عارف باوه‌جانی: له وڵامی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ناوخۆ : من ئاماده‌م له‌پێناو پاراستنی کوردستان له دژی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بجه‌نگێم
ئازاد قایته‌وه‌نی _ که‌رکوک
به‌ڵێ په‌یوه‌ندی زۆر باشمان هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش به‌و کاره دبلۆماتیانه‌وه خه‌ریکین، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت کوردی خۆرهه‌لا٠ێتی کوردستان وه‌ک به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان کێشه‌کانی به‌خه‌ڵکی ده‌ره‌وه زۆر نه‌ناساندووه، جا بۆیه ئێمه پێمان وایه که به‌هه‌موو توانایه‌کمانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین به‌هه‌موو
عارف باوه‌جانی: له وڵامی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ناوخۆ : من ئاماده‌م له‌پێناو پاراستنی کوردستان له دژی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بجه‌نگێم
بۆ بینینی ده‌قی وتوێژه‌که له ناو ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ناوخۆ کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن ،
http://nawxo.org/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=4376&Itemid=68
عارف باوه‌جانی: من ئاماده‌م له‌پێناو پاراستنی کوردستان له دژی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بجه‌نگێم ئازاد قایته‌وه‌نی _ که‌رکوک
پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان یه‌کێکه له‌و حزبانه‌ی که‌هه‌ڵگری دروشمی ئازادی نه‌ته‌وایه‌تییه، بۆزیاتر ئاگاداربوون له‌چۆنێتی کاره‌کانیان پێگه‌ی nna دیمانه‌یه‌کی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ "عارف
باوه‌جانی" سکرتێکری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان ئه‌نجامدا:
* کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان سه‌ره‌تا پێمان خۆشه له‌سه‌ر ژیانی خۆت بدوێیت عارف باوه‌جانی کێیه ??
- سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز که ئه‌زێتان کێشاوه ئه‌ویداره له‌گه‌ڵ من ئه‌نجام بده‌ن ( عارف باوه‌جانی ) کوردێکی خۆرهه‌لا٠ێتی کوردستانه‌و خزمه‌تکارێکی ڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه، له‌دایکبووی (4)ی نه‌ورۆزی 2673ی کوردیم له‌گوندی ( به‌رکور )ی ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی سه‌ربه‌پارێزگای کرماشان، زۆربه‌ی ژیانی منداڵی‌و گه‌نجایه‌تیم له‌ئۆردوگا زۆره ملێیه‌کان بردووه‌ته‌سه‌ر، دواتر له‌ته‌مه‌نی (7)ساڵیداو به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان (عێراق - ئێران ) به‌خێزانی ئاواره‌ی عێراق بووین تاساڵی 1997 له‌ئۆردوگای زۆره‌ملێی (ئه‌ڵتاش)ی نزیک پارێزگای ئه‌نبار له عێراق به‌سه‌ربردووه، به‌لا٠ێم له‌ساڵی 1987 تاساڵی 1991پێشمه‌رگه‌بوومه له‌نێو ڕیزی حزبی دیموکراتی کوردستان، له‌ساڵی 1997 به‌خێزانی له‌ڕێگای کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانه‌وه وه‌ک په‌نابه‌رێکی سیاسی له‌ولا٠ێتی ( نه‌رویج ) جێگیربووین، عارف باوه‌جانی ژیانی خۆشی و ئازادی ئه‌وروپای دوور له ولا٠ێتانی داگیرکه‌ری کوردستان ته‌رخان نه‌کرد بۆخۆم به‌ڵکو ئازادی و دیموکراتی ئه‌م ولا٠ێتانه ده‌مباته هزری زیاتر بۆ خزمه‌تکردنی سه‌ربه‌ستی ولا٠ێته‌که‌م، وه هه‌میشه به‌تاسه‌ی ڕۆژێک بووم که ولا٠ێته داگیرکراوه‌که‌م ڕزگارببێت و بگاته‌ئاستێک که له‌م ولا٠ێتانه ئه‌زموون وه‌ربگرێت ، له‌ولا٠ێتێکی وه‌کو(نه‌رویج) که‌زیاتر ده‌ستت ئاوه‌لا٠ێیه‌و بێسانسۆر ده‌توانی خزمه‌ت به‌فه‌رهه‌نگ و که‌لتوری ولا٠ێته‌که‌ت بکه‌یت، من له‌وه که‌ڵک وه‌رده‌گرم و به‌هه‌موو توانایه‌کم بۆ نیشتمانه‌که‌م خزمه‌تده‌که‌م هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و وه‌ک درێژه‌پێدانی خزمه‌تم به‌باشم زانی له‌گه‌ڵ پارتێکی سیاسی نه‌رویجی کارابم، وه بۆ ماوه‌ی (4)ساڵیش له‌لیستی ئه‌وپارته‌دا له نه‌رویج ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی "ئۆسلۆ" بووم ، له‌ڕاستیدا ئه‌و ئه‌زموونه‌م له‌نه‌رویج بووه مایه‌یی زیاتر هاندانی کورده‌کان له‌و ولا٠ێته‌دا که خۆیان تێکه‌ڵی پارت و لایه‌نه نه‌رویجییه‌کان بکه‌ن زۆرخۆشحاڵم ئێستا له ولا٠ێته‌دا ده‌یان کوردی به‌رچاو هه‌یه توانیویانه چه‌ندین چالاکی ئه‌نجام بده‌ن، وه من خه‌مخۆری په‌نابه‌رانی کوردم له‌و وڵاته‌دا، وه‌ک په‌نابه‌رانی ئۆردوگای ئه‌ڵتاش و سه‌رسنوری نێوان ئێران - عێراق و ئوردن و تورکیا‌و باشوری کوردستان و کورده‌کانی خۆرهه‌لا٠ێت له سوریا‌و په‌نابه‌رانی کورد له‌نێو ولا٠ێتی نه‌رویج، هه‌روه‌ها توانیومانه ده‌یان کێشه‌ی کوردی بگه‌یه‌نینه نێو په‌رله‌مان و ده‌زگا حکومی‌و حزبیه‌کانی نه‌رویج ،به‌رهه‌می چه‌ند ساڵه‌م له‌گه‌ڵ پارتێکی کوردستانی و پێنچ ساڵیش ئه‌ندامێتی له‌حزبێکی نه‌رویجی ده‌که‌مه هه‌وێنی دامه‌زراندنی پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی نوێخواز بۆ خۆرهه‌لا٠ێتی کوردستان به‌ناوی (پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان ) .
* بۆچی بیرتان له‌دروستکردنی حزبێک کرده‌وه به‌ناوی پارتی سه‌ربه‌ستی?
- بۆئه‌وه‌ی جولا٠ێنه‌وه‌یه‌ک له خۆرهه‌لا٠ێتی کوردستان به‌مه‌به‌ستی خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی کوردستان له‌و به‌شه‌دا دابمه‌زرێ، له خۆرهه‌لا٠ێتی کوردستان حزبی خه‌باتکارو تێکۆشه‌ر هه‌ن زۆر شه‌هیدی مه‌زنیان به‌خشیوه له‌پێناو خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی کوردایه‌تی، به‌لا٠ێم ئه‌وان سه‌ربه‌خۆییان نه‌کردووه‌ته دروشمی سه‌ره‌کی خه‌باتیان، به‌ڵکو پێیان وایه هه‌ڵگرتنی ئه‌م دروشمه له‌م سه‌رده‌مه‌دا گونجاو نییه، به‌لا٠ێم ئێمه وه‌ک دامه‌زرێنه‌رانی ( پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان ) پێمان وایه که‌ئێستا ده‌وروبه‌رمان له‌ئێران بۆسه‌ربه‌خۆیی خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆیه دامه‌زراندنی پارتێکی له‌جۆره به‌پێویستێکی ئه‌مڕۆمان زانی .
* هه‌روه‌ک ئێمه ئاگادارین به‌ڕێزتان له‌ده‌ره‌وه‌ی ولا٠ێت ده‌ژین، پێتان وانییه ئه‌گه‌ر له‌کوردستان بن زیاتر ده‌توانن کارابن ?
- بێگومان هه‌ر ڕێکخراوێک له‌ناوجه‌رگه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یدا بێت کاراترده‌بێت، به‌لا٠ێم بڵێین چی هه‌لومه‌رجی کورد واده‌خوازێت که ده‌بێت به‌هه‌موانه‌وه ئاگامان له‌و ده‌ستکه‌وته‌ی به‌شی باشوری کوردستان بێت، وه‌ک ده‌بینین ئه‌و پارتانه‌ی دیکه‌ی خۆرهه‌لا٠ێتی کوردستان که له باشوری کوردستان نوسینگه‌یان هه‌یه وه‌ک پێویست ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه کاری خۆیان بکه‌ن به‌لا٠ێم له‌ده‌ره‌وه زیاتر ده‌ستیان والا٠ێیه، ده‌کرێ بڵێم به‌داخه‌وه ڕێگه‌مان پێ نه‌درا له‌کوردستان دامه‌زراندنه‌که‌شی ڕابگه‌یه‌نین، ڕاسته بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی ولا٠ێت په‌ره‌ی سه‌ندووه به‌لا٠ێم پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان بۆئه‌وه دانه‌مه‌زراوه که له تاراوگه کار‌و چالاکی خۆی بکات، به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی زۆر گرنگی دبلۆماتی و ڕێکخستنی جه‌ماوه‌ریمان به‌ده‌سته‌وه‌یه که به‌شێکمان ده‌ست پیکردووه‌و به‌شی دیکه‌شمان له‌کۆنگره‌دا ده‌خه‌ینه به‌رباس و بڕیاری بۆده‌ده‌ین .
* به‌ڕێزتان سکرتێری حزبێکن که ته‌مه‌نی دوو ساڵه، ئایا پێت وایه پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان حزبێکی جه‌ماوه‌رییه، یان ده‌بێته حزبێکی جه‌ماوه‌ری ?
- هیچ گومان له‌جه‌ماوه‌ریبوونی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستاندا نییه، پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان خۆی به‌پارتی هه‌موو چین و توێژێکی خۆرهه‌لا٠ێتی کوردستان ده‌زانێت، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه بڕیاریداوه که بۆ هه‌ر چه‌شنه ئاڵوگۆڕێکی گرنگی په‌یوه‌ندار به‌چاره‌نووسی گه‌له‌که‌مان، ڕاپرسی به‌جه‌ماوه‌ر بکات و ڕاو بۆچونیان وه‌ربگرێت، زۆر خۆشحاڵین ده‌توانم بڵێم له‌و ماوه کورته‌دا که به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارته‌که‌ماندا تێپه‌ڕ بووه توانیومانه کوردستانیبوونی پارته‌که‌مان بگه‌یه‌نینه زۆر لایه‌نی بالا٠ێده‌ست و هزری هه‌مه چه‌شن، جا چ له‌ناوه‌وه‌ی کوردستان بێت یاخود له‌ولا٠ێتانی جیهان، ڕۆژانه کوردانی سه‌ربه‌خۆخواز په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌که‌ن و هاوکاری و پابه‌ندبوونیان به‌و ڕێبازه نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نن، زۆر خوشحاڵین چونکه هه‌نگاوه‌کانمان به‌ره‌و ئاستێکی به‌رز ده‌ڕوات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دووری له‌نیشتمانی داگیرکراومان، به‌لا٠ێم ڕۆژ تا ڕۆژ زیاتر له‌نێو خه‌ڵکی کوردستان ده‌ناسرێین ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی جه‌ماوه‌ریبوونی ئێمه‌یه .
* ئێوه دوو ساڵه داوای مۆڵه‌تنامه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، بۆچی هه‌تا ئێستا مۆڵه‌تتان پێ نه‌دراوه ?
- به‌ڵێ ئێمه شه‌ش مانگ پێش ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی (پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان) داوای مۆڵه‌تمان کرد، واتا زیاد له دووساڵ هه‌ر به چاوه‌ڕوانی وه‌لا٠ێمی خوشک و برایانمانی خاوه‌ن ده‌سه‌لا٠ێت له‌باشوری کوردستان ماوینه‌ته‌وه، به‌لا٠ێم ئێمه هه‌ست به‌و هه‌لومه‌رجه‌ی باشوری کوردستان ده‌که‌ین، مۆڵه‌ت نه‌دانی ئه‌وان به‌ئێمه هه‌رگیز له ته‌بایی‌و یه‌کڕیزی و یه‌کێتی نێوانمان وه‌ک نه‌ته‌وه که‌مناکاته‌وه، من خۆم ئاماده‌می ئه‌وه‌م که هه‌رجۆره هێرشێکی دراوسێ بکرێته سه‌ر خاکی کوردستان له‌هه‌نده‌ران بگه‌ڕێمه‌وه‌و وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک پارێزگاری له‌خاک و نیشتمانه‌که‌م بکه‌م، هه‌ر له ڕێگای ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌وه داوا له‌کوردستانیانی خۆرهه‌لا٠ێتی کوردستان ده‌که‌م له‌هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژییه‌کی ولا٠ێتانی داگیرکه‌ری کوردستان بێده‌نگ نه‌بن،خۆیان بگه‌یه‌ننه ڕیزی هێزی به‌رگری و پارێزگاری له‌پارچه جه‌رگه‌ی ولا٠ێته‌که‌مان بکه‌ن که‌باشوری کوردستانه .
* ئایا له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان باره‌گاتان هه‌یه ?
- ئێمه له یه‌کێک له‌ولا٠ێتانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا مۆڵه‌تی ڕه‌سمیمان هه‌یه‌و کاری خۆمان ده‌که‌ین .
* چۆن ده‌ڕوانیته دوا ڕۆژی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان ?
- من دواڕۆژێکی ڕوون له پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان ده‌بینم وه‌ک پارتێکی نوێخواز و دروستکه‌ری گۆڕانکاری و پێشکه‌وتنی زۆر له‌شێوه‌ی خه‌باتکردن له خۆرهه‌لا٠ێتی کوردستان هه‌نگاو ده‌نێت .
* کار‌و چالاکییه‌کانی به‌ڕێزتان چین له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نتاندا ?
- من وه‌ک به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رک‌و به‌رپرسیارێتیم له‌نێو پارتی سه‌ربه‌ستیدا ئه‌وه‌ی پێویسته‌و له‌توانامدابووه یاخود ده‌بوو ئه‌نجامی بده‌م درێخیم نه‌کردووه بۆ ناساندن‌و گه‌شه‌سه‌ندنی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان، له‌گشت بوارێک‌دا زۆر هه‌نگاوی گرنگمان ناوه، دووجار سه‌ردانی ولا٠ێتانی ئه‌مریکامان کردووه، له سیمینارێکی په‌رله‌مانی که‌نه‌دا بۆنه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له (ئۆتاوا) ی پایته‌خت به‌شداریمان کردووه،له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له‌چه‌ندین ولا٠ێتی وه‌ک (که‌نه‌دا، به‌لیژک، به‌ریتانیا، نه‌رویج و سوید به‌شداریمان کردووه، سه‌ردانی چه‌ندین ولا٠ێتمان کردووه بۆ ڕێکخستنی هاوبیریمان،هه‌روه‌ها سه‌ردانی باشوری کوردستان‌مان کردووه، دیدارمان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی پارته‌کانی کوردستان پێکهێناوه،له‌گه‌ڵ ده‌یان په‌رله‌مانتارو پارتی سیاسی ئه‌مریکاو ئه‌وروپا دیدار‌و په‌یوه‌ندیمان دروستکردووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین، زۆربه‌ی ئه‌و چالاکیانه‌مان له ماڵپه‌ڕی پارتیمان له‌به‌شی چالاکییه‌کان ده‌بینرێت ( WWW.psk2006.org ) .
* ئامانچ و دروشمی پارته‌که‌تان چییه ?
- ئامانجی سه‌ره‌کی و درێژخایه‌ن و دروشمی ستراتیژیمان وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان بریتیه له خه‌باتی به‌رده‌وام تا پێکهێنانی ولا٠ێتێکی سه‌ربه‌خۆو دیموکرات له خۆرهه‌لا٠ێتی کوردستان، به‌لا٠ێم پرۆژه‌ی ئێستامان خه‌باتکردن و بلا٠ێوکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆییه له خۆر هه‌لا٠ێتی کوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی ته‌واو له‌هزرو ناخی تاکی کورددا دروست ببێت و ببێته‌خاڵێکی گرنگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی .
* په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد چۆنه ?
- په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی زۆربه‌ی حزبه‌کانی باشور‌و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی داگیرکراو زۆر باشه، وه ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌ره‌و فراوانبوون و به‌رزبوونه‌وه ده‌ڕوات .
* ئه‌ی له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌کانی نێو کوردستانی ئازاد ?
- په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌کانی باشور و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی داگیرکراو زۆر باشه، مایه‌یی خۆشحاڵیمانه له‌گه‌ڵ هیچ حزبێکی کوردستانی له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا کێشه‌مان نییه‌و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین هه‌رگیز نه‌مانبێت،په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌حزبه کوردییه‌کانی باشور له‌ئاستێکی زۆر باشدایه .
* پلانتان چییه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانی خۆتان، ئایا تا ئێستا توانیوتانه گۆنگره ببه‌ستن ?
- به‌ڵێ گه‌لێک پلانی گرنگمان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ زیاتر پێشکه‌وتنی پارته‌که‌مان و گۆڕانکاری ناو قه‌واره‌ی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی پارته‌که‌مان، هه‌روه‌ها به‌نیازین له‌کۆتایی به‌هاری ساڵی داهاتوودا کۆنگره‌ی یه‌که‌م ببه‌ستین، هه‌ر له ئێستاوه خه‌ریکی خۆ ئاماده کردنین بۆ کۆنگره، کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌مان دامه‌زراندووه‌و چه‌ندین ڕاپرسی گرنگ له‌نێو کار‌و تێکۆشانی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی یه‌که‌م بۆ ده‌یان که‌سایه‌تی کوردستانی نێردراوه .
* چۆن ده‌ڕوانیته هه‌لومه‌رجی ئێستایی ئێران، وه‌ک ده‌بینین کێشه‌ی ئێران و ئه‌مریکا گه‌یشتۆته ئاستێکی زۆر به‌رز،له‌م ڕۆژانه‌شدا بۆ یه‌که‌مجار سوپای قودسی ئێرانی له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به‌تیرۆر ناسێندرا ?
- ئه‌مریکاو ولا٠ێتانی زلهێز چاودێرن به‌سه‌ر ولا٠ێتانی ناوچه‌که‌وه،ده‌بوایه له‌مێژساڵ ئه‌و کاره‌یان له‌هه‌مبه‌ر ئێران بکردبایه، ئه‌گه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا باس له‌تیرۆر ده‌کرێ ئه‌وا ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵگه‌ی هه‌یه که کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی تیرۆر ده‌کات، مه‌سه‌له‌ی تواندنه‌وه‌ی یۆرانیۆم و چه‌که مه‌ترسیداره‌کان شتێکی نوێ نییه له‌ئێراندا که ئێستا ئه‌مریکاو ولا٠ێتانی دیکه باسی لێوه ده‌که‌ن، پاشان ناکرێت ئێران هه‌ر به‌مه‌سه‌له‌ی چه‌کی یۆرانیۆم تاوانبار بکرێت، ئێران یه‌کێکه له‌و ولا٠ێتانه‌ی که پێشێلکاری مافی مرۆڤ ده‌کات، به‌بۆچوونی من ڕووخاندنی ئه‌م ڕژێمه زۆر نزیک بووه‌ته‌وه، ناساندنی سوپای قودسی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێران‌و گه‌مارۆی سه‌ر ئه‌و سوپایه هه‌نگاوی یه‌که‌می کزکردنی ئه‌و ڕژێمه‌یه، کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ژێر فشارێکی زۆر توند دایه‌و توانای به‌رگریکردنی نه‌ماوه، هه‌ر بۆیه وای ده‌بینم نه‌مانی چ له‌ڕێگای فشاری ناوخۆیی بێت یاخود ده‌ره‌کی زۆر نزیک بووه‌ته‌وه .
* به‌ڕێزتان وه‌ک سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ حزب یان حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپادا هه‌یه ?
- به‌ڵێ په‌یوه‌ندی زۆر باشمان هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش به‌و کاره دبلۆماتیانه‌وه خه‌ریکین، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت کوردی خۆرهه‌لا٠ێتی کوردستان وه‌ک به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان کێشه‌کانی به‌خه‌ڵکی ده‌ره‌وه زۆر نه‌ناساندووه، جا بۆیه ئێمه پێمان وایه که به‌هه‌موو توانایه‌کمانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین به‌هه‌موو لایه‌ک کێشه‌ی کوردی خۆرهه‌لا٠ێت زیاتر به جیهانی ده‌ره‌وه بناسێنین، ئێمه هه‌رگیز به‌و مه‌به‌سته دانه‌مه‌زراوین که له ده‌ره‌وه‌ی ولا٠ێتی خۆمان خه‌بات بکه‌ین، به‌لا٠ێم هه‌روه‌ک له ڕاگه‌یاندراوی دامه‌زراندنماندا باسمان کردووه که شێوه‌ی خه‌باتی ئێمه به‌دوو شێوه‌یه:
1- خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و ڕێکخستنی جه‌ماوه‌ر .
2- خه‌باتی دبلۆماتی، واتا کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کێشه‌ی گه‌له‌که‌مان له‌و به‌شه‌ی کوردستان، واتا کوردستانی بنده‌ستی ئێران .
* په‌یوه‌ندییه‌کانتان چۆنه، حزبیانه‌یه یاخود له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تییه ?
- له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تییه، ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ لایه‌نێکدا کۆنه‌بووینه‌ته‌وه به‌شاخ‌و باڵی حزبه‌که‌ماندا هه‌ڵده‌ین، ئێمه هه‌میشه باسی کێشه‌کانی کوردمان کردووه، بۆ نمونه له‌هه‌موو دیدارێکدا باسی کێشه‌ی په‌نابه‌رانمان کردووه‌و هه‌وڵمانداوه له‌گه‌ڵ زۆر ولا٠ێتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریکی و ئاسیایی بناغه‌ی دۆستایه‌تی دروست بکه‌ین، ده‌مانه‌وێت سه‌رنجیان به‌ره‌و لای بێمافی و کێشه سیاسیه‌کانی خۆرهه‌لا٠ێتی کوردستان ڕابکێشین،له‌وبواره‌شدا زۆر کارمان کردووه و به‌رده‌وامیش کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین .
* وه‌ک سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستی چۆن ده‌ڕوانیته سیاسه‌ته‌کانی سه‌رکردایه‌تی کوردستان ?
- ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت سه‌رکردایه‌تی کورده له باشوری کوردستان ئه‌وا ده‌کرێت بڵێم زۆر باشه، دیاره زۆر نوسه‌ر ده‌بینم ڕه‌خنه‌ی جۆراوجۆر له‌سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ده‌گرن،به‌لا٠ێم ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ته‌ماشای ده‌وروبه‌ر بکه‌ین هه‌ر له‌به‌غداوه تا ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق و تاران ئه‌وه ده‌بینین به‌رده‌وام بۆ دژایه‌تیکردنی سه‌رکردایه‌تی کورد پیلان داده‌ڕێژن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن کێشه‌ی زۆریان بۆ دروست بکه‌ن، ده‌توانم بڵێم به‌ڕاستی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد زۆر به‌توانایه، بۆنمونه چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان له‌که‌ناڵه‌کانی عه‌ربیه‌و جه‌زیره هه‌موان بینیمان که چۆن هه‌ڵوێستی کوردانه‌و مه‌ردانه‌ی نواند، ئێمه ناکرێت ئه‌و هه‌موو توانایه به‌که‌م بزانین و هه‌ر به‌دوای بچوکترین هه‌ڵه‌دا بگه‌ڕێین، به‌لا٠ێم ئیتر به‌ومانایه‌ش نییه که که‌مو کوڕییان نه‌بووه، هیوادارم هه‌موو تاکێکی کوردی له‌م کاته ناسکه‌داپشتگیری سه‌رکردایه‌تی کورد بکات، کاتی گله‌یی‌و گازنده نییه، واده‌بینین گه‌له‌کۆمه‌ی ولا٠ێتانی داگیرکه‌ر سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێده‌کاته‌وه، وا خه‌ریکه په‌یمانه شومه‌که‌ی لۆزان و چاڵدێران جارێکی دیکه ده‌بینینه‌وه .
* ئاریشه‌ی نێوان کوردستان و تورکیا چۆن ده‌بینی، به بۆچوونی تۆ مه‌سه‌له په‌که‌که‌یه یان له‌ناوبردنی ئه‌و کیانه کوردیه‌یه که ئێستا له‌کوردستاندا دروست بووه ?
- تورکیا له‌م کاته‌دا له‌بواری سیاسی و مافی مرۆڤه‌وه له‌پێش چاوی ولا٠ێتانی ئه‌وروپاو جیهاندا به‌ره‌و که‌می ده‌ڕوات، بۆ نمونه له کۆشکی سپی کوشتن‌و جینۆسایدکردنی ئه‌رمه‌نییه‌کانیان به‌سه‌ردا سه‌پاندوون‌و کراوه به‌جینۆسایدێکی جیهانی، واتا تورکیا هیواو ئومێدی بۆ چوونه ناو یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌ته‌واوی ڕووخاوه، ئه‌وه‌تا ئێستا ده‌یه‌وێت سیناریۆی په‌یمانی سیڤه‌ر به‌سه‌رگه‌لی کوردا نوێ بکاته‌وه، هه‌روه‌ک مێژوو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه که جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی به‌شکستی گه‌وره‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌رکه‌وتنی هاوپه‌یمانان کۆتایی پێهات،
به‌هۆی ئه‌و شکسته گه‌وره‌یه‌وه عوسمانییه‌کان نزیکه‌ی 80% خاکی ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌ویان له‌ده‌ستداوه‌و به‌ناچاری ملکه‌چی هه‌موو داوا‌و مه‌رجه‌کانی هاوپه‌یمانان بوون، عوسمانی یان تورانی ئه‌وکات و تورکیای ئێستا له‌ڕۆژی (10)ی ئابی (1920) ناچاربوون که‌په‌یمانی سیڤه‌ر واژۆ بکه‌ن، ئه‌و په‌یمانه که له به‌رژه‌وه‌ندی کوردا بوو، هه‌روه‌ها به به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ و فاکته‌ری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ژمێردرا، که له به‌نده‌کانی (62-63-64) ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌دا گه‌لی کورد ده‌یتوانی ببێته خاوه‌ن کیان و مافه ڕه‌واکانی خۆی، ئه‌وه له کاتێکدابوو که حکومه‌تی سوڵتانه‌کانی عوسمانی له گۆڕه‌پانی سیاسی ده‌رچووبوون و که‌مالییه‌کان به‌هێزترببوون، ئه‌تاتورک هه‌ستی به‌وه‌کرد له‌و په‌یمانه‌دا کورده‌کان ده‌توان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک که‌وته پیلان داڕشتن و توانی له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌وڵه‌تی دیکه‌ی به‌ناوی هاوپه‌یمانان له‌په‌یمانێکدا به‌ناوی لۆزان ڕێک بکه‌ون که له سه‌ره‌تای ساڵی 1922وه تا هاوینی 1923 له‌پاش چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌شاری لۆزانی سویسرا به‌ناوی په‌یمانی "ئاشتی لۆزان" ڕێکه‌وتن و جارێکی دیکه گه‌لی کوردیان دابه‌ش کرده‌وه‌و په‌یمانی سیڤه‌ریان تێک‌داو له‌بری ئه‌و په‌یمانی لۆزانیان هێنایه کایه‌وه، که په‌یمانێکی شووم بوو بۆ کوردستان، ئێستاش که ده‌بینین وا زیاد له ( 85 ) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانه شوومه‌دا تێده‌په‌ڕێت دیسان تورکیا هه‌ستی به‌مه‌ترسی کردۆته‌وه له‌سه‌ر گه‌لی کورد، له ماوه‌ی ئه‌و ( 16 ) ساڵه‌ی به‌سه‌ر ڕزگاری خاکی باشوری کوردستاندا تێپه‌ڕیووه تورکیا هه‌میشه نیگه‌ران بووه‌و حه‌زی به‌چاره‌ی کورد نه‌کردووه که به‌ئاشتی و ته‌بایی بژین، به‌ئاشکرا دژایه‌تی خۆی به سه‌رکردایه‌تی کوردستان ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵکو چه‌ندین جار گوتویانه ئه‌گه‌ر کورده‌کان له کێشوه‌ری ئه‌فریقاش ولا٠ێتیان هه‌بێت ئێمه دژی ڕاده‌وه‌ستین، تورکیا هه‌میشه هه‌وڵیداوه و کێشه‌ی بۆ کورد دروست کردووه به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوودا به‌ڕه‌سمی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی تورکیاوه پرۆتۆکۆڵی هێرشکردن بۆ سه‌ر باشوری کوردستان په‌سه‌ند کرا، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه من له‌و بڕوایه‌دام تورکیا ناتوانێت ئه‌و کاره بکات ته‌نها له‌وانه‌یه له سنوره‌کانه‌وه هه‌ڕه‌شه بکات، بۆیه من وای ده‌بینم ده‌یه‌وێت به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی قودره‌تی خۆی بنوێنێت و کورد بترسێنێت، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌شه که دونیایی ده‌ره‌وه سه‌رقاڵی کردنه‌وه‌ی نوسینگه‌و کۆنسوڵگه‌ری نه‌بن له کوردستاندا، تورکیا ته‌نها کێشه‌ی له‌گه‌ڵ باشور‌و باکوری کوردستان نییه به‌ڵکو له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندایه، ده‌وڵه‌تی تورک بۆ خۆرهه‌لا٠ێتی کوردستانیش چه‌ندین ساڵه سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی کێشه‌یه بۆ ئه‌و به‌شه‌ش، چه‌ندین پارتی نه‌ژادپه‌رستی ئازاربه‌خشی دژی کوردیان دروست کردووه‌و پشتیوانی ته‌واویان ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی دروستکردن‌و نانه‌وه‌ی ئاژاوه له‌نێوان کورده‌کان و ئازه‌ریه‌کانی دانیشتوی ئورومییه‌دا، ئه‌وه‌ش کێشه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه‌ی چاوه‌ڕوان کراوه بۆ ئاینده‌ی خۆرهه‌لا٠ێتی کوردستان، به‌و هیوایه‌ین گه‌لی کورد له خۆرهه‌لا٠ێتی کوردستان و پارته سیاسییه‌کانی کوردستان بۆ ئه‌و پیلانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ خۆرهه‌لا٠ێتی کوردستان خۆیان ئاماده بکه‌ن و هه‌وڵ٠‹بده‌ن به ژیرانه ئه‌و پیلانه له ڕێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه .
* ئێوه کۆماری ئیسلامی ئێران به چۆن ڕژێمێک ده‌زانن، به‌بۆچوونی ئێوه ئه‌و ڕژێمه ڕێز له یاساکانی مافی مرۆڤ ده‌گرێت به‌تایبه‌ت له‌کوردستاندا ?
- له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌و هه‌موو مرۆڤێکی ئازادیخوازی جیهان‌و هه‌موو ڕێکخراوێکی چاودێری مافی مرۆڤ ڕوون‌و ئاشکرایه که کۆماری ئیسلامی ئێران ڕژێمێکی ئازادی کوژه و هیچ یاسایه‌کی مافی مرۆڤ به‌ڕێوه نابات، ڕۆژانه گوێبیستی له‌سێداره‌دانی چه‌ندین ڕۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ده‌بین هه‌روه‌ها ڕۆژانه خه‌ڵکانی تێکۆشه‌رو مافی مرۆڤ دۆست ڕاپێچی زیندانه‌کان ده‌کات.
* پێمان خۆشه به‌ڕێزت له‌سه‌ر مێژووی پێکهاته‌ی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان بدوێیت له هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه? - بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستی سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن خۆمه‌وه وه‌ک ( عارف باوه‌جانی ) له ساڵی 2003 دا سه‌ریهه‌ڵدا، به‌رده‌وام کارم له‌سه‌ر ده‌کردو به‌دوای هاوبیری نه‌ته‌وه‌یدا ده‌گه‌ڕام، له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی کوردستانی تاوتوێ‌و شرۆڤه‌مان ده‌کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئایا پارتێکی به‌و شێوه‌یه پێویسته دابمه‌زرێت یان نا، دوای ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ ده‌یان که‌سایه‌تی لێزانی سیاسی کوردستانی له‌ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی ولا٠ێت، پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان له17/2/2006 به‌رامبه‌ر به 28 ڕێبه‌ندانی 2705 ی کوردی له تاراوگه دامه‌زراندنی خۆی ڕاگه‌یاند،
هه‌رچه‌نده زۆر هه‌وڵماندا کۆنفراسی دامه‌زراندنه‌که‌ی له‌خاکی کوردستان بێت به‌لا٠ێم به‌داخه‌وه بۆمان نه‌کرا ئێستا پێکهاته‌ی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان له‌ده‌یان تێکۆشه‌ری ڕێبازی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان پێکهاتووه .
* دوا وته‌ت چییه که ئێمه له‌بیرمان چوبێت ?
- دوا وته‌م ته‌نها بانگه‌شه‌ی میلله‌تی کورد ده‌که‌م که به‌رامبه‌ر به گه‌له‌کۆمه‌ی دوژمنان، یه‌ک بین و به‌یه‌کێتی و ته‌بایی وه‌لا٠ێمی داگیرکه‌ران بده‌ینه‌وه .
2008-01-01 12:37:29
18 ساڵ و 1 مانگ و 16 کاتژمێر و 35 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان