به‌رپرسی گشتی تۆمارکردنی پارێزگای کرماشان،ده‌ڵێ دانیشتوانی پارێزگای کرماشان که ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ بۆ سه‌ره‌وه‌یه ده‌گاته 1 ملۆێن و 187 هه‌زرا و 250 نه‌فه‌ر،
هه‌دایه‌ت ع ، کرماشان تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
به‌ڵام سه‌لماندن وئاشکراکردنی ئاماری 1 ملۆێن و 187 هه‌زرا و 250 نه‌فه‌ر، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنی که ته‌نیا پارێزگای کرمانشاو شار‌و شاروچکه‌کانی ده‌ورو به‌ری ده‌گاته نزیکه‌ی 4 ملۆین که‌س،
به‌رپرسی گشتی تۆمارکردنی پارێزگای کرماشان،ده‌ڵێ دانیشتوانی پارێزگای کرماشان که ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ بۆ سه‌ره‌وه‌یه ده‌گاته 1 ملۆێن و 187 هه‌زرا و 250 نه‌فه‌ر،
به مه‌به‌ستی پڕوپاگه‌نده بۆ به‌ناو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ده‌وره‌ی هه‌شته‌می کۆماری ئیسلامی ئێران،به‌رپرسی گشتی تۆمارکردنی پارێزگای کرماشان،ڕایگه‌یاند که له دانیشتوانی پارێزگای کرماشان واته به‌وانه‌ی که ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ بۆ سه‌ره‌وه‌یه ده‌گاته 1 ملۆێن و 187 هه‌زرا و 250 نه‌فه‌ر،
ئه‌وه له حاڵێکدایه که هه‌ر کاتێک باس له سه‌ر ژمێری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرێت ئێران ژماره‌ی کورده‌کان به 4 ملۆێن ناوده‌بات، به‌ڵام سه‌لماندن وئاشکراکردنی ئاماری 1 ملۆێن و 187 هه‌زرا و 250 نه‌فه‌ر، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنی که ته‌نیا پارێزگای کرمانشاو شار‌و شاروچکه‌کانی ده‌ورو به‌ری ده‌گاته نزیکه‌ی 4 ملۆین که‌س، بێجگه له پارێزگاکانی دیکه‌ی وه‌ک ئورومیه و ئیلام ولوڕستان وسنه و هه‌ورامان وموکریان که به‌شێکیان له نیوان یه‌ک تا دو ملۆێن دانیشتووی هه‌یه.
هه‌ر به پێی ئامارێکی دیکه‌ی سه‌ربه ڕێژیم که‌له ساڵی پێشودا،له پرۆژه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پارێزگاکانی ئێران له بواری سه‌رژمێری بۆ ئه‌وه‌ی که بزانن کام پارێزگای سه‌ربه ئێران له بواری خانه‌واده‌وه ژماره‌یان له سه‌ره‌وه‌یه، به پێی ڕاپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رانی پرۆژه‌که‌ی سه‌ربه ریژیم که کرماشان ته‌نیا پارێزگایه‌کی به ناو ئێرانییه پله‌ی یه‌که‌می به ده‌ست هێناوه، که ژماره‌ی مناڵان و بنه‌ماڵه گه‌وره‌یی له گشت پارێزگاکانی دیکه زیاتره، باسیان له‌وه کردوه که بنه‌ماڵه‌ی وا هه‌یه ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزانی له‌سه‌ره‌وه‌ی 10 که‌سه، که‌وابێت بۆ پارێزگایه‌کی وه‌ک کرماشان ئه‌گه‌ر 1 ملۆێن بنه‌ماڵه‌ش بێت و هه‌ر ماڵه‌و مام ناوه‌ندی 4 که‌سی بۆ دابنێین ئه‌وا ژماره‌ی دانیشتووانی کرماشان ده‌گات نزیکه‌ی 4 ملۆین.
هه‌دایه‌ت ع ، کرماشان تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
www.psk2006.org
2008-01-06 14:05:32
18 ساڵ و 1 مانگ و 13 کاتژمێر و 24 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان