ئیستفانو مارچلی ، دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوی نا ده‌وڵه‌تی په‌یامنێران و ئاسایشی هه‌واڵنێران ، « ISF » که به‌رپرسئ ئه‌م خه‌ڵاته‌ی له ئه‌ستۆیه ڕایگه‌یاند، هۆکاری سه‌ره‌کی به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته به‌و 2 ڕۆژنامه نووسه
خه‌ڵاتی ئاشتی و ئازادی چاپه‌مه‌نی ئیتالی پێشکه‌ش به عه‌دنان حه‌سه‌ن پور و هیوا بوتیمار کرا.
به گۆێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ، ڕۆژی 30 ی نۆڤه‌مبه‌ر 2007 له ئاهه‌نگێکی شایسته‌دا خه‌ڵات ئازادی چاپه‌مه‌نی ئیتالیا،که بۆ هه‌ر دوو رۆژنامه نووسی به‌ندکراو حوکمدراوی کورد عه‌دنان حه‌سه‌ن پور هیوا بوتیرمار ده‌رچوو بوو، ئاراسته‌ی خوشک وبرای هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووسی به‌ند کراوکرا.
ئه‌و خه‌ڵاته له لایه‌ن 12 ڕێکخراوی چاپه‌ه‌نی ئیتالیای ئاماده کرابوو،
خه‌ڵاتی ئازادی و ئاشتی چاپه‌مه‌نی له شاری (سی یه‌نای ) ولایه‌تی توسکانی ئیتالیا پێشکه‌ش کرا به له‌یلی حه‌سه‌نپور خوشکی عه‌دنان حه‌سه‌ن پور و هادی بوتیمار برای هیوا بوتیمار.
ئیستفانو مارچلی ، دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوی نا ده‌وڵه‌تی په‌یامنێران و ئاسایشی هه‌واڵنێران ، « ISF » که به‌رپرسئ ئه‌م خه‌ڵاته‌ی له ئه‌ستۆیه ڕایگه‌یاند، هۆکاری سه‌ره‌کی به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته به‌و 2 ڕۆژنامه نووسه کورده،هۆکاری پێشاندانی ناڕه‌زایی ئێمه‌یه به‌رامبه‌ر به له سێداره‌دان ،
ناو براو له درێژه‌ی قسه‌کانیدا له کاتی دابه‌ش کردنی خه‌ڵاته‌که پشتیوانی خۆی له مافی کوردان ده‌ربڕی و سه‌رکوپ به‌ندکردنی تێکۆشه‌رانی بواری ڕۆژنامه گه‌ری و مافی مرۆڤی کوردی له لایه‌ن ئێرانه‌وه به توندی مه‌حکوم کرد،
تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ www.serbexo.com