179 په‌نابه‌ری کورد له‌یۆنان و ئیتالیا ده‌ستبه‌سه‌رن
سۆران ئه‌حمه‌د , سایتی هاوڵاتی
راگه‌یاند له ڕۆژی 8/1 له شاری کۆمۆنیزیا له وڵاتی یۆنان 109 هاوڵاتی که زۆینه‌یان کوردن ده‌ست به‌سه‌ر کراون. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که حکومه‌تی یۆنان ویستویه‌تی به ڕێگه‌ی نایاسایی ڕه‌وانه‌ی تورکیایان بکات به‌ڵام به هۆی نزمی پله کانی گه‌رماوه نه‌توانراوه.
179 په‌نابه‌ری کورد له‌یۆنان و ئیتالیا ده‌ستبه‌سه‌رن
Monday, 14 January 2008
سۆران ئه‌حمه‌د: حکومه‌تی ئیتالیا 70 په‌نابه‌ری کوردی له‌بارهه‌ڵگرێکدا ده‌ستگیر کرد‌و ئیتالیاش 109 په‌نابه‌ری ده‌ستبه‌ره‌ر کردوه. سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له گیراوه‌کانه‌وه به‌هاوڵاتی راگه‌یاند له ڕۆژی 8/1 له شاری کۆمۆنیزیا له وڵاتی یۆنان 109 هاوڵاتی که زۆینه‌یان کوردن ده‌ست به‌سه‌ر کراون. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که حکومه‌تی یۆنان ویستویه‌تی به ڕێگه‌ی نایاسایی ڕه‌وانه‌ی تورکیایان بکات به‌ڵام به هۆی نزمی پله کانی گه‌رماوه نه‌توانراوه.
ئه‌وه‌شی وت که له ئێستادا گیراوه‌کان ڕه‌وانه‌ی شاری کۆمۆنتیکی کراون له یۆنان و هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کیان له گه‌ڵدا بچڕاوه.
جێی باسه له‌مانگی نیسانی ساڵی پاردا زیاتر له 100 هاوڵاتی دیکه له لایه‌ن یۆنانه‌وه به شێوه‌ی نایاسایی ره‌وانه‌ی سنوری تورکیا‌و کرانه‌وه وه ئه‌مه دووه‌م جاره حکومه‌تی یۆنان به بیانوی کاری تێکده‌رانه ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌ستگیرده‌که‌ن که ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و وڵاتانی ڕۆژئاوا سه‌فه‌ر بکه‌ن.
له لایه‌کی تره‌وه عه‌دنان موشیر له یۆنان ده‌لیلی هاوڵاتیه گیراوه‌کانی یۆنان به هاوڵاتی راگه‌یاند ئێواره‌ی ڕۆژی 11/1 له‌وڵاتی ئیتالیا زیاتر له 70 هاوڵاتی له شاحینه‌یه‌کدا پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه شوێنی دیاری کراو له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیرکراون و تائێستاش چاره‌نوسیان نادیاره.
hawlati.com
2008-01-05 15:07:47
18 ساڵ و 1 مانگ و 12 کاتژمێر و 23 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان