گومان له‌وه‌دا نییه که ڕوداوه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش ئه‌و وڵاتانه‌ی که کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش کراوه زۆر خێران. کوردستان و گه‌له‌که‌ی وه‌کو جاران بێ دۆست و هه‌ڤاڵ نییه، به‌ڵکو گه‌لانی تری جیهانیش زۆر به‌وردی به دوای ویست و داخوازیه‌کانی ئه‌م گه‌له‌وه له لێکۆڵینه‌وه و خه‌بات دان. به‌شێوه‌یه‌ک که زۆرجاران فکرو تیۆریه‌کانی ئه‌وان بۆ کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد به‌هێزتره له ئه‌و ماف و داخوازیانه‌ی که نوێنه‌رانی کورد هه‌یانه بۆ ڕزگاری کوردستان. کاتی ئه‌وه هاتوه که ڕۆڵه‌کانی تر چیتر بیر له‌و شوعاره نه‌که‌نه‌وه که ته‌نها چیاکان هاوڕێمانن. کورد به‌گشتی ده‌بێ له‌گه‌ڵ ڕوداوه سیاسیه‌کان دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کێشه ڕه‌واکه‌ی بکات به‌شێوه‌یه‌ک که له بچوکترین ده‌رفه‌ت گه‌وره‌ترین ئامانج وه‌ده‌ست بێنێ. به‌ره‌و شارستانی بوونی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ له ئه‌ستۆی حزبه سیاسیه‌کانی کوردستانییه.
ڕۆشه‌نبیران و خوێنده‌وارانی کورد ده‌بێت ده‌ورێکی کارامه ببینن له‌م پرۆسه گرنگه دا تا به‌شێوه‌یه‌ک کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و مه‌ده‌نی بوون و ئازادی بیر و ڕا جیاوازه‌کان هه‌نگاو بنێ به‌شێوه‌یه‌ک که که‌س مافی ئه‌وه‌ی تر پێشێل نه‌کا و هه‌موومان به‌یه‌که‌و‌ه هاوخه‌م و دڵسۆزی ئه‌م گه‌له ستمه‌م لێکراوه بین.
گومانیش له‌وه دا نییه که ئامانجی سه‌ره‌کی هه‌ر ڕێکخراو و لایه‌نێکی کوردستانیش به‌ده‌ستهێنانی ویست و داخوازیه‌کانی ئه‌م گه‌له سته‌م دیده‌یه‌یه، به‌ڵام فکری ته‌سکی حزبایه‌تی و ڕێکخراوه‌یی زۆرجاران ده‌بێته له‌مپه‌رێکی گه‌وره و ناشیرین له‌به‌رده‌م به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رکه پیرۆز و ڕه‌وایه.
به‌داخه‌وه ده‌توانم بڵێم که زۆرجاران فکری ته‌سکی حزبایه‌تی بۆته هۆی ناکۆکی و دوبه‌ره‌کی له‌نێوان ڕۆڵه‌کانی کورد دا .
ئه‌م فکریه ده‌بێته له‌مپه‌رێکی سه‌ره‌کی له‌به‌رده‌م ڕێگای به‌ره‌و پێشچوونی کۆمه‌ڵگا، به‌شێوه‌یه‌ک که مافی تاکه‌که‌س پێشێل ده‌بێ و هه‌رکه‌س بۆخۆی خۆی به‌نوێنه‌ر و ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی کوردستان ده‌زانێ و پێی وایه که هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان لایه‌نگری ئه‌و باوه‌ڕه‌ن و خه‌ڵک بێجگه له خه‌ت و ڕێبازی ئه‌وان هیچ ڕێکخراو فکره‌یه‌کی تریان قبووڵ نییه.
من پێم وایه ئه‌م شێوه فکر کردنه‌وه سوکایه‌تیه به مرۆڤی کورد و دورکه‌وتنه‌وه‌یه له‌ویست و داخوازیه‌کانی. چوونکه گه‌لی کوردیش وه‌کو هه‌موو گه‌لانی تری جیهان خاوه‌نی فکره‌ی جیاواز و هه‌مه‌جۆره، که هه‌ر بیر و باوه‌ڕێک خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک له لایه‌نگرو هاوفکریه. ئه‌گه‌ر چی زۆربه‌ی زۆری ئه‌م فکرو بۆچوونانه له‌په‌یڕه و یاساکانی ناوخۆییاندا زۆر به‌زه‌قی و ڕوونی باس له دیموکراتی و ئازادی بیروڕا ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌دژی په‌یڕه و یاساکانی خۆشیان هه‌نگاو ده‌نێن. ئه‌م هه‌نگاونانه ترسناک و تاریکه له‌سه‌رکردایه‌تی خودی ڕێکخراوه‌کاندا به‌شێوه‌یه‌کی زه‌ق و به‌ر چاو به‌دی ده‌کرێ.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵه له سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کانه‌وه سه‌رچاو‌ه بگرێ، ئاخۆ ئه‌بێ کاریگه‌ری ئه‌م فکره له‌ناو ئه‌ندامان و لایه‌نگراندا چۆن په‌ره‌بستێنێ و ببێته نه‌خۆشیه‌کی ده‌رونی. زۆر جاران له‌کاتی دواندنی ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌کاندا ئه‌م حاڵه‌ته به‌زه‌قی ده‌رده‌که‌وێ، کاتێک که تۆ ڕه‌خنه‌یه‌کی ئاڕاسته ده‌که‌ی یا فکره‌ی ڕێکخراوه‌ی خۆتی لا به‌یان ده‌که‌ی. وه‌ڵامه‌که‌یان زۆر به‌کورتی و ڕوونی ده‌ده‌نه‌وه، که حزب هه‌بێ له کوردستان ته‌نها حزبی (ئه‌لف)ه. ئێمه زۆرین و ئێوه که‌من، به‌شێوه‌یه‌کی ساده‌و منداڵانه ڕاده‌ی تێگه‌یشتن و زانیاری خۆی و ڕێکخراوه‌که‌یانت بۆ به‌یان ده‌کات. پرسیارێکی دی لێره دا دێته ئاراوه، گه‌لۆ ئه‌مانه بۆ دواڕۆژی کوردستان و ده‌ست گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات ده‌بێ چ ناکۆکی و دوبه‌ره‌کیه‌ک بنێنه‌وه له‌ناو جه‌ماوه‌دا. ده‌بێ ئه‌م نه‌خۆشیه له‌مێژینه‌ی کورد چه‌ند جاری دیکه دووباره بێته‌وه? پێتان وا نییه که‌ده‌بێ سه‌رکردایه‌تی کورد به‌شێوه‌یه‌کی گشتی گۆڕان له ڕێباز و ڕێڕه‌وی خه‌باته‌که‌یان دا بکه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌دواڕۆژدا هه‌موو پێکه‌وه، ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌کتر خه‌باتێکی پوخت و دوور له دوبه‌ره‌کی نانه‌وه پێک بێنن و ببنه جێگه‌ی شانازی زیاتری جه‌ماوه‌ر. زۆرینه و که‌مینه، چه‌پ و ڕاست پێکه‌وه هاوکار و هاوخه‌می ده‌ردو مه‌ینه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری بن و بۆ پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی هه‌نگاو بنێن. باچی تر هه‌ڵه‌کان دوپات نه‌بنه و هه‌نگاوی به‌ره‌و دوا نه‌هاوێین، با خوێن ڕشتنی براکانمان له‌پێناوی حه‌ماسه‌ی ته‌سکی حزبایه‌تی به حه‌ڵاڵ نه‌زانین و نه‌هێڵین برایه‌تی و ته‌بایی نێوان ڕۆڵه‌کانی کورد شکست بێنێ و شه‌ڕی براکوژی به‌رپا بکرێ.
زۆربه‌ی زۆری ڕوداو و گۆڕانکاریه‌کانی ئێستا، له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا ڕوو له ئێرانن، که‌چی سه‌یره سه‌رکردایه‌تی کورد به‌گشتی، دروستبوونی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتو بۆ کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌پێویست نازانێ. دیاره هه‌ندێک هه‌نگاو له‌م باره‌وه نراوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌کان زۆر لاواز و بێ پێزن.
یه‌کێک له هۆکاره هه‌ره گرنگه‌کانی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باوه‌ڕ پێ نه‌بوونی یاخود تێنه‌گه‌یشتنی سه‌رکرده‌کانی کورد له پرنسیپی پێکه‌وه ژیان و پێکه‌وه خه‌بات کردن دا. که‌به‌شێوه‌یه‌ک به‌ره‌یه‌ک بێ له‌ڕاستیه‌وه نزیک بێ و هه‌مه‌ڕه‌نگ و هه‌مه‌ده‌نگ له پێکهاته جیاوازه‌کانی خه‌باتگێڕانی کورد، له‌م به‌شه‌دا پێک بێت.
کۆسپ و هۆکاره هه‌ره گرنگه‌کانی سه‌ر ڕێگه‌ی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو بۆ کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ر ئه‌مه‌یه. ئه‌گه‌ر نا من پێم وا نییه سه‌رکرده کورده‌کان به‌و شێوه‌یه لاواز بن، که بیریان له پێویستی به‌ره‌ی کوردستانی بۆ ڕۆژهه‌ڵات نه‌کردبێته‌وه. هۆکارێکی تری سه‌ر ڕێگه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کێشه‌ی ناو خۆیی ناو ئه‌حزابه کوردیه‌کان. ئه‌مانه هه‌ندێک له‌و هۆکاره سه‌رکیانه بوون له‌به‌رده‌م به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
گۆڤاری ڕێژوان له‌ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به پرسی به‌ره‌ی کوردستانی ده‌نووسی نووسێ....................
(سه‌باره‌ت به پرسی به‌ره‌ی کوردستانی و هه‌ڵوێستی حیزب و لایه‌نه سیاسی‌یه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆمه‌ڵێک پرسیارمان ئاماده‌کرد و بۆ هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌کانه سیاسی‌یه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌مان نارد، به‌داخه‌وه تا ئێستا بێجگه له دوو حیزب که بریتین له سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران و یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراته‌کانی کوردستان هیچکام له حیزب و لایه‌نه‌کان وه‌لامیان نه‌داوینه‌وه، ئه‌وه که له‌به‌رچی و بۆچی وه‌ڵامه‌که‌ی له‌لای خۆیانه.)
خۆ دزینه‌وه‌له‌م ئه‌رکه مێژوییه، خۆ دزینه‌وه‌یه له ئامانج و داخوازیه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، که ده‌بوایه زۆر به ڕوونی و ئاشکرا، له‌هه‌ر ده‌رفه‌ت و دیدار و گفتارێک دا باسی دروسکردنی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وێردی سه‌رزمانی به‌رپرسه سیاسیه‌کانی کورد بایه. ده‌بوو زۆر له‌مێژبایه ڕێکخراوه کوردیه‌کانی سه‌ر مه‌یدانی سیاسی بیانزانیبا که هه‌موو وێکڕا ده‌توانین ده‌سکه‌وتی گه‌وره بۆ گه‌له‌که‌مان وه‌ده‌ست بێنین. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خۆمان به ڕێکخراو حزبه غه‌یری کوردیه‌کانه‌وه هه‌ڵواسین، که ئه‌وانیش داهاتویان له جمهوری ئیسلامی ئێران باشتر نابێ بۆ کێشه‌ی کورد، تاکو ئێستاش دان به کێشه‌ی ڕه‌وای کورد دا نانێن، خۆمان خه‌مێک له‌ویست و داخوازیه‌کانی خۆمان بخۆین. با هه‌ر له‌ئێستاوه گرانتی په‌یمانێکی برایه‌تی مسۆگه‌ر که‌ین که ئێمه له‌گه‌ڵ ڕشتنی خوێنی براکوژی نین و به‌خوێنی براکانمان ده‌ستمان سوور ناکه‌ین. نا بۆ ڕشتنی خوێنی براکانمان له‌پێناوی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات خوازان، نا بۆ دوپاتکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌مێژوویه‌کان که ده‌بوو ده‌رسیان لێوه‌ربگرین. به‌ڵێ بۆ برایه‌تی و ته‌بایی، به‌ڵێ بۆ پێکه‌وه ژیان و جیاوازی بیر‌و ڕا، به‌ڵێ بۆئاشتی و دیموکراسی له کورستانی ڕۆژهه‌ڵات. ئه‌م په‌یمان و به‌ڵێنانه ده‌بێ له ئێستاوه جێگه‌ی بۆ خۆشبکرێ و ڕێگه به جیاوازی خواز و هه‌ل ویستان نه‌درێ که به‌ویستی خۆیان یاری به چاره‌نووس و داخوازیه‌کانمان بکه‌ن.
لاوازی میدیایی کوردی، یان بڵێین ڕاگه‌یاندنی کوردی له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هۆکارێکی هه‌ره‌گرنگی به‌رده‌م به‌ره‌و پێشچوونی به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌شه. ده‌بوو میدیا کوردیه‌کان بۆ وروژانی ئه‌م پێویسته سه‌ره‌کیه ده‌ورێکی باڵایان هه‌بوایه.
میدیا کوردیه‌کان ده‌بوایه زمانحاڵی ویست و داخوازیه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بونایه، به هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه. کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک چاوه‌ڕوانی زیاتریان له‌و دوو ته‌له‌فزیۆنه کوردیه هه‌بوو که ڕه‌نگ و ده‌نگی هه‌موو گه‌لی کوردبن. به‌ڵام وه‌کو براده‌رێک ووتی ده‌ڵێیی ئه‌م ته‌له‌فزیۆنانه هیچیان پێ نییه، به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆیان مێزگردێک له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه‌ی دوێنێیان داپێکدێنێ، به‌هه‌مان شێوه وه‌ک چه‌رخێک ئه‌م مێزگردانه به‌ده‌وری خۆیاندا ده‌سوڕێ. ئه‌م مێزگردانه‌ش له شه‌و ڕۆژێک دا 3 تا 4 جار دوپات ده‌بێته‌وه.
من پێم وایه لاوازی شۆڕش و تێکۆشان له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، یان سستی نواندنی هه‌وڵه‌کانی به‌ر ده‌م به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو، به‌رپرسیاریه‌ته‌که‌ی به‌شی میدیا‌و ڕاگه‌یاندنه‌کانی کوردی له‌م به‌شه‌ی کوردستانیش دا ده‌گرێته‌وه. هیوادارین بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورد چیتر سستی نه‌نوێنی له‌دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌موو پێکه ببینه دامه‌زرێنه‌ر له ڕێڕه‌وێکی نوێ له خه‌بات. پێکه‌وه یه‌کده‌نگ و هاوسه‌نگه‌رانه خه‌بات دژی دوژمنانی خوێنڕێژی کورد بکه‌ین، و بۆ ساتێکیش بیر له ناکۆکی ناوخۆیی نه‌که‌ینه‌وه.