له‌مه به دوا من ئه‌ندامی ئه‌م حیزبه نوێیه به باڵا بچکۆله به‌ڵام به باوه‌ڕ به قه‌د هه‌مو کوردستانه‌م و هه‌وڵ ده‌ده‌م که بیر و باوه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی له ڕێگای ئه‌م پارته‌وه به‌رمه ناو دڵی هه‌مو کوردستانییکه‌وه. دیاره جێی خۆیه‌تی که سپاس له ڕێکخراوه پێشوه‌که‌ی خۆم بکه‌م بۆ ئه‌و متمانه‌ی که تا ئێستا پێیان کردوم
بۆ ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان !!
کوردستانیانی هێژاو وڵاتداگیرکراوم ، په‌یره‌وانی ڕێبازی سه‌ربه‌خویی وسه‌ربه‌ستی و ڕزگاری یه‌کجاری کوردستان له ژێر چنگی داگیرکه‌ران !
سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کوردستان خوڵیاێکه که ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر هانده‌رمه بۆ خه‌باتم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته! بیری سه‌ربه‌ستی له ناو ناخی مرۆڤایه‌تیدا به وێنه‌ی خونچه گوڵێکه، که ئه‌گه‌ر باش ئاو بدرێت و خۆر بگرێت ئه‌وا گه‌وره ده‌بێته‌وه و ده‌بێته گوڵێکی گه‌وره و جوان به بۆن و عه‌ترێکی دڵنه‌واز و ئه‌گه‌ر خراپ ئاو بدرێت یا خۆ هه‌ر ئاو نه‌درێت و خۆر نه‌گرێت ئه‌وا به خونچه‌یی ده‌مێنێته‌وه و پاشانیش سیس ده‌بێت!
بێ شک یه‌کێک له سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی هه‌ر گه‌لێک مافی ئازادی و سه‌ربه‌ستیی، مافی به ده‌سته‌وه گرتنی چاره‌نوسی ئه‌و گه‌له‌یه، به ده‌ستی خۆی و ڕۆڵه دڵسۆزه‌کانی ئه‌و نیشتمان و کیانه. هه‌ر گه‌لێک نه‌توانێت یا خۆ نه‌یهێڵن که چاره‌نوسی خۆی به ده‌سته‌وه بگڕێت، ئه‌و گه‌له شایانی ئه‌وه‌یه که بۆ به ده‌ست هێنانی ئه‌م سه‌ره‌تاییترین مافه‌ی خۆی خه‌بات بکات و هه‌مو مرۆڤێکی ئازادیخوازیش له سه‌ریه‌تی که پشتیوانی بێ حه‌سانه‌وه له‌و گه‌له بکات. هیچ مرۆڤێک بۆی نیه و نابێت له ژێر کارتێکه‌ری هیچ دروشم و بیر و باوه‌ڕ و ئایدۆلۆژیاێک پاساو بۆ بنده‌سته ڕاگرتنی گه‌لێکی چه‌وساوه بێنێته‌وه. بێ‌شک ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بجوڵێته‌وه، جل و به‌رگی ئازادیخوازی له به‌ر ئه‌و که‌سه‌دا، ته‌زویر و ناته‌واوه و هیچ پاساوێکیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی نیه.
مه‌به‌ستم له‌م ڕاگه‌یاندنه کورته ئه‌وه‌یه که به هه‌مو که‌س ڕابگه‌ێنم که من سه‌نگه‌ری خه‌باتم بۆ ناو پاڕتی سه‌ربه‌ستی کوردستان (PSK) ده‌قۆزمه‌وه و له‌مه به دوا من ئه‌ندامی ئه‌م حیزبه نوێیه به باڵا بچکۆله به‌ڵام به باوه‌ڕ به قه‌د هه‌مو کوردستانه‌م و هه‌وڵ ده‌ده‌م که بیر و باوه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی له ڕێگای ئه‌م پارته‌وه به‌رمه ناو دڵی هه‌مو کوردستانییکه‌وه. دیاره جێی خۆیه‌تی که سپاس له ڕێکخراوه پێشوه‌که‌ی خۆم بکه‌م بۆ ئه‌و متمانه‌ی که تا ئێستا پێیان کردوم. هه‌روه‌ها سه‌ری ڕێزم بۆ دانه دانه‌ی هاوڕێ هاوسه‌نگه‌ره پێشوه‌کانم داده‌نه‌وێنم و بیره‌وه‌ری هاوخه‌باتی درێژماوه‌م له گه‌ڵیان هه‌رده‌م زیندو ڕاده‌گرم و ڕێز له دۆستایه‌تیان ئێستاش و دواتریش ده‌گرم.
بێ‌شک زۆر و بۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که له کوردستان باوه‌ڕیان به سه‌ربه‌خۆییه بۆیه هه‌ر لێڕه‌وه بانگه‌وازی هه‌مویان و هه‌مو مرۆڤێکی کوردستانی ده‌که‌م که بێنه ڕیزی ئێمه‌وه و ئه‌م ئاڵایه که بێ‌شک زۆر قورس و گه‌وره‌یه، با به هه‌مومانه‌وه دایسه‌پینین. ئێمه پێویسته که جیهان ناچار بکه‌ین به‌وه‌ی که پشتیوانی له مافی ڕه‌وای گه‌لی کوردستان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ن و خه‌ڵکی جیهانیش ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی ئێمه‌وه و ئه‌وانیش پشتیوانی له‌م مافه بکه‌ن و هه‌مو داگیرکه‌ره شۆڤینیسته ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌کانی کوردستان ڕسوا بکه‌ن و چیتر به هۆی ئابوریه‌وه چاوپۆشی له کرده‌وه سه‌ره‌ڕۆیانه دژی مرۆڤیه‌کانی ئه‌و داگیرکه‌رانه نه‌که‌ن، به‌ڵکو ئه‌وانیش به تێکڕای ده‌نگ ڕسوایان بکه‌ن!
12ی سه‌رماوه‌زی 2707 ی کوردی
ئه‌یوب ڕه‌حمانی / سویسرا