سه‌رۆکی هه‌رێم داوا له‌پارێزگاری هه‌ولێر و سلێمانی و رێکخراوه‌کان ده‌کات فریای لێقه‌وماوانی بۆردومانی فڕۆکه‌کانی تورکیا بکه‌ون
peyamner.com
به‌ڕێز "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان داوا له پارێزگاری هه‌ولێر و سلێمانی و رێکخراوه‌کان ده‌کات فریای لێقه‌وماوانی بۆردومانی فڕۆکه‌کانی تورکیا بکه‌ون، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی لێدوانه‌که‌ی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانه
کوردستانی - سه‌رۆکی هه‌رێم داوا له‌پارێزگاری هه‌ولێر و سلێمانی و رێکخراوه‌کان ده‌کات فریای لێقه‌وماوانی بۆردومانی فڕۆکه‌کانی تورکیا بکه‌ون
PNA - دوای ئه‌وه‌ی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا بۆردمانی ژماره‌یه‌ک ناوچه‌ی سنووری هه‌رێمی کوردستانییان کرد، سه‌رچاوه‌یه‌ک له دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکدا رایگه‌یاند که به‌ڕێز "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان داوا له پارێزگاری هه‌ولێر و سلێمانی و رێکخراوه‌کان ده‌کات فریای لێقه‌وماوانی بۆردومانی فڕۆکه‌کانی تورکیا بکه‌ون، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی لێدوانه‌که‌ی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانه:
به‌ڕێز "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به بۆردمانی فڕۆکه‌کانی سوپای تورکیا بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له گونده سنوورییه‌کانی کوردستان که بۆته هۆی زه‌ره و زیانێکی گه‌وره و فراوان بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتیان و ئاواره‌بوونیان، داوا له پارێزگاری هه‌ولێر و سلێمانی ده‌کات به زوترین کات به‌فریایان بکه‌ون و چی له توانایاندا هه‌یه هاوکاری خه‌ڵکی لێقه‌وماو بکه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان داوای له رێکخراوه حزبی و مه‌ده‌نییه‌کان ده‌کات به ئه‌رکی نیشتیمانی و مرۆڤایه‌تی خۆیان هه‌ڵسن و به‌شداریه‌کی به‌په‌له و جدی له‌و فریاگوزارییه بکه‌ن.
دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
16/12/ 2007
2007-12-17 08:27:40
18 ساڵ و 2 مانگ و 19 کاتژمێر و 3 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان