دیداری به‌ڕێز کاک عارف له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی لیبراڵ وکه‌سایه‌تی ناودار و په‌رله‌مانتاری ئیتالی ماجکۆ پانده‌لی،
ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
به گه‌لی کورد نواند و ڕایگه‌یاند نزیکه‌ی 38 ساڵه که شاره‌زایی له‌سه‌ر کورد په‌یدا کردوه،هه‌روه‌ها ناوبراو هه‌ر له‌وێ ڕایگه‌یاند که خۆشحاڵ ده‌بێت به‌ڕیز باوه‌جانی به‌ڕه‌سمی ده‌عوات بکات بۆ په‌رله‌مانی ئیتالیا‌و له‌وێ زیاتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بدۆێن،
دیداری به‌ڕێز کاک عارف له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی لیبراڵ وکه‌سایه‌تی ناودار و په‌رله‌مانتاری ئیتالی ماجکۆ پانده‌لی،
له ڕۆژی 7 دێسه‌مبه‌ر به‌ڕێز کاک عارف له دیداری له‌گه‌ڵ به‌ریز ماجکۆ پانده‌لی،سه‌رۆکی پارتی لیبراڵ وکه‌سایه‌تی ناودار و په‌رله‌مانتاری ئیتالی پێک هێنا،
له‌و دیداره‌دا کورته پێناسه‌یه‌ک له سه‌ر وه‌زعییه‌تی کورد به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت و ڕووداوه گرنگه‌کانی ناوچه‌ی ئاراسته‌ی ناوبراو کرد، به‌ڕێز ماجکۆ پاندهڵی دڵسۆزی خۆی به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد نواند و ڕایگه‌یاند نزیکه‌ی 38 ساڵه که شاره‌زایی له‌سه‌ر کورد په‌یدا کردوه،هه‌روه‌ها ناوبراو هه‌ر له‌وێ ڕایگه‌یاند که خۆشحاڵ ده‌بێت به‌ڕیز باوه‌جانی به‌ڕه‌سمی ده‌عوات بکات بۆ په‌رله‌مانی ئیتالیا‌و له‌وێ زیاتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بدۆێن،

شایانی باسه که به‌ڕێز ماجکۆ پانده‌لی یه‌کێک له‌و که‌سانه بوو که قسه‌که‌ری کۆنفرانسی ئاشتی بوو له په‌رله‌مانی ئوروپا،هه‌روه‌ها ناوبراو له نێۆ ئوروپایهکانیشدا که‌سایه‌تیه‌کی ناسراوه، به‌ڕێز ماجکۆ پانده‌لی له ناوئاخنی قسه‌کانیدا له سه‌ر کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر به جوانی باسی گه‌لی کوردی کرد، به‌گه‌لێکی چه‌وساوه‌و ئاشتی خوازی ناسی و ناوی ئه‌و 4 وڵاته داگیرکه‌ره‌ی هێنا که بۆ ده‌یان ساڵه گه‌لی کورد ههچهوسێنهوه،هیوای خواست که ئه‌و نه‌ته‌وه‌ش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کێشه‌کانیان به‌ره‌و چاره سه‌ری بڕوات.
ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
www.psk2006.org
2008-01-02 12:34:10
18 ساڵ و 1 مانگ و 14 کاتژمێر و 58 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان