کوردستانی - نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی به فه‌رمی له هه‌ولێر کرایه‌وه
peyamner.com
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (ستیڤان دیمیستورا) و رێکخه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (دیندار زێباری) و ژماره‌یه‌ک له وه‌زیره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرایه‌وه و له‌لایه‌ن سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌رزکرایه‌وه.
کوردستانی - نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی به فه‌رمی له هه‌ولێر کرایه‌وه ,
له میانه‌ی کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌ولێر پایته‌خت سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) وێڕای خۆشخاڵی ده‌ربڕین به کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌که، به راشکاوی نیگه‌رانییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌غدا رایگه‌یاند له‌مه‌ڕ جێبه‌جێ نه‌کردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدڕاڵ، که په‌یوه‌سته به یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
له هه‌ولێر پایته‌خت 9:30ی به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (ستیڤان دیمیستورا) و رێکخه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (دیندار زێباری) و ژماره‌یه‌ک له وه‌زیره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرایه‌وه و له‌لایه‌ن سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌رزکرایه‌وه.
هه‌ر له میانه‌ی مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌که‌دا، سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان وتارێکی پێشکه‌شکرد، که تیایدا به راشکاوی نیگه‌رانی خه‌ڵکی کوردستانی له‌مه‌ڕ جێبه‌جێنه‌کردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ده‌ربڕی، گوتیشی: به جێبه‌جێنه‌کردنی ماده‌که ره‌وشی ناوچه دابڕاوه‌کان ناله‌بارتر ده‌بێت.
دواتر سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان و نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌شداریان له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا کرد، نێچیرڤان بارزانی کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی له هه‌رێمی کوردستان به خاڵێکی پته‌وی نێوان کوردستان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌سفکرد.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی نه‌وت گوتی: هیچ به‌هایه‌ک بۆ لێدوانه‌کانی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی فیدڕاڵ (حسێن شه‌هرستانی) دانانێین، چونکه گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بیانیه‌کان ئیمزاکراوه، هه‌ر هه‌موویان به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی رێککه‌وتنی له‌سه‌ر کراوه.
له‌مه‌ڕ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدڕاڵ، په‌یامی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌رپرسانی حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ئه‌وه بوو که کاته‌کان زۆر که‌م ماون و مییلی کاتژمێره‌کانیش ناوه‌ستن هه‌ربۆیه پێویسته په‌له له جێبه‌جێکردنی ماده‌که بکرێت.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر
2007-11-28 10:07:04
18 ساڵ و 2 مانگ و 19 کاتژمێر و 6 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان