به‌شداری کاک عارف باوه‌جانی له کۆنفرانسی ئاشتی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له یه‌کێتی ئوروپا.
له لایه‌ن ئاڵده گروپه له پارله‌مانی ئوروپاوه له ساڵێکدا چه‌ندین کۆنفرانسی گرنگ له‌سه‌ر جیهان پێک ده‌هێنرێت، یه‌کێک له‌و کۆنفرانسانه‌ی که له ڕۆژانی 5 و 6 و 7 ی دیسه‌مبه‌ر به ڕێوه چوو کۆنفرانسی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئوروپا بوو،
ئاڵده گروپه گروپێکی ڕامیاری هاوبه‌ندی لیبراڵ و دیمۆکراته‌کانی ئوروپایه ،که له په‌رله‌مانتارانی یه‌کێتی ئوروپا پێک هاتووه،په‌رله‌مانی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه 106 په‌رله‌مانتاره له 22 وڵاتی جیاوازی ئوروپا.
به‌ڕیز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که وه‌ک میوانێک له لایه‌ن 2 پارتی به‌شدار له‌و گروپه‌ی ناو په‌رله‌مان بۆ ئه‌و کۆنفرانسه به ڕه‌سمی بانگهیشتن کرابوو،که به‌ڕێزیان ڕۆژانی 6 و 7 ی دێسه‌مبه‌ر به‌شداری کۆنفرانسه‌که بوو،
له‌و کۆنفرانسه‌دا ئاشنای له نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ سکرتێر ونۆێنه‌ری ده‌یان پارت و ڕێکخراوی ئوروپی وئاسیایی وئه‌مریکی دروست بوو،که زۆربه‌یان بڕیاریان داوه بۆ ئاشنای زیاتر له‌سه‌ر دۆزی کورد درێژه به‌و پێوه‌ندییه بده‌ن و کۆڕ‌و کۆنفرانسی تایبه‌تی له‌سه‌ر بگرن.
له‌و کۆنفرانسه‌دا ته‌نیا 2 پارتی کوردستانی به‌شدار بوون ،که بریتی بوون له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و حیزبی دیممۆکراتی کوردستانی ئێران .

ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان