
پاش تێپه‌ربوونی زياتر له هه‌ژده ساڵ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌نفال، ئێستا سه‌رانی به‌عس ده‌درێنه دادگا بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامياندا دژ به خه‌ڵکی بێگوناهی کورد. پرۆسه‌ی ئه‌نفال تۆڵه‌کردنه‌وه‌و تۆره‌بوونێکی کاتی به‌عس نه‌بوو دژ به هه‌ڵوێستی کورد سه‌باره‌ت سياسه‌تی به‌عس و شه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی دژ به ئێران، به‌ڵکو پرۆسه‌ێک بوو که ساڵه‌های ساڵ به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی تێروته‌سه‌لی بۆ دارێژرابوو. چاوخشانێک به‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌و به‌رمانه سياسێکه‌ی به‌عس زۆر به راشکاوی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که سه‌رانی به‌عس عيراق و خه‌ڵکه‌که‌ی به به‌شێکی گرنگی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و جيهانه‌که‌ی ده‌زانن، باس له‌وه ده‌که‌ن که له‌ناو ئه‌م نه‌ته‌وه‌و سه‌رزه‌مينه عه‌ره‌به‌ش خه‌ڵکانێکی بێگانه‌ی وه‌ک کورد نيشته‌جی بوون که ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌ێک کار بۆ توانه‌وه يان پاکردنه‌وه‌یان بکرێت. فه‌لسه‌فه‌و به‌رنامه‌ی به‌عس سه‌باره‌ت به ميله‌تانی تری ئه‌و جيهانه عه‌ره‌بيه‌ی باسی لێوه ده‌که‌ن ته‌نها له‌ناو عيراق په‌يره‌و نه‌کراوه، به‌ڵکو وڵاتانی سوريا، سودان وه جه‌زائيريش ده‌گرێته‌وه که تاکو ئه‌مرۆ ئه‌و پرۆسه توانه‌وه‌يه‌و پاکسازييه به شێوازی جياواز به‌رێوه ده‌چێت.
جينوسايدکردنی کورد و تاوانه‌کانی تری وه‌ک بۆمبارانکردنی هه‌ڵبه‌جه به چه‌کی کۆمکوژی به‌عس به‌ڵگه‌و دوکومێنتێکی زۆری هه‌يه که به راشکاوی ئه‌و راستيانه ده‌رده‌خات که سه‌دام و دارووده‌سته‌که‌ی نه‌خشه‌کێشه‌رو ئه‌نجامده‌ری ئه‌و تاوانانه بوون. ئه‌مه راستيه‌که که هيچ که‌س ناتوانێت خۆی لێ گێل بکات يان هه‌وڵی شێواندنی بدات، به‌ڵام پرسياره‌که ئه‌وه‌يه که ئێمه‌ی کورد تاکو چه‌ند توانيومانه پسپۆرانه مامه‌له له‌گه‌ل ئه‌م تاوانانه بکه‌ين بۆ ئه‌وه‌ی بتوانيين رێگا له‌و لايه‌ن و که‌سانه بگريين که هه‌وڵێ شێواندن و گۆرينی ئاراسته‌که‌ی ده‌که‌ن. ئايا کورد تا چه‌ند توانيوێتی ئه‌م تاوانانه بگه‌ێنێته ئاست تاوانه‌کانی تری جيهان که دژ به هه‌ندێ ميله‌تانی تر ئه‌نجامدراون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ره‌شانه‌ی داهاتووی دوورخاته‌وه.
پرۆسه‌ی ئه‌نفال پێويستی به کات و هه‌لوومه‌رجی تايبه‌ت هه‌بوو بۆيه پرۆسه‌که‌ی دواخرا بۆ کۆتايی ساڵه‌کانی هه‌شتا، ئه‌و کاته‌ی هه‌موو جيهان سه‌رقاڵی وه‌ستانی جه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئێران و عيراق بوو پاشان له‌کاتێک ئه‌نجامدرا که سه‌رانی به‌عس بێده‌نگی ويژدانی جيهانيان بۆ ده‌رکه‌وت سه‌باره‌ت به تاوانه‌که‌ی پێشويان له هه‌ڵه‌بجه کاتێ زياتر له پێنج هه‌زار که‌س بوونه قوربانی چه‌که کۆمکوژه‌کانيان. ئه‌م بێده‌نگی و ديارينه‌کردنه‌ی لێپرسراوانی کۆمکوژه‌که‌ی بۆردمانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌يه‌کگرتۆکان و زلهێزه‌کانی جيهان نه‌ک ته‌نها بێويژدانی هه‌موو ئه‌و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌کانی ئاشکراکرد به‌ڵکو چراێکی سه‌وز بوو بۆ به‌عس وشوڤينيزمی عه‌ره‌بی که زياتر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر تاوانه‌کانیان که ساڵه‌های ساڵ بوو چاوه‌روانی ئه‌نجامدانی بوون.
تاوانه‌کانی تری جينۆسايدکردن له جيهان که به‌سه‌ر ميله‌تانی بێگوناه و بێده‌سه‌ڵاتی وه‌ک کورد ئه‌نجامدراوه نموونه‌ی زۆره‌و ده‌کرێت ته‌نها چه‌ند به‌شێکيان باس بکه‌ين که تاکو ئه‌مرۆ وه‌کو دوکومێنتێکی مێژووی ترسناک بۆ مرۆڤايه‌تی ماوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێکيان تاکو ئێستا دانی پێ‌نادرێت له‌لايه‌ن نه‌وه‌کانی ميله‌تانی ئه‌نجامده‌ر. پرۆسه‌ی کۆمکوژی دژ به ئه‌رمه‌نێکان له تورکيا ێکێکه له‌و تاوانانه‌ی که تاکو ئێستا به شاروای ماوه‌ته‌وه‌و له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتادارنی تورکياوه ره‌تده‌کرێته‌وه. تاوانه‌کانی نازێ‌کان دژ به جووله‌که، تاوانه‌کانی رواندا، تاوانه‌کانی يوگسلافيای کۆن وه ئه‌و تاوانه‌ی که ئه‌مرۆ له (دارفور) سودان به‌رێوه ده‌چێت به‌ناو ئيسلام و عرووبه‌وه هه‌ر هه‌مووی نموونه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ن .
تاوانه‌کانی نازێ‌کان له رێگای دادگای نۆرنبێرگه‌وه دياریکراو زۆربه‌ی تاوانباران به سزای خۆيان گه‌يشتن و جووله‌که‌ش ئه‌و دادگايکردن و پسه‌ندکردنه‌ی جينۆسايدیکردنی کرده خاڵێکی وه‌رچه‌رخان بۆ پاراستنی نه‌وه‌کانی داهاتووی. هه‌رچی توانبارانی يوگسلافيای کۆن هه‌يه له دادگايی نێوده‌وڵه‌تی (لاهای) وه سزادران و پرۆسه‌و ئه‌نجامی دادگايکردنه‌که‌ش بوه‌ته سنورێکی سووری نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له پاشه‌رۆژ بيير له پرۆسه‌ێکی له‌و جۆره ده‌که‌نه‌وه. تاوانه‌کانی جينۆسايدیکردنی خه‌ڵکی روانده ئه‌گه‌رچی له رێگای دادگاێکی نێوده‌وڵه‌تيوه که ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه يه‌کگرتۆکان دايمه‌زراند و برياری له‌سه‌ر درا، به‌ڵام ئه‌و گرنگيه نێوده‌وڵه‌تيه‌ی دادگايکردنی نازیکان و سه‌رانی يوگسلافيای کۆنی نه‌بوو ئه‌وه‌ش له‌به‌ر شۆێنی دادگايکردنه‌که که له خودی وڵاتی رواندا به‌رێوه چوو پاشان گرنگی نه‌دانی ميدياکانی جيهانی سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه.
ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و جينۆسايدکردنی کورد له تاوانه‌کانی تری جيهان جياده‌کاته‌وه‌و ترس و گومانێکی زۆرمان لا په‌يدا ده‌کات دواخستنێتی بۆ پاش دادگايی تاوانه‌که‌ی که دژ به خه‌ڵکی دوجێل ئه‌نجامدرا، بێده‌نگی ميدياکانی عه‌ره‌بی و ئيسلامی ده‌رباره‌ی ئه‌نفال و دادگايکردنه‌که، هێشتنه‌وه‌و گه‌ماروودانی پرۆسه‌که له چوارچێوه‌ی خودی عيراق و رێگه‌نه‌دان به جيهانیکردنی، بێئاگای و نه‌بوونی ستراتيجيه‌تێکی کوردی سه‌باره‌ت به پێشنادانی هه‌ندێ له‌و دوکومێنتانه‌ی به‌عس له دامووده‌زگاکانی ميديای بينراویی کوردی که تيايدا جاشێکی زۆری کورد پێشان ده‌دات که به‌شداريان له‌و تاوانانه کردوه.
پاش گرتنی داروده‌سته‌که‌ی به‌عس، خه‌ڵکی کورد، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ساڵه‌های ساڵه کاريان بۆ دادگايکردنی ده‌سه‌ڵاتادارانی به‌عس کردوه وه زۆر له چاودێرانی کورد و بێگانه له‌و باوه‌ره‌دا بوون که تاوانبارانی به‌عس يه‌که‌م جار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه دادگايی ده‌کرێن، چونکه هيچ کام له تاوانه‌کانی تريان ئه‌وه‌نده ترسناک و گه‌وره نه‌بووه. تاوانه‌که‌ی دوجه‌يل ته‌نها دڵۆپێکه له ده‌ريای تاوانه‌کانيان بۆيه ده‌سه‌تپێکردنی دادگايکردنی سه‌رانی به‌عس به‌و تاوانه بچووکه‌و به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی دادگايیکردنه‌که تا چه‌ند مانگێک کاريگه‌ری زۆری ده‌روونی له‌سه‌ر ميديا و رای گشتی جيهانی هه‌يه.
ئه‌و دادگايه‌ی بۆ تاوانه‌که‌ی (دجيل) به‌رێوه چوو بێجگه له بچوکی خۆی له‌چاو ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به‌سترايه‌وه به پيلانه چه‌کدارێکه‌ی که بۆ کوشتنی سه‌دام ئاماده‌کرابوو، بۆيه له ناو ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تێکان به کۆمکوژی و جينوسايدکردنێکی ئه‌وتۆه گرێنه‌دراو گومانی زۆری لای ياسا ناسانی جيهان درووستکرد که په‌يوه‌ندی به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتادارانی ئه‌مرۆی شيعه‌ی ناو عيراق هه‌بێت دژ به سياسه‌تی رابردووی سه‌رانی به‌عس به‌رمابه‌ر به شيعه‌کان. به‌رده‌وامی دادگایکردنه‌که‌ش تاکو چه‌ند مانگێک هه‌موو ميدياکانی جيهانی سارد کرده‌وه له چاودێرکردن و گرنگیدان به دادگاکانی تری وه‌ک ئه‌نفال. ده‌بوايه ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد تاوانه‌کانی ئه‌نفال، هه‌ڵبجه، له‌ناوبردنی بارزانێکان و کورده فه‌يلێکانیان بکردايه‌ته يه‌که‌م پرۆسه‌ی دادگايکردنه‌که چوونکه کاره‌ساتێکی زۆر گه‌وره‌تره له دوجه‌يل و کاريگه‌ری زۆری ده‌بوو له‌سه‌ر رای گشتی جيهانی و کێشه‌ی کوردی له به‌شه‌کانی تری کوردستان به‌تايبه‌ت.
هه‌موو رووداێکی سياسی و ياسايی گه‌وره له سه‌ره‌تاوه ده‌توانێت رای گشتی جيهان و ميدياکان به لای خۆی رابکێشێت که کاريگه‌ری ته‌واويان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی زلهێزه‌کانی جيهان هه‌يه‌و ده‌توانێت به شێوه‌ێکی له‌بار بقۆزرێته‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌نديه گشتێکان. ئه‌گه‌ر چێ هه‌ندێ له ياساناسانی کورد گرنگی ئه‌م مه‌سه‌له‌يه که‌م ده‌که‌نه‌وه‌و باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌نجامدانی دادگايکردنه‌که له عيراق هه‌مان گرنگی ده‌ره‌وه‌ی هه‌يه، به‌ڵام ده‌بوايه ئه‌م دادگايکردنه يه‌که‌م دادگایکردنی سه‌رانی به‌عس بوايه وه له وڵاتێکی تر‌و له رێگای ده‌زگاێکی ياسايی نێوده‌وڵه‌تيه‌وه ئه‌نجامدرايه وه‌ک ئه‌وانه‌ی بۆ سه‌رانی نازێ‌کان و يوگسلافيای کۆن دامه‌زرا، نه‌ک له ناو عيراقێک که ئه‌مرۆ زۆر لايه‌ن هه‌ن وه‌ک وڵاتێکی داگيرکراو و ناسه‌ربه‌خۆی ناو ده‌به‌ن.
ئه‌نجامدانی دادگايکردنی تاوانباران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به سه‌رپه‌رشتی دامووده‌زگاکانی مافی مرۆڤ و ياسايی نێوده‌وڵه‌تی گرنگی تايبه‌تی هه‌يه که کێشه‌که ده‌کاته مه‌سه‌له‌ێکی جيهانی و هه‌موو لايه‌نه‌کان وشيار ده‌کاته‌وه له دووباره‌کردنه‌وه‌ی تاوانی له‌و جۆره که له‌وانه‌يه نه‌خشه‌ی بۆ دارێژرێت دژ به خه‌ڵکی کورد. به‌شداري نه‌کردنی هيچ نوێنه‌رێکی نه‌ته‌وه يه‌کگرتۆکان يان نه‌بووبی پارێزه‌ری پسپۆری بێگانه له دادگايیکردنی سه‌رانی به‌عس له عيراق پرۆسه‌که زياتر له قه‌واره عيراقێکه ده‌هێڵێته‌وه‌و گرنگێکه‌ی که‌م ده‌کاته‌وه، ده‌بوايه کورد له رێگای که‌ناڵه جياوازه‌کانه‌وه هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی بدايه بۆ گوێزانه‌وه‌ی دادگاکه بۆ وڵاتێک تر، يان داوای له نه‌ته‌وه يه‌کگرتۆکان بکردايه که ئه‌وان وه‌ک جاودێر يان چالاکانه وه‌ک لايه‌نێکی سێهه‌م به‌شداريان له به‌رێوه‌بردنی دادگاکه بۆ ئه‌وه‌ی له پاشه‌رۆژ بکرێته دکومێنتێکی نێوده‌وڵه‌تی.
زۆر لايه‌ن هه‌ن که ره‌وشی ناو عيراق به نائاسای ناو ده‌به‌ن و هه‌ر رووداوێک يان بريارێک که له لايه‌ن ئه‌مريکاو ده‌سه‌ڵاتدارانی تازه‌ی عيراقه‌وه ده‌رچێت به ناشه‌رعی ناوده‌به‌ن. هه‌رچی ميدياکانی جيهانی عه‌ره‌بی و ئيسلامی هه‌يه هه‌موو ئه‌و رووداو بريارانه ده‌به‌ستنه‌وه به به‌رژه‌وه‌ندی و سياسه‌ته‌کانی ئه‌مريکا له ناوچه‌که وه هه‌وڵیکی زۆر ده‌ده‌ن بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌و به‌درۆ ده‌رخستنی هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی له‌ناو عيراق رووده‌دات. گرنگی نه‌دان به دادگايکردنی سه‌رانی به‌عس سه‌باره‌ت به تاوانه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه وه هه‌وڵدان به گرێدانی به شه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عيراق و ئێران که گوايه تاکو ئێستا روون نيه کام لايه‌نی شه‌رکه‌ر ئه‌نجامي داوه، يان هێنانی ئه‌فسه‌رانی هه‌ڵاتووی به‌عسی به‌شداربوو له‌و تاوانانه بۆ سه‌ر که‌ناڵه‌کانی عه‌ره‌بی و ئيسلامی که گوايه ئه‌و خه‌ڵکی کورده له شه‌ری عيراق و ئێران له‌ناوچوون يان هاوکاری هێزه‌کانی ئێرانيان کرده‌و له شه‌ر. بێده‌نگی و گرنگی نه‌دان به تاوانه‌کانی ئه‌نفال و دادگاکه‌ی هه‌وڵێکی تری ناسيوناليسته توندره‌وه‌کانی عه‌ره‌بی و ئيسلامیه دژ به کورد که ئه‌مرۆ بره هاوپه‌يمانی ئه‌مريکاو سياسه‌ته‌کانی تاوانبار ده‌کرێت له ناوچه‌که پاشان بۆ شێواندن وشاردنه‌وه‌ی راستێکانه له رای گشتی خۆيان.
هه‌ڵه‌ێکی تری لێپرسراوانی ميدياکانی کورد پێشاندانی ئه‌و فليمه کۆنانه‌ی سه‌رانی به‌عسه که تيايدا جاشێکی زۆر ده‌رده‌خات که پیش سوپای عيراق ده‌که‌ون له کاتی ئه‌نجامدانی تاوانی ئه‌نفال. ئه‌م فيليمانه ده‌توانێت له لايه‌ن پارێزه‌ران و دوژمنانی کورده‌وه وه‌ک بيانوێک به‌کاربهێنرێت که خه‌ڵکی کورد خۆی ده‌ستێکی باڵای له پرۆسه‌ی ئه‌نفال هه‌بووه، يان گرێداری شه‌رێکی ناوخۆی کوردی بکه‌ن که ئه‌نجامه‌که‌ی کوشتنی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه. ده‌بوايه له جێ ئه‌وه‌ی ئه‌و فيليمانه له که‌ناڵه ته‌له‌فيزۆنێکانی کوردی پێشانبدرێن، ئامارێکی ته‌واوی هه‌موو ئه‌و جاشه کونانه‌ی رابردوو بکرايه‌و له زانياری تايبه‌ت سه‌باره‌يان تۆمار و کۆ بکرايه‌ته‌وه.
ئه‌و جاش و سه‌رۆک جاشانه‌ی ئاکتيڤانه به‌شداری پرۆسه‌ی ئه‌نفاليان کردوه، زۆر بێ شه‌رمانه دێنه پێش کاميراکان و ئه‌وه‌ی نه‌زانێت ده‌ڵێت بۆ رزگارکردنی خاک و ميله‌ت ده‌چن که‌چی له راستيدا ده‌ستێکی باڵايان له پرۆسه‌ی کۆمکوژی کورد هه‌بووه‌و ئێستاش ئازادانه بێ هيچ لێپرسينه‌وه‌ێک لێان ژيانی خۆيان به‌رێوه ده‌به‌ن يان پله‌وپايه‌ی باشيان دراوه‌تێ له ناو هێزه کوردستانێکان. له وڵاتانی هه‌ر ديموکراسی مه‌ده‌نيش له‌و جۆره خه‌ڵکانه وا به ئاسانی خۆش نابن، هه‌ر که‌سێکيش رۆژێ له رۆژان دژ به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ميله‌ت و وڵات تاوانێکی ئه‌نجام دابێت سزاێکی زۆری توندی ده‌ده‌ن و رێگای ناده‌ن جارێکی تر پۆستێکی ئه‌تۆی له دامووده‌زگا سياسی و ئيدارێکان هه‌بێت.
[email protected]