5. داواکاری له پشتگیری یه‌کێتی ئوروپا له دۆزی کورد به گشتی وبه تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
6. موعتاد کردنی لاوانی کوردستان له لایه‌ن پیاوانی ڕێژیم، وه‌ک پلانێکی تایبه‌ت بۆ له‌به‌یندانی که‌سایه‌تی و هزری لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان .
دیداری یه‌که‌م
دیداری به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی ئوروپا فه‌له‌کناز ئۆجه.
کاتژمێر 10 سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 15 ی سه‌رماوه‌زی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 6.12.2007 زاینی، به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له باره‌گای یه‌کێتی ئوروپا، چاوی به به‌ڕیز فه‌له‌کناز ئۆجه ئه‌ندام په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئوروپا له لیستی په‌رله‌مانتارانی ئه‌ڵمان که‌وت،
سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌ڕێزان فه‌له‌کناز ئۆجه وسۆنیا ڕاوێژکاری سیاسی فه‌له‌کناز ئۆجه به گه‌رمی پێشوازی له به‌ڕێز کاک عارف کرا،
پاشان باسه گرنگه‌کانی ئه‌و دیداره به شێوه‌ی خواره‌وه له لایه‌ن کاک عارف ئاراسته‌ی فه‌له‌کناز ئۆجه کرا،که بریتی بوون له‌م چه‌ند خاڵه سه‌ره‌کییه.
1. ڕه‌وشتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له گشت بوارێکداو زوڵم و زۆری به‌رده‌وامی داگیرکه‌ر له سه‌ریان .
2. مه‌سه‌له‌ی ده‌رچوونی حوکمی له سێداره‌دان به‌سه‌ر 2 ڕۆژنامه نووسی کورد کاک عه‌دنان حه‌سه‌ن پورو هیوا بوتیمار، هه‌نگاوی به په‌له بۆ ڕاگرتنی ئه‌و حوکمه.
3. مه‌سه‌له‌ی 139 په‌نابه‌ری گیرخواردوی سنووری نێوان ئێراق و ئۆردون،داوای هه‌نگاوی به‌په‌له‌ی مرۆڤایه‌تی یه‌کێتی ئوروپا بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه،
4. کێشه‌ی سه‌دان په‌نابه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له تورکیا و مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ژیانیان.
5. داواکاری له پشتگیری یه‌کێتی ئوروپا له دۆزی کورد به گشتی وبه تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
6. موعتاد کردنی لاوانی کوردستان له لایه‌ن پیاوانی ڕێژیم، وه‌ک پلانێکی تایبه‌ت بۆ له‌به‌یندانی که‌سایه‌تی و هزری لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان .
7. پێناسه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌رپێکهاته‌و جۆگرافیای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وسه‌رچاوه ئابوری وگرنگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،که ئێران له‌گه‌ڵ جیهاندا مامه‌ڵه‌ی پێده‌کات و خۆی به خاوه‌نی ده‌زانێ،
8. باسێکی گشتی له‌سه‌ر پلانه‌کانی تورکیا له باشوری کوردستان هه‌روه‌ها ڕووداوه چاوه‌ڕوانکراوه‌کانی ئاینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان .
9. داوای به‌ستنی کۆنفرانسێکی تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ،
پاشان له سه‌ر جه‌م ئه‌و خاڵانه شرۆڤه کراو له لایه‌ن هه‌ردوو به‌رێز باوه‌جانی وئۆجه تاوتۆی کران، به‌ڕێز ئۆجه به‌ڵێنی دا که هه‌نگاوی پێویست بۆ هه‌رکام له‌و خاڵانه هه‌ڵبگرێت،به تایبه‌ت بۆ مه‌سه‌له‌ی مه‌ترسی له سێداره‌دانی کاک عه‌دنان حه‌سه‌ن پورو هیوا بوتیمار،ناوبراو ڕایگه‌یاند که زۆر به په‌له‌ی هه‌نگاو بۆ ئه‌و کاره هه‌ڵده‌گرێت، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی 139 په‌نابه‌ری گیرهاتووی سه‌ر سنووری ئێراق و ئۆردونیشی به یه‌کێک له کاره گرنگه‌کان زانی که به زووترین کات کاری له سه‌ر بکات.
پاش 2 کاتژمێر کۆبوونه‌وه‌که کۆتایی پێهات،
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.


دیداری دووه‌م
دیداری به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی ئوروپا به‌ڕێز ئاننه هیلده‌ن، له لیستی په‌رله‌مانتارانی فینله‌ندا.
کاتژمێر 12:30 نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 15ی سه‌رماوه‌زی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ربه 6.12.2007 زاینی، به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له باره‌گای یه‌کێتی ئوروپا له شاری بروکسلی پایته‌ختی به‌لجیک له‌گه‌ڵ ئاننه هیلده‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئوروپا له‌لیستی په‌رله‌مانتارانی فینله‌ندا کۆبووه،
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا گه‌لێک خاڵی گرنگ له به شێوه‌ی خواره‌وه له لایه‌ن کاک عارف ئاراسته‌ی ئاننه هیلده‌ن کرا،
1. پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له نێۆ گه‌لانی بنده‌ستی ئێران به گشتی وناوچه‌کانی کوردستان به تایبه‌تی له لایه حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه .
2. کورته پێناسیه‌ک له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وهه‌ل ومه‌رجی سیاسی وئابوری ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
3. مه‌سه‌له‌ی به په‌له‌ی ده‌رکردنی حوکمی له سێداره‌دانی 2 ڕۆژنامه نووسی کورد کاک عه‌دنان حه‌سه‌ن پورو هیوا بوتیمار.
4. مه‌سه‌له‌ی 139 په‌نابه‌ری گیرخواردوی سنووری نێوان ئێراق ئۆردون،داواکرا که هه‌م وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئوروپا وهه‌م وه‌ک پارتێکی سیاسی فینله‌ندی داوا له وڵاتی فینله‌ندا بکه‌ن که به هانای ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وه بچن.
5. داواکاری پشتگیری یه‌کێتی ئوروپا له دۆزی کورد به گشتی و به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
6. داوای به‌ستنی کۆنفرانسێکی تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باره‌گای کۆمیسێۆنی سیاسی یه‌کێتی ئوروپا،
باس و شرۆڤه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ر خاڵه‌کان کرا،ناوبراو به‌ڵێنی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی پێویستی بۆ ئه‌و خاڵانه دا،زۆر سوپاسی کاک عارفی کرد بۆ ئه‌م زانیاریانه‌ی که پێێ داوه وهیوای خواست که پێوه‌ندییه‌کان به‌رده‌وام بێت، کۆبوونه‌وه‌که به سه‌رکه‌وتووی کۆتایی پێهات،
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.