ڕۆژی 8 مارش ڕۆژی ژنانی جیهان
ژنانی قاره‌مان و نیشتمانپه‌روه‌ری کوردستان!
دایکانی هه‌زاران شه‌هید و ڕۆڵه‌ی تێکۆشه‌ری کورد له گۆره‌پانی خه‌بات!
به بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی 8 مارش ڕۆژی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی ژنانی جیهانه‌وه پیرۆزبایتان ئاراسته ده‌که‌ین.
له هه‌مان کاتدا هیواخوازین که رێ و ره‌سمی یاد کردنه‌وه‌ی 8 مارش له ساڵانی داهاتوودا به شێوه‌ی میتینگ و خۆپێشاندانی ئارام له کوردستانی ڕزگارکراودابهرێوه بچێ.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هیوادارین که له کوردستانی داگیرکراوی خۆشه‌ویستمان دا، ژنانی نیشتمان په‌روه‌ر له جاران زیاتر شان به شانی پیاوان بۆ ڕزگاری ئه‌و خاکه داگیرکراوه‌مان خه‌بات بکه ن. که ناوی خه‌بات دێنین مه‌به‌ستمان ته‌نیا خه‌باتی سیاسی ،چه‌کداری نیه، مه‌به‌ست له‌وه‌دایه که ژنانی تێکۆشه‌ر بۆ هۆشیار کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له گشت بوارێک‌دا، هه‌وڵ بده‌ن.
هه‌روه‌ک ده‌بینین به خۆشی یه‌کی زۆره‌وه ژنانی ڕۆشنبیرمان چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و چی له ناوخۆی وڵات زۆر، زیره‌کانه له خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕۆشنبیری، سیاسی و فێمینیستیدا چالاکانه به‌شدارن.
ژنانی کورد له مێژووی پڕله کاره ساتی کوردستاندا، زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند بوون و تووشی نه‌هامه‌تی هاتوون، هه‌ر بۆیه پێویسته کۆمه‌ڵگای ئێمه هه‌ست به‌و ئازارانه بکا وڕێزی به‌رامبه‌ر و مافی یه‌کسانی بۆ ژنانی کوردستان له‌به‌رچاوبگرین.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هه‌روه ک له ڕاگه‌یاندراوی دامه‌زراندنی پارتیماندا ئاماژه‌مان پێکردوه، گرنگی زۆر به کێشه‌ی ژنان ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌شمان وه‌ک خاڵێکی گرنگ له به‌رنامه و کارنامه‌ی خۆماندا گونجاندومانه. باوه‌ڕی ته‌واومان به یه‌کسانی ژنان و پیاوان هه‌یه و به کرده‌وه و به گۆێره‌ی ئیمکان و به‌شداری ژنانی تێکۆشه‌ر له ناو پارتیماندا کاری بۆ ده‌که‌ین .
هیوادراین که پارت و لایه‌نه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی یه کوردیه کانیش، له کار‌و تێکۆشانیاندا، که‌سایه‌تی ته‌واو به ژنان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی ته‌واو لای ژنانی نیشتمانپه‌روه‌رمان دروست بێت و زیاتر به‌ره‌و کۆڕی تێکۆشان و چالاکی هان بدرێن.
به‌و هیوایه له گه‌ڵ یادکردنه‌وه‌ی 8 مارش پلانی تایبه‌تی بۆخه‌بات له لایه‌ن ژنان و ڕێکخراوه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کاندا سه‌باره‌ت به نه‌هێشتنی خۆ سووتاندن له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،گهڵاڵهبکرێ.
زۆر پێویسته به گشت لایه‌کمانه‌وه بیرێک له ڕاگردنی ئه‌و دیارده ترسناکه له کوردستان، بکه‌ینه‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕێز و پیرۆزبایی دووباره‌مان له ژنانی کوردستان و جیهان.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
17 ، ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 2705 کوردی