به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق به توندی به‌رپه‌رچی وته‌کانی د.حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی عیراقی دایه‌وه
ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی هه‌رێم
له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند: ئێمه پشت به‌ستن به لایه‌نه ده‌ره‌کییه‌کان له باره‌ی گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ره‌تده‌که‌ینه‌وه، چونکه ئه‌و کێشه‌یه ده‌بێت له‌ناوخۆداو به رێگه‌چاره ده‌ستوورییه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین، هه‌روا دووپاتیکرده‌وه یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی بابه‌تی گرێبه‌سته‌کانی نه‌وت،
د. به‌رهه‌م: هیچ وه‌زیرێک بۆی نییه بڕیار له‌سه‌ر شه‌رعییه‌تی گرێبه‌سته‌کانی نه‌وت بدات
د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق به توندی به‌رپه‌رچی وته‌کانی د.حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی عیراقی دایه‌وه که له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا رایگه‌یاندبوو حکومه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی سوریا‌و تورکیا‌و ئێران‌دا رێککه‌وتووه بۆ رێگرتن له هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان.
جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند: ئێمه پشت به‌ستن به لایه‌نه ده‌ره‌کییه‌کان له باره‌ی گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ره‌تده‌که‌ینه‌وه، چونکه ئه‌و کێشه‌یه ده‌بێت له‌ناوخۆداو به رێگه‌چاره ده‌ستوورییه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین، هه‌روا دووپاتیکرده‌وه یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی بابه‌تی گرێبه‌سته‌کانی نه‌وت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دادگای فیدراڵی عیراق و هیچ وه‌زیرێک بۆی نییه بڕیار له‌سه‌ر شه‌رعییه‌تی بدات به‌پێی تێڕوانینی تایبه‌تی خۆی.
د. به‌رهه‌م ساڵح له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا وتی: به کارێکی ناشرینی ده‌زانین پشت به ده‌ره‌وه ببه‌ستین بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه ناوخۆییه‌کان، هه‌روا ته‌ئکیدیکرده‌وه که‌پێویسته بابه‌تی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان دوور له که‌ناڵه‌کانی میدیا چاره‌سه‌ر بکرێت، ئێمه پێویستمان به که‌شێکی ئارام هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنیان.
ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی هه‌رێم
2007-11-23 10:12:14
18 ساڵ و 2 مانگ و 17 کاتژمێر و 20 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان