حکومه‌تی ئێران به نیازه به دروست کردنی دیوارێکی 5 میتر به‌رزی و به دڕیژای 25 کیلۆمیتر، به‌شێک له خه‌ڵک وخاکی کوردستان له یه‌ک دوورخه‌نه‌وه.
قه‌ندیل پیرانشاری ، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
ئه‌م کارانه‌ی ئێرانیش بۆ دانێشتوانی سه‌ر سنووری هه‌ردوو به‌شی داگیرکراوی کوردستان گه‌لێک پرسیاری له زهنیه‌تیان دروست کردبوو، دوای ماوه‌یه‌ک چاوه‌ڕوانی خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی که بزانن مه‌به‌ست له هه‌ڵکه‌ندنی ئه‌م خه‌نده‌قه بۆ چی یه،یا زۆربه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌که وایان ده‌زانی که هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی سه‌نگه‌ر دروست کردن له سه‌ر سنوور ئه‌و چاڵانه هه‌ڵده‌که‌نن،
حکومه‌تی ئێران به نیازه به دروست کردنی دیوارێکی 5 میتر و به دڕیژای 25 کیلۆمیتر، به‌شێک له خه‌ڵک وخاکی کوردستان له یه‌ک دوورخه‌نه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه ڕێژیمی ئێران به ماشینی بۆڵدیزه‌ر که تایبه‌ته به هه‌ڵکه‌ندنی زه‌وی چه‌ند میتری ، له 25 کیلۆمیتری سه‌ر سنووری ده‌ست دروستی نێوان باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خه‌ریکی هه‌ڵکه‌ندی زه‌وی بوون، واته له نێوان ناوچه‌کانی شێنکی تا برایم شیلان،
ئه‌م کارانه‌ی ئێرانیش بۆ دانێشتوانی سه‌ر سنووری هه‌ردوو به‌شی داگیرکراوی کوردستان گه‌لێک پرسیاری له زهنیه‌تیان دروست کردبوو، دوای ماوه‌یه‌ک چاوه‌ڕوانی خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی که بزانن مه‌به‌ست له هه‌ڵکه‌ندنی ئه‌م خه‌نده‌قه بۆ چی یه،یا زۆربه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌که وایان ده‌زانی که هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی سه‌نگه‌ر دروست کردن له سه‌ر سنوور ئه‌و چاڵانه هه‌ڵده‌که‌نن،
تا سه‌ر ئه‌نجام چه‌ند ڕۆژ پێش له لایه‌ن کارمه‌ندان و به ناو پارێزه‌رانی سه‌ر سنوری ڕێژیمی ئێران به ئاشکرا ڕایانگه‌یاند، که به نیازن له نزیکی بازاری سنوری حاجی عومران دیوارێکی 5 میتر به‌رز به درێژی 7 کیلۆمیتر دروست بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئاشکرا که پلانه‌که‌یان 7 کیلۆمیتر نییه به‌شکو 25 کیلۆمیتره،
کارمه‌ندانی ڕێژیم ڕایانگه‌یاندوه که گوایا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پارێزه‌ری له سه‌ر پرسگه‌و بازاڕی سه‌ر سنور بکه‌ن، و ڕێگا نه‌ده‌ن نه‌یارانی ڕێژیم دزه بکه‌نه ناو خاکی ئێرانه‌وه ئه‌و دیواره دروست ده‌که‌ن.
هه‌موو لایه‌ک باش ده‌زانن به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که به‌و سنوره‌دا هاتوو چۆیان کردوه که ده‌ورو به‌ری ئه‌و سنووره ده‌ست دروسته،به بازاڕ‌و پرسگه‌و هه‌موویه‌وه ناگاته 3 کیلۆمیتر، ئایا دروست کردنی دیوارێک به درێژای 25 کیلۆمیتر چی مه‌به‌ستێکی دیکه‌ی به شۆێندایه،
شایانی باسه که ئیستا بۆڵدیزه‌ره چاڵهه‌ڵکه‌نانی ڕێژیم،به هۆی به‌فر بارینێکی زۆر ده‌ستیان له کاره‌که‌یان ڕاگرتووه، به نیازن دوای پاک بوونه‌وه‌ی به‌فر دووباره ده‌ست به کاره‌کانیان بکه‌نه‌وه،
به گۆێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو که یه‌کێک له ڕاننده‌ی بۆڵدیزه‌ره‌کان له کاتی کارکردن‌دا 200 سکه‌ی زێڕی بینیوه‌ته‌وه،که شایه‌ت حاڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن مارکی زه‌مانی ده‌سه‌ڵاتداڕێتی هه‌خامه‌نشینه‌کانی پێوه بووه.
قه‌ندیل پیرانشاری ، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
پیرانشار ، 18 ی به‌فرانباری 2707 ی کوردی.
2008-01-06 23:41:57
18 ساڵ و 1 مانگ و 3 کاتژمێر و 48 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان