نوسی خۆمان و کیانه‌که‌مانه.
84 ساڵ له‌مه‌و به‌ر به‌س له به‌ر خاتری نه‌زانینی سیاسی و دیپلۆماسیه‌ت و پشت به‌ستن به تورکی گورگ سفه‌ت و برایه‌تی ئیسلامی، کورد دابه‌ش کرا به سه‌ر 5 وڵات‌دا و بێجگه له‌مه‌ش، ده‌یان تایه‌فه و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سیلی کوردان له شوێنی نیشته‌جێ بونی خۆیان هه‌ڵکه‌ندران و به سه‌ر زۆر شوێنی تریش دا په‌رته‌وازه کران و له سه‌ر خاک و نیشتمانی باو و باپیرانی ده‌یان هه‌زار ساڵه‌ی خۆیان ده‌ر کران! کورد له ڕۆژهه‌ڵات بۆ خۆراسان و تالش و به‌لوچستان و قوچان و زۆر شوینیدیکه نێردران، بۆ ئه‌وه‌ی که له‌و شوێنانه زمانی خۆیان و که‌سایه‌تی خۆیان و رابڕدوی خۆیانیان له بیر به‌رنه‌وه!! له باشور کورد له شاره مێژویه‌کانی خۆیان له که‌رکوک و موسڵ و هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ڵکه‌ندران و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر کران و شاره مێژوییه هه‌میشه کوردیه‌کانیان پڕ کردن له عاڕه‌بی هاورده. له باکوری کوردستان به کوردی قسه کردنیشیان لێ قه‌ده‌غه کردن و ناو هێنانێکی ساده‌ی کوردی و جل و به‌رگێکی ئاسایی کوردی کوشتن و زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌ی به دواوه بو، باکوری کوردستان له هه‌ژاریدا ده‌سوتێت و میلیتاریزه‌ش کراوه و هه‌زاران دێهاتییان سوتێندراوه. باشوری بچوکیش باشتر له به‌شه‌کانی تری کوردستان نین و بگره خراپتریشن، سه‌دان هه‌زار کورد، ئه‌وه ده‌چێت بۆ 85 ساڵه که له ناو وڵاتی خۆیاندا حه‌پس کراون و ته‌نانه‌ت ناسنامه‌ێکیشیان بۆ نه‌کراوه و هه‌تا ئاخر!
ئه‌مڕۆ ئیتر کاتی جوبرانی 84 ساڵ به‌شمه‌ینه‌تیه، کاتی سه‌ربه‌خۆییه، کاتی هه‌ڵبژاردنی سیاسه‌تی دروت، له کاتی دروست، له شوێنی دروست، به مه‌به‌ستی دروسته، ئه‌و سیاسه‌ته دروسته‌ش ته‌نیا و ته‌نیا سه‌ربه‌خۆییه و به‌س. ئه‌مڕۆ کورد پێویسته چاو له کۆسۆڤۆ بکات، که هاشم تاچی سه‌رۆکی پێشوی ئوچێکا بۆ 2 میلیون کۆسۆڤۆیی، داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات. ئایا ئێمه به 42 میلیونه‌وه، که به گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت ده‌ناسرێین و ناومان لێ ده‌بردرێت، ناتوانین داوای سه‌ربه‌خۆیی خۆمان بکه‌ین? دیاره ده‌توانین، نایکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی که کورد له باری سیاسی و دیپلۆماتیه‌وه جارێ زۆر له دوایه. کورد پیویسته جارێ خۆی ساغ بکاته‌وه، بزانێت موسوڵمانه یا کومونیسته یا ئێرانی و عێڕاقی و تورکی و سوریه، یا ئه‌وه‌ی که کورده? هه‌ر کاتێک کورد، له سه‌ر کورد بونی خۆی ساخ بووه‌وه و وشه‌ی داگیرکه‌رانی له کۆڵ خۆی کرده‌وه و حیزبه‌کانیش ئه‌و وشه‌یان له قونی حیزبه‌کانیان کرده‌وه، ئه‌وجار ده‌بێت تازه بچین سیاسه‌ت له هاشم تاچییه‌وه فێر ببین. سه‌رۆکه ناشیه‌کانی ئێمه هه‌مو شانازی و ئیفتیخاریان ئه‌وه‌یه که فیدڕالیزمیان بۆ کورد هێناوه‌ته گۆڕ، به‌ڵام من ئه‌مه به حیماقه‌ت ده‌زانم تا سیاسه‌تی دروست!
2ی سه‌رماوه‌زی 2707
2007-11-26 13:02:33
18 ساڵ و 2 مانگ و 16 کاتژمێر و 10 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان