سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆردومانه‌کانی سوپای تورکیای مه‌حکوم کرد ....
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ فرۆکه جه‌نگیه‌کانی سه‌ربازی تورکیا چه‌ند گوندێکی ناوچه جیاجیاکانی کوردستانی عێراقیان بۆردومان کرد ، که بووه هۆی شه‌هید بوونی ئافره‌تێکی کورد و بریندار بوونی چوار که‌سی تر و تێکدانی قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا چه‌ند گوندێکی ناوچه جیاجیاکانی کوردستانی عێراقیان بۆردومان کرد، که به‌هۆیه‌وه پێنج شه‌هیدو برینداری لێکه‌وته‌وه، وته‌بێژێکی فه‌رمی به‌ناوی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکیدا به تووندی بۆردمانه‌کانی سوپای تورکیا مه‌حکوم کرد که ئه‌مه‌ی خواره ده‌قه‌که‌یه‌تی:
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ فرۆکه جه‌نگیه‌کانی سه‌ربازی تورکیا چه‌ند گوندێکی ناوچه جیاجیاکانی کوردستانی عێراقیان بۆردومان کرد ، که بووه هۆی شه‌هید بوونی ئافره‌تێکی کورد و بریندار بوونی چوار که‌سی تر و تێکدانی قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی.
بۆردومانکردنی گونده‌کانی وه‌ک (سوره‌دی ، قه‌ڵاتووکان، لێوژه و گونده‌کانی بناری قه‌ندیل)و گونده‌کانی تر له قوڵایی کوردستانی عێراق، پێشل کاریه‌کی روون و ئاشکرای سه‌روه‌ری عێراقه، ره‌زامه‌ندی زمنی هێزه‌کانی ئه‌مریکایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسمانی عێراقی له ژێر به‌پرسیاریه‌تی ئه‌م هێزانه‌یه.
ئێمه ئه‌م کاره به توندی مه‌حکوم ده‌که‌ین و بڕواشمان وایه که ئه‌م کرده سه‌ربازیانه ده‌بێته هۆی به‌ربه‌ست دروستکردن له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه‌ی که‌ده‌درێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌کی گونجا و له‌سه‌ر بنه‌مای رێزلێکرگرتن.
داوای راگرتنی ئه‌م هێرشانه ده‌که‌ین که قوربانیانی ته‌نها خه‌ڵکی هه‌ژار و سیڤیله و هه‌روه‌ها هۆکاری ونبونی ده‌رفه‌تی سه‌پاندنی ئاشتی یه.
جارێکی تر ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه که گه‌رانه‌وه بۆ کرده‌ی سه‌ربازی وه‌ک تۆپ و فرۆکه نابێته هۆی چاره‌سه‌ری به هیچ شێوه‌یه‌ک
2007-12-17 08:32:12
18 ساڵ و 2 مانگ و 18 کاتژمێر و 58 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان