دوای ماوه‌یه‌کی زۆر چاودێری کردنی کاروتێکۆشانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وا بڕیارم دا که ئه‌ندامه‌تی خۆم به‌و په‌ڕی شانازییه‌وه له‌م پارته‌دا به ئاشکرا ڕاگه‌یه‌نم،
ڕه‌حمه‌ت مه‌ولانپور ، ئه‌مریکا

سڵاو بۆ ئێوه کوردستانیانی هێژا: سڵاو بۆ ئێوه ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ،
سڵاو ڕێزم بۆ سه‌رجه‌م تێکۆشه‌رانی کوردستان که خه‌بات ده‌که‌ن بۆ پاراستنی مافه‌کانی گه‌له‌که‌مان ،
سڵاو ڕیزم هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئاڵای کوردستان به‌رز ده‌که‌نه‌وه وخه‌بات ده‌که‌ن بۆ ناساندی ئه‌و ئاڵا پیرۆزه.
به‌ڕتزان : ئه‌ندامان و هاوبیرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، منیش وه‌ک کوردێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دوای ماوه‌یه‌کی زۆر چاودێری کردنی کاروتێکۆشانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وا بڕیارم دا که ئه‌ندامه‌تی خۆم به‌و په‌ڕی شانازییه‌وه له‌م پارته‌دا به ئاشکرا ڕاگه‌یه‌نم،
به‌ڕیزان کوردایه‌تی لای من وه‌ک یه‌کێکه له ده‌ماره‌کانی له‌شم و هه‌میشه و هه‌موو کات و ساتێک هه‌ستی پێده‌که‌م، به‌ڵام له مێژبوو چاوه‌ڕوانم ده‌کرد که خۆم له ڕێکخراوێکی سیاسی ڕێک بخه‌م که ئاواته‌کانی منی تێدا به دی بکرێت، وا به خۆشییه‌وه پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هاته گۆڕه‌پانی خه‌باته‌وه و منیش خۆم له‌و خه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌دا ده‌بینمه‌وه . سۆێنده‌خۆم به گیانی پاکی ئه‌و که‌سانه‌ی که به تۆپ و فڕۆکه وگوله‌ی دوژمنان وداگیرکه‌رانی کوردستان شه‌هید کراون،واته له لایه‌ن وڵاتانی ئێران وتورکیا وئێراق وسوریا، سۆێنده‌خۆم به وشه‌ی دیموکراسی و ئازادی وئینسانی،که مرۆڤێکی ڕاستگۆبم بۆ نیشتمانه‌که‌م وڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
لێره‌دا به ده‌نگێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هاوار ده‌که‌م و داوا ده‌که‌م له کوردانی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،با بێن پێکه‌وه له ناو پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خه‌بات بکه‌ین بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانمان،با پێکه‌وه خه‌بات بکه‌ین بۆ یه‌کگرتووی وته‌بایی نێۆان لاوانی سه‌ربه‌خۆخوازی کوردستان ،
بژی ئاشتی و ئازادی ، بژی کوردستان ،
هه‌رشه‌کاوه بێت خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
ڕه‌حمه‌ت مه‌ولانپور ، ئه‌مریکا
28 ی سه‌رماوه‌زی 2707 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 19.12.2007