3.9.06 ـ کاتژمێر 11ی به‌یانی به ئاماده‌بوونی به‌رێزان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان، عومه‌ر فه‌تاح سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان به وه‌کاله‌ت، وه‌زیرانی حکومه‌تی کوردستان، په‌رله‌مانی کوردستان دانیشتنی کردنه‌وه‌ی خولی گرێدانی ساڵی دووه‌می په‌رله‌مان به‌سترا.
دوابه‌دوای وتاری کردنه‌وه‌ی دانیشتن له‌لایه‌ن به‌رێز عه‌دنان موفتی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، سه‌رۆکی کوردستان له وتارێکدا به تێروته‌سه‌لی روونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر کێشه ناوخۆکانی کوردستان و ئه‌و ئاڵۆزییه خسته روو که به‌مدواییه هه‌ندێ له شۆڤینییه عه‌ره‌به‌کان له به‌غدا وروژاندوویانه.
سه‌ره‌تا سه‌رۆک بارزانی ئاماژه‌ی به رۆڵی په‌رله‌مانی کوردستان دا له دامه‌زراندنی داووده‌زگا ده‌ستووری و یاساییه‌کان و ده‌رکردنی بریاره چاره‌نووسسازه‌کان، ئاماده‌یی خۆیشی دووپاتکرده‌وه بۆ قبووڵکردنی هه‌ر ئه‌رکێک که په‌رله‌مانی کوردستان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان پێی بسپێرێ٠ێ.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی کوردستان داوای له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان کرد که رۆڵی خۆیان وه‌کو پێویست بگێرن له چاوه‌دێریکردنی داووده‌زگاکانی حکومه‌تی کوردستان.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ى باسه‌که‌یدا سه‌رۆک بارزانی ئاماژه‌ی به یه‌کگرتنه‌وه‌ی گه‌لی کوردستان کرد، له‌مباره‌یه‌وه گوتی ده‌مێک بوو قه‌ناعه‌تی یه‌کگرتنه‌وه له‌لای ئێمه‌دا دروست ببوو به‌ڵام له‌وه دڵنیا نه‌بووم که ئه‌م قه‌ناعه‌ته گه‌یشتبێته ناو جه‌ماوه‌ر، به‌ڵام دوای سه‌فه‌ره‌که‌ی سلێمانی شوکور بۆ خوای گه‌وره بۆمان ده‌رکه‌وت که هه‌مان قه‌ناعه‌ت گه‌یشتۆته ناو جه‌ماوه‌ریش.
سه‌رۆک بارزانی له وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که خه‌باتی گه‌لی کوردستان بۆ ئه‌وه بووه که ئازادییه‌کان فه‌راهه‌م بکرێ و خه‌ڵک به ئازادی خۆی بگات، له‌مباره‌یه‌وه گوتی ئێمه به کوده‌تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌مان نه‌گرتۆته ده‌ست به‌ڵکو به ویستی گه‌لی کوردستان له رێی په‌رله‌مانه‌وه ده‌سه‌ڵاتمان گرتۆته ده‌ست، هه‌رکاتێک گه‌لی کوردستان ویستی ئێمه لابدات ده‌توانێ به هه‌مان ده‌نگ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌مان لێ بسێنێته‌وه.
له‌پاشان سه‌رۆکی کوردستان هاته سه‌ر باسی مه‌سه‌له‌ی ئه‌و سه‌رۆک جاشانه‌ی جارێکی دیکه ناوی خۆیان له کیانات مونحه‌لله‌دا نووسیوه‌ته‌وه بۆ مه‌عاش وه‌رگرتن. سه‌رۆک بارزانی ئه‌مه‌ی به یه‌کێک له ئافاته‌کانی گه‌لی کوردستان وه‌سفکرد، گوتیشی یه‌کێک له ئافاته‌کانی ئێمه ئه‌وه بووه که هه‌ندێ له میلله‌ت خۆی بووه‌ته ده‌ستی دوژمنان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به بریاری لێبوردنی به‌ره‌ی کوردستانی کرد سه‌باره‌ت به‌و سه‌رۆک جاشانه به‌ڵام ئه‌مه وه‌ک سه‌رۆک بارزانی باسیکرد به‌وه‌وه به‌ند بووه که جارێکی دیکه نه‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر هه‌مان خیانه‌تکاری و سه‌رده‌مه‌که ئه‌مه ده‌خواست که ببه‌خشرێن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه کرد که کورد ئێستا به‌شێکه له عێراق، سه‌رۆک کۆمار و جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و چه‌ندین وه‌زیر و پۆستی گرنگ له‌م وڵاته‌دا به‌ر کورده‌کان که‌وتووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هاوبه‌شیی کورد دا له‌عێراقدا ئیتر جاشایه‌تی بۆ کێ ده‌کرێ.
له ته‌وه‌ریکی دیکه‌دا سه‌رۆک بارزانی باسی له مه‌سه‌له‌ی دادگایی‌کردنی سه‌ددام و داروده‌سته‌که‌ی کرد له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال، و تیایدا داوای له لیژنه‌ی یاسایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکومه‌تی کوردستان کرد که رۆڵی خۆیان ببینن و وریا بن له‌وه‌ی له‌و دادگاییکردنه‌دا فێڵ له کورد نه‌کرێ و کارێکی وا بکه‌ن که شایه‌ته‌کان بتوانن تاوانه‌که به قه‌باره‌ی خۆی بخه‌نه به‌رده‌م داگا نه‌بادا به پێچه‌وانه‌وه بشکێته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک بارزانی گوتی نابێ بهێڵن ئه‌م تاوانه له قاڵبه تاوانکارییه‌که‌ی خۆی ببردرێته ده‌ره‌وه‌و به‌سیاسه‌تی بکه‌ن.
له ته‌وه‌ریکی دیکه‌دا سه‌رۆک بارزانی روونکردنه‌وه‌ی پێویستی سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه کرد که چه‌ند رۆژێکه هه‌ندێ له عه‌ره‌به‌ی شۆڤینییه‌کانی به‌غدا له رێی راگه‌یاندنه‌وه سه‌باره‌ت به داگرتنی ئاڵای عێراق له هه‌رێمی کوردستانه‌وه وروژاندوویانه‌و ئه‌مه‌یان به هه‌نگاوی جودابوونه‌وه ناوزه‌د کردووه.
سه‌رۆک بارزانی له وه‌ڵامدا ئه‌وه‌ی شیکرده‌وه که ئه‌و ئاڵایه‌ی ئه‌وان باسی ده‌که‌ن ئاڵای ئه‌نفاله، ئاڵای کیمیابارانه، ئاڵای قرکردنی کورده وگوزارشت له گه‌لانی عێراق ناکات.
هه‌روه‌ها گوتی سه‌ددام به‌خۆی وشه‌یه‌کی حه‌قی به ناحه‌ق له‌وێدا خستۆته سه‌ر ئاڵاکه که وشه‌ی ئه‌ڵڵاهو ئه‌کبه‌ره، سه‌رۆک بارزانی گوتی نه‌ک هه‌ر ئێمه بگره عه‌ره‌به‌کان خۆیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه ناکۆکن و ته‌نانه‌ت له هه‌ر شوێنێک به شێوازێکی نووسیویانه.
سه‌رۆک بارزانی دووپاتیکرده‌وه که گه‌لی کوردستان هه‌رگیز قبووڵی نییه ئه‌م ئاڵایه هه‌ڵبدات، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که له مادده 12ی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه که سرودێکی نیشتمانی و ئاڵایه‌ک بۆ عێراق دابندرێ که گوزارشت له ته‌واوی پێکهاته‌که‌ی بکات، به‌ڵام په‌رله‌مانی عێراق هێشتا ئه‌وه‌ی نه‌کردووه.
هه‌روه‌ها گوتی ئه‌وه‌ی ئێمه کردوومان ئه‌وه‌یه که ئاڵای شۆرشی 14ی ته‌مموزمان له جێی ئه‌و ئاڵایه به‌لاوه په‌سه‌ند بووه تا ئاڵا نوێکه دروست ده‌کرێ، تا ئه‌و کاته‌ش بۆ رێکخستنی کاروباری هه‌رێمی کوردستان دوای یه‌کگرتنه‌و به پێویستمان زانی کێشه‌ی هه‌ڵدانی ئاڵای حزبه‌کان له ته‌ک ئاڵای عێراق یا ئاڵای کوردستان یه‌کلا بکه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و ئاڵایه‌مان هه‌ڵبژاردن که ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه‌ی له‌سه‌ره که گوزارشت له هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و عه‌ره‌ب ده‌کات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک بارزانی له شیکردنه‌وه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌وان مه‌به‌ستیانه هه‌رێمی کوردستانیش وه‌ک ناوچه‌کانی خۆیان لێ بکه‌ن، هه‌روه‌ها گوتی ئێمه زمانی هه‌ره‌شه له که‌س قبووڵ ناکه‌ین و ئیراده‌ی میلله‌تی کورد جارێکی دیکه ناکه‌وێته‌وه ژێر ده‌ستی که‌سێکی تر، به‌ڵکو له په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه ئیراده‌ی کورد راده‌گه‌یه‌ندرێ، هه‌رکاتێکیش په‌رله‌مانی کوردستان به پێویستی زانی سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌ندرێ رایده‌گه‌یه‌نین به‌بێ ئه‌وه‌ی له که‌س بترسین، به‌ڵام ئێمه به‌یه‌که‌وه ژیانمان هه‌ڵبژاردووه که ده‌بێ ئه‌وان حه‌ز بکه‌ن و مه‌نوون بن که کورد به فیدراڵی قایله.
له باسکردنی ته‌وه‌ری بودجه‌ی کوردستانیش سه‌رۆک بارزانی به تێروته‌سه‌لی باسی له رێوشوێنی دانانی بودجه‌ی هه‌رێم کرد که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌رێم تێیدا مه‌غدوور کراوه و بگره فێڵیشی لێ کراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و 4 ملیار دۆلاره کرد که مافی کوردستان بوو و دوای رووخانی رێژیم ونبوو.
جگه له‌وه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که له میانی 80 ساڵی رابردوودا عه‌ره‌ب مافی کوردی له به‌روبوومی ئه‌م وڵاته‌دا خواردووه که ده‌کرێ کورد له‌وه بپرسێ ئاخۆ به چ مافێک خواردوویانه، له چیدا سه‌رفیان کردووه.
دوای ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به هه‌وڵی هه‌ندێ له عه‌ره‌به‌کان کرد که ده‌یانه‌وێ نه‌ک هه‌ر ده‌ستوور ته‌عدیل بکه‌ن به‌ڵکو ده‌یانه‌وێ به ته‌واوه‌تی په‌کی بخه‌ن و له کاری بخه‌ن.
جگه له‌مه‌ش له وتاره‌که‌یدا سه‌رۆکی کوردستان باسی پێکهێنانی ئه‌و لێژنانه‌ی کرد که بۆ کاراکردنی بریاری 140 پێکهاتووه و ده‌ستبه‌کار ده‌بێ.
دوای ئه‌وه‌ش عومه‌ر فه‌تاح سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان به وه‌کاله‌ت له وته‌یه‌کدا تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌رکه‌کانی حکومه‌ت به‌رانبه‌ر به هاوڵاتی و هه‌ندێ له‌و رێوشوێنانه‌ی که حکومه‌ت ده‌یانگرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی خزمه‌تگوزاری که خه‌ڵکی کوردستانی نیگه‌ران کردووه.
هه‌روه‌ها گوتی ئه‌رکی حکومه‌ت زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که ته‌نها خه‌ریکی دابینکردنی ئاو‌و کاره‌با بێت، به‌ڵکو حکومه‌تی کوردستان ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی زۆر گرنگی له ئه‌ستۆدایه که هه‌وڵ ده‌دات له ئاستیاندابێ.
هه‌روه‌ها تیشکی خسته سه‌ر ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی که حکومه‌تی به‌غدا بۆ کوردستانی دروست ده‌کات به‌مه‌به‌ستی پشێوینانه‌وه له‌م هه‌رێمه‌دا. له‌مباره‌یه‌وه روونکردنه‌وه‌ی زۆر گرنگ و پێویستی خسته روو که سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کان له به‌غداوه بۆ کوردستان دروست ده‌کرێ و هاوڵاتی ئاگاداری زۆربه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه نییه.
دوای وتاره‌که‌ی به‌رێز عومه‌ر فه‌تاح سه‌رۆکی په‌رله‌مان کۆتایی به دانیشته‌که هێنا.