دیداری نێوان کاک عارف باوه‌جانی له‌گه‌ڵ ناسر بولادی وته‌بێژی گشتی پارتی خه‌ڵکی به‌لوجستان.
ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
له‌و دانیشتنه دۆستانه‌دا گه‌لێک باسی جۆراجۆرکرا،وه‌ک هه‌ل ومه‌رجی ئیستای ئێران و هه‌ڵوێستی جیهان به‌رامبه‌ر به ئێران،دۆستایه‌تی و هاوکاری نێوان نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان،
دیداری نێوان کاک عارف باوه‌جانی له‌گه‌ڵ ناسر بولادی وته‌بێژی گشتی پارتی خه‌ڵکی به‌لوجستان.
له ڕۆژانی 6 و7 ی دێسه‌مبه‌ر که به‌ڕێز کاک عارف له کۆنفرانسی ئاشتی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شدار بوو،له‌و کۆنفرانسه‌دا چاوی به زۆر که‌سایه‌تی سیاسیی ئوروپی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که‌وت،که یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تییه سیاسیانه به‌ڕێز ناسر بولادی وته‌بێژی گشتی پارتی خه‌ڵکی به‌لوجستان بوو،
له ڕۆژی 6 دیسه‌مبه‌ر دانیشتنێکی 30 خوله‌کی له نێوان به‌ریز کاک عارف وکاک ناسر به‌ریوه چوو،
له‌و دانیشتنه دۆستانه‌دا گه‌لێک باسی جۆراجۆرکرا،وه‌ک هه‌ل ومه‌رجی ئیستای ئێران و هه‌ڵوێستی جیهان به‌رامبه‌ر به ئێران،دۆستایه‌تی و هاوکاری نێوان نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان،
هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یان له سه‌ر کێشه‌کانی ناو به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ بوو .
شایانی باسه که پارتی خه‌ڵکی به‌لوجستان گه‌وره‌ترین پارتی خه‌ڵکی به‌لوجستانی بنده‌ستی ئێرانه،
ئاکامی کۆبوونه‌وه‌که به بته‌وکردنی پێوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوولایه‌ن کۆتایی پێهات.
ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
www.psk2006.org
2007-12-07 20:17:57
18 ساڵ و 2 مانگ و 7 کاتژمێر و 12 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان