کۆیله‌داریی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
ئامادةکردنى: شنؤ مي٠ێهرثةروةر
کچانی ته‌مه‌ن 12 هه‌تا 20 ساڵان بۆ پاکستان به قاچاخ ده‌بردرێن و له پیاوانی پیری پاکستانی ماره ده‌کرێن و له دوای ماوه‌یه‌ک به شوێنه‌کانی به ناو خه‌رابات (khrabat) ده‌سپێردرێن. زۆرێک له بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌کانیش کچانی خۆیان به ئه‌فغانییه‌کان ده‌فرۆشن که چاره‌نووسی
کۆیله‌داریی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
ئامادةکردنى: شنؤ مي٠ێهرثةروةر
چه‌ند وڵاتێکی ئاسیایی‌و ئافریقایی، ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتى نیوه‌ڕاستیان پێک هێناوه. ئه‌و وڵاتانه رابردووی فه‌رهه‌نگی و مێژوویی زۆر به‌رزیان هه‌یه. سه‌ر به شارستانییه‌ته که‌وناراکانی مرۆڤایه‌تین. به‌ڵام به پێشکه‌وتنی دنیا‌و هه‌نگاونان به‌ره‌و نوێبوونه‌وه‌و و بره‌وپه‌یداکردنی فه‌رهه‌نگی خۆرووتکردنه‌وه، ئه‌م ناوچه‌یه‌ش سه‌ره‌ڕای رێژه‌ی به‌رزی حه‌شیمه‌تی موسول٠ێمان له‌گه‌ڵ دیارده‌ی فه‌حشا و له‌شفرۆشییه‌کی به‌ربڵاو به‌ره‌وروویه. یه‌کێک له گرنگترین قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه قاچاخی ژنان و کچانه چ له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بۆ شوێنه‌کانی دیکه‌ی دنیا و چ له وڵاتانی دیکه به مه‌به‌ستی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست. رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاند له دنیادا 300 میلیۆن ژن له بازرگانیی سێکسدا کار ده‌که‌ن و ساڵانه یه‌ک میلیون ژن و کچ ده‌هێندرێنه‌وه نێو ئه‌م بازرگانییه‌وه که دیاره رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیش له‌م دیارده‌یه بێبه‌ش نیه. ئاماره‌کان له ساڵی 2005ی زاینيي‌دا وا نیشان ده‌دن که له نێو 600 هه‌تا 800هه‌زار که‌س که له سنووره‌کانه‌وه به‌شێوه‌ی قاچاخ تێپه‌ڕ ده‌بن 80 له‌سه‌دیان ژنان‌و کچانن که له‌م نێوه‌دا ئاماری ئه‌و ژنانه‌ی که له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌بردرێن یان بۆی ده‌هێندرێن که‌م نین. له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا، وڵاتانی تورکیه و ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی به هۆی زۆربوونی تووریست و ئازادی زیاتری بیانییه‌کان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی راکێشانی ژنانه له وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش. دیاره ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێ که ئه‌م ده‌وڵه‌تانه به‌ره‌نگاری دیارده‌ی قاچاخی ژنان ده‌بنه‌وه به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی داهاتیان له‌م رێگایه‌وه ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی زۆر زیره‌کانه مامه‌ڵه‌ی ئه‌م دیارده‌یه ده‌که‌ن که ته‌نانه‌ت سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و کۆسپانه‌ی که له رێگای هه‌وا‌و عه‌رزه‌وه (هوایی‌و زمینی) له سه‌ر سنووره‌کان له‌سه‌ر رێ‌یان داندراون هه‌موو رۆژێک ئه‌م وڵاتانه له‌گه‌ڵ سیما‌و که‌سانی نوێ به‌ره‌وروو ده‌بن که له کۆمه‌ڵگادا خه‌ریکی کاروکاسبی و راکێشانی کڕیارن. له نێو ئه‌و ژنانه‌دا که به شێوه‌ی نایاسایی ده‌چنه دوبه‌ی یا تورکیه ئاماری ژنانی رووسی زیاتر له هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌یه. هاتنی ئه‌م ژنانه له ناوچه‌کانی ئه‌رمه‌نستان، قرقیزستان، تاجیکستان، قه‌زاقستان، ئۆزبه‌کستان‌و تورکمه‌نستان بۆ ئورووپا، ئامریکا، تورکیه، ئیمارات، ئێران، پاکستان، سووریه و یه‌مه‌ن زۆر زۆره. به پێی ئاماری وه‌ده‌ست هاتوو ساڵانه سێ تا چوار هه‌زار کچی قرقیزستان، هه‌زار تا دوو هه‌زار کچی تاجیکی و پێنج هه‌زار کچی قه‌زاقستانی له‌م وڵاتانه‌وه به‌ره‌وشوێنه‌کانی دیکه به قاچاخ ده‌بردرێن. زۆربه‌ی ئه‌م کچانه له نێو ته‌مه‌نه‌کانی 13 تا 14 ساڵی‌دان و به پاسپۆرتی دروست کراو و جه‌علی وڵات به‌جێ دێڵن. دیاره نموونه‌ش له قاچاخی کچانی 10 ساڵه‌ش تۆمار کراوه. هه‌روه‌ها قرقیزستان بۆ خۆشی شوێن و پێگه‌ی قاچاخی کچان له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، باشووری ئاسیا‌و چین بۆ ئورووپا‌و ئه‌مریکا دێته ئه‌ژمار.
له ساڵی 2002 ه‌وه به هۆی بارودۆخی ناله‌باری ژنانی ئه‌رمه‌نی له ئیماراتدا، ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستان له گه‌ڵ رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خه‌باتێکی چڕ‌وپڕی هاوبه‌شی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ قاچاخی ژنانی ئه‌رمه‌نی ده‌ست پێکردوه‌و تا ئێستاش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. له زۆربه‌ی نموونه‌کاندا لێکۆڵینه‌وه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌م ژنه فێڵ لێکراوانه، که‌ڵکی خراپیان لـێ‌وه‌رگیراوه. له چاره‌نووسی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و ژنانه‌دا خاڵێکی هاوبه‌ش هه‌یه. ئه‌وان له وڵاتی خۆیاندا له‌گه‌ڵ گیروگرفتی زۆر‌و جۆراوجۆری ماڵیی به‌ره‌و روون و سه‌ره‌ڕای خۆیان ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تیی دایک و باوک یان منداڵه‌کانیشیان له ئه‌ستۆ بووه، به‌ڵام ئه‌و ثارة و پووڵه‌ی که وه‌ده‌ستیان ده‌هێنا ته‌نانه‌ت به‌شی تێرکردنی زگی خي٠ێزاني بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌ده‌کرد. یان بنه‌ماڵه‌کانیان به راده‌یه‌ک هه‌ژار و بێ‌ده‌ره‌تان بوون بێ مه‌یل نه‌بوون بۆ وه‌ده‌ست خستنی برێک پاره، جگه‌رگۆشه‌که‌یان بفرۆشن. له‌م نموونانه‌دا ئه‌م که‌سانه به هۆی ده‌ڵالانی هه‌لپه‌رستی باندی قاچاخی مرۆڤ لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر کراوه. پاشان ئه‌وانه به خه‌یاڵی خۆیان بۆ کار‌و کاسبی‌و داهاتی زیاتر و زۆرتر ره‌وانه‌ی ئیمارات ده‌کران. به‌رپرسێکی ده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند که زۆربه‌ی ئه‌م ژن و کچانه به مه‌به‌ستی په‌رستاری یا پێشخزمه‌تی و کار له رێستووران و چێشتخانه‌کاندا پێیان خۆش بوو وڵات به جێ‌بێڵن. به‌ڵام هه‌ر که ده‌گه‌یشتنه ئیمارات ده‌سپێردرانه‌وه ده‌ستی بانده هه‌لپه‌رسته‌کان و یان به شێوه‌یه‌کی دیکه به‌م که‌سانه ده‌فرۆشران و پاسپۆرته‌کانیشیان لـێ وه‌رده‌گرتنه‌وه.
پاشان ئه‌م ژنانه ناچار بوون که له شه‌قامه‌کان خه‌ریکی کار‌و کاسبی بن، ئه‌گه‌ر ملیان به‌م کاره نه‌دایه ده‌که‌وتنه به‌رتوندوتیژی و ته‌نانه‌ت نه‌یانده‌وێرا سه‌ردانی پۆلیسیش بکه‌ن، چونکه به‌بێ پاسپۆرت، به که‌سێکی تاوانبار‌و سه‌رپێچی‌که‌ر ده‌ناسران، که‌وابوو ده‌بێ مل بۆ هه‌موو کارێک راکێشن‌و رێگای ده‌ربازبوونیش نیه. سه‌فه‌ری تورکیه بۆ خه‌ڵکی ئه‌رمنستان له رێگای سنووری عه‌رزییه‌وه زۆر ئاسان و که‌م خه‌رجه و که‌م هه‌زینه‌یه. که‌وابوو ئه‌م ژنانه له رێگای بانده‌کانی قاچاخی مرۆڤه‌وه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێندرین و زۆر به ئاسانی ده‌بردرێن بۆ تورکیه و تازه له‌وێ له‌گه‌ڵ تراویلکه‌ی خه‌ونی کار و داهاتی ماڵی به‌ره‌وروو ده‌بن. بۆیه زۆربه‌ی ئه‌م ژنانه ناچارن له ترسی حه‌یا‌و ئابرووی خۆیان هه‌تا کۆتایی ته‌مه‌ن و ژیانیان له‌و وڵاته‌ی‌دا بمێننه‌وه. زۆربه‌شیان له ئاکامدا وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌م جۆره باندانه درێژه به‌م کاره ده‌ده‌ن. راده‌ی ئه‌و ژنانه‌ی که له وڵاتی رووسیه و ده‌وروبه‌ره‌وه به قاچاخ بۆ ئیمارات و تورکیه هێناویانن ئامارێکی راست و دروست له ده‌ستدا نیه، به‌ڵام به رواڵه‌ت واده‌رده‌که‌وێ که ئه‌م نه‌ته‌وانه زۆرترین راده‌یان بۆخۆیان ته‌رخان کردوه. له ئیمارات و تورکیه کچانێک له وڵاتانی ئاسیای جنووب شه‌رقی، نیپاڵ، سوودان، نیجریه، ئه‌فغانستان، لیبی، پاکستان و ته‌نانه‌ت ئورووپا و ئامریکاش به‌رچاو ده‌که‌ون که وه‌دوای ئاوات و ئاره‌زوو‌و ئامانجه‌کانیان بۆ ئه‌م شوێنانه راکێشراون و هاتوون و له گێژاوی رووداوه‌کاندا نوقم ده‌بن و هیچ شوێنه‌وارێکیان لـێ به‌جێ نامێنێ. له نیپاڵه‌وه راپۆرت گه‌یشتووه که ئه‌و کچه که‌م ته‌مه‌نانه‌ی که له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌کانیانه‌وه به قاچاخچییانی مرۆڤ ده‌فرۆشرێن، ده‌بردرێنه وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و هیند‌و زۆر جارانیش ئه‌م وڵاتانه به مه‌به‌ستی ئامریکا و ئورووپا به جێ‌دێڵن، شوێنێک که تیجاره‌تی سێکس له‌و په‌ڕی خۆی‌دایه و هیچ سنوورێک بۆ بنه‌ماڵه و هیچ بایه‌خێک بۆ ژن وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی خودایی دانانێ و وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنه‌ر و که‌ڵکی خراپ وه‌رگرتن بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی خواسته حه‌یوانییه‌کانی که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ.
له‌نێو کچانی نیپاڵی‌دا ته‌نانه‌ت ده‌توانی به نموونه‌ی زۆر که‌م ته‌مه‌ن ئیشاره بکه‌ی. بۆ نموونه هێندێک له‌وانه له ته‌مه‌نی شه‌ش و حه‌وت ساڵی بۆ وڵاتانی دیکه راده‌گوێزرێن و که‌ڵکیان لـێ‌وه‌رده‌گرن و هه‌ر ئێستا له ته‌مه‌نی 14 یان 15 ساڵی‌دا له‌به‌ر بێ‌هێزی و لاوازی جه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌کانی وه‌ک ئێدز ململانێ ده‌که‌ن و زۆربه‌یان له‌م ته‌مه‌نانه‌شدا ده‌مرن. زۆرجاران له نێو ئه‌م کچه به‌قاچاخ براوانه‌دا منداڵانێکی که‌م ته‌مه‌ن و پاکیش ده‌بیندرێن. ئه‌م منداڵانه له ناوچه‌یه‌ک به نهێنی ده‌ژین و رایانده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌مه‌نێکی باش بگه‌ن و پێشکه‌ش به بازاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و هیند بکرێن. له‌م نێوه‌دا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران دژی دیارده‌ی قاچاخ و بردنه‌ده‌ری کچان به شێوه‌ی نایاسایی له وڵات به تایبه‌تی به مه‌به‌ستی ئیمارات، رۆژانه شاهیدی له‌داوکه‌وتنی ژماره‌یه‌ک له‌و ژن و کچانه‌ین که له دوای ئه‌و قازانج په‌رستانه ده‌که‌ون. به‌ڵام له هێندێک کاتیش‌دا کچانی هه‌شت هه‌تا ده ساڵه‌ش بینراون. هێندێک له‌و باندانه‌ش کچان بۆ تورکیه و له تورکیه به مه‌به‌ستی ئامریکا و ئورووپا راده‌گوێزن.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش له وڵاتی تورکیه‌وه هه‌واڵ گه‌یشت که کچێکی 16 ساڵه به شێوه‌ی نایاسایی بۆ ئه‌و وڵاته هێنراوه‌و له لایه‌ن باندی قاچاخی مرۆڤه‌وه به بیست هه‌زاردولار به پیاوێکی ئورووپایی 58 ساڵه دراوه.
کچانی ته‌مه‌ن 12 هه‌تا 20 ساڵان بۆ پاکستان به قاچاخ ده‌بردرێن و له پیاوانی پیری پاکستانی ماره ده‌کرێن و له دوای ماوه‌یه‌ک به شوێنه‌کانی به ناو خه‌رابات (khrabat) ده‌سپێردرێن. زۆرێک له بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌کانیش کچانی خۆیان به ئه‌فغانییه‌کان ده‌فرۆشن که چاره‌نووسی ئه‌م کچه داما‌و و چاره‌ره‌ش و بێ‌ده‌ره‌تانانه نادیاره. له نێو ئه‌و منداڵانه‌ی که له شه‌قامی شاره‌کاندا به‌ره‌ڵان زۆربه‌یان کچانن و به داخیشه‌وه ئاکامی 90 له‌سه‌دی ئه‌و کچانه‌ی که له ماڵ هه‌ڵدێن ئاکامه که ى له‌شفرۆشییه و ده‌کێشرێنه ئه‌و رێگایه. ته‌نانه‌ت هه‌واڵی ئه‌وه‌ش به‌ده‌ست گه‌یشتوه ژنێکی قاچاخچی که ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆری له کچانی پاکی له دا‌و خستوه، کچه‌که‌ی خۆیشی به بڕی 11 هه‌زار دۆلار فرۆشتوه.
به‌ڵام له ته‌واوی دنیا و له نێو ئه‌و ژنانه‌ی که له‌م تیجاره‌ته‌دا کار ده‌که‌ن یان به شێوه‌یه‌کی دیکه له زه‌لکاوی کۆیله‌تی پێشکه‌وتوو‌و مۆدێرن که‌وتوون و نوقم بوون، 89 له‌سه‌دیان ئه‌م بارودۆخه‌ی ژیانیان پێ‌خۆش نیه و بوونه‌ته قوربانیی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری. زۆرجاران ئه‌م ژنانه له‌گه‌ڵ فشاری ئابووری و ئیعتیادی دایک و باوکیان به‌ره‌وروو بوون و زۆریشیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوکه‌وتی توند‌وتیژانه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه یان خاوه‌ن کاره‌کانیان ئازار ده‌کێشن و به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی کار له داوی ئه‌م که‌سانه ده‌که‌ون. له‌و نموونانه‌ی که کچه‌کان له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌کانیانه‌وه ده‌فرۆشرێن، بێ ئه‌م لاوئه‌ولا بنه‌ماڵه‌کانیان له هه‌ژاری، قه‌رز و قۆڵه، ته‌ڵاق و ئیعتیاد (تووش بوون به مه‌وادی سڕکه‌ر) نوقم بوون. له هێندێک نموونه‌شدا که ئه‌و کچ و ژنانه‌ی که به ره‌زامه‌ندیی خۆیان خه‌ریکی ئه‌م کاره‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و نموونانه‌ی که باس کران ژنان به هۆی فشاره‌کانی توندی بنه‌ماڵه‌وه ده‌مارگرژیی وشک و به‌ڕێوه‌بردنی هێزه یه‌ک له دوای یه‌که‌کان هه‌ڵدێن و به‌ره‌و نه‌مان و له‌نێوچوون ده‌چن. له روانگه‌یه‌کی گشتی‌دا هه‌ژاری و نه‌بوونی ئاگایی و هووشيارى له نێو تایفه و ناوچه لادیێ‌یه‌کان و له ژێر فشار و زه‌ختدا بوونی ژنان، ئه‌م توێژه زیان پێگه‌یشتووه‌ی کردۆته نێچیرێکی باش و گونجاو بۆ هه‌لپه‌رست و قازانج ویسته‌کان که ئه‌مه‌ش بۆخۆی سه‌ره‌تای چوون بۆ نێو بازرگانی سێکسه. له هه‌موو دنیا و به‌تایبه‌تی له ئاسیا ژن وه‌ک که‌سی دووه‌م و ژێرده‌سته‌ی پیاو بۆته که‌ره‌سته‌یه‌ک بۆ رابواردن و که‌ڵک وه‌رگرتنی جنسی و جه‌سته‌یی. که‌وابوو پیاو ئه‌و ئیزنه به‌خۆی ده‌دا که ئه‌م بوونه‌وه‌ره بێ ئه‌رزش و بێ‌بایه‌خه بکڕێ‌و بفرۆشرێ. قاچاخی ژنان نه‌ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی داهاتی بانده‌کانی قاچاخه، به‌ڵکوو بۆته هۆی چوونه‌سه‌ری داهاتی هوتێلداره‌کان، شیرکه‌ته‌کانی گواستنه‌وه‌و به شێوه‌یه‌کیش په‌ره‌پێدانی سه‌نعه‌تی تووریسم. هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی که له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (دوو وڵاتی تورکیه‌و ئیمارات) وه‌ک شوێنی رابواردنی لێهاتووه‌و هه‌موو رۆژێک له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا تووریسته‌کان روو له‌م وڵاتانه ده‌که‌ن. به‌ڵام ئایا چاره‌نووسی ئه‌م توێژه زیان پێگه‌یشتووه به‌لای که‌سه‌وه گرینگه? زۆربه‌ی ئه‌م که‌سانه له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای کاریان دا به هۆی تووشبوون به نه‌خۆشییه جینسییه‌کان و به تایبه‌تی ئیدز گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌و که‌سانه‌ش که له‌م مه‌ترسییانه رزگاریان ده‌بێ له دوای ماوه‌یه‌ک ناتوانن درێژه به کاره‌کانیان بده‌ن و بۆ بژیوی خۆیان ناچار ده‌بن مه‌وادی سه‌ڕکه‌ر (مخدر) بۆ ئه‌م لاوئه‌ولا بگوێزنه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی که له بێ ده‌ره‌تانیی و هه‌ژاریی و بێ ناونیشانیی‌دا گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ پێشگیرى له‌م کاره نامرۆڤانه‌یه و بۆ وه‌رگرتن و وه‌ده‌ستهێنانی مافی ئه‌م ژن و کچانه هه‌وڵی زۆری داوه. به پرۆپاگه‌نده و زانیاری گه‌یاندنی زیاتر له پێشوو رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، هه‌موو وڵاتانی دنیا ئه‌م کرده‌وه‌یان به ناپه‌سند و ناشیرین له قه‌ڵه‌مداوه‌و هه‌وڵدان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م کاره‌یان به تاوان ناساندوه‌و سه‌رپێچی که‌رانیش سزا ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها پرۆگرامه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م رێکخراوه‌یه پێوه‌ندی چڕ‌وپڕی باڵوێزخانه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دڵخوازه بۆ پێشگیری‌و خه‌بات له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ قاچاخی ژنان و کچان. بۆیه گرینگ‌ترین به‌ش پرۆژه‌ی راگه‌یاندن و زانیاری گه‌یاندنه. سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه به ژنان و کچان بگوترێ که هه‌ڵاتن ده‌ستپێکی ئازادی نیه، به‌ڵکوو سه‌ره‌تا و ده‌ستپێکی دیلییه‌تی و به‌ندییه‌تییه‌کی هه‌تاهه‌تایی و رێگایه‌کی بێ‌گه‌ڕانه‌وه‌یه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه پێک هێنانی مێزگرد، کۆنفرانس و باس و راوێژ به به‌شداریی ده‌روونناسان، مافناسان و دابینکردنی شوێن و جێگای گونجاو بۆ پشتیوانیی له کچانی هه‌ڵاتوو‌و ئه‌و ژنانه‌ی که هه‌ڵفریواون و دانانی ته‌له‌فون بۆ کاتی به په‌له و پێویست بۆ خه‌بات دژی قاچاخی ژنان، هه‌روه‌ها بردنه‌سه‌ری ئاگایی و هوشیاری گشتیی له رێگای راگه‌یه‌نه‌کان و بارهێنانی زیاتری منداڵان له ته‌مه‌نی قوتابخانه له به‌رنامه‌کانی دیکه‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه بۆ خه‌بات دژی قاچاخی ژنان و کچان له سه‌رتاسه‌ری جيهاندا.
2007-12-06 22:28:02
18 ساڵ و 2 مانگ و 5 کاتژمێر و 2 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ژنان