
له میانه‌ی درێژه به کاروچالاکی دیپلوماتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به مه‌به‌ستی ناساندنی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک پارتێکی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌روه‌ها کێشه‌کانی گه‌لی کوردمان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی، ئه‌مڕۆ 26 ی به‌فرانباری 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر16.1.2007 زاینی، به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رێزان ئۆیڤین ئێگه‌ن به‌رپرسی گشتی کاروباری نێۆنه‌ته‌وه‌یی پارتی چه‌پی نۆ‌رویژ (ئینته‌رناشیوناڵ یوتڤاڵگه) وئه‌ندامی (نوپی) ئه‌نیسیتۆی لیکۆڵینه‌وه‌ی گشتی سیاسی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی نۆ‌رویژ، به‌ڕێز هه‌نینگ کلێسته‌ر سکرتێری کاروباری پارتی چه‌پ له په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ کۆبووه‌وه،
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا که یه‌ک کاتژمێرو نیو درێژه‌ی هه‌بوو،گه‌لێک باس و بابه‌تی گشتی له‌سه‌ر کوردستان و هه‌ل ومه‌رجی سیاسی و نێۆده‌وڵه‌تی له لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌ن شرۆڤه‌ی له‌سه‌رکرا،
یه‌کێک له‌و خاڵه گرنگانه‌ی که کاک عارف زۆری له‌سه‌ر ته‌ئکید ده‌کرده‌وه داوای هاوکاری و هه‌نگاوی به په‌له‌ی لێده‌کردن، مه‌سه‌له‌ی پاراستنی گیانی ئه‌و 2 ڕۆژنامه نووسه‌ی کورده واته به‌ڕێزان کاک عه‌دنان حه‌سه‌نپور و هیوابوتیمار که حوکمی له سێداره‌دانیان به سه‌ردا سه‌پاوه.
نۆێنه‌رانی پارتی چه‌پی نۆ‌رویژ گه‌لێک خۆشحاڵی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و زانیارییانه نیشاندا که له لایه‌ن سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیه‌وه پێان دراوه، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان نۆی کرده‌وه که درێژه به پێوه‌ندی دوولایه‌نه ده‌ده‌ن وهه‌نگاویش بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌و 2 ڕۆژنامه نووسه هه‌ڵده‌گرن.
پارتی چه‌پی نۆرویژی پارتێکی لیبراڵه و کۆنترین پارتی سیاسی خه‌ڵکی نۆرویژه که له 28 یانواری 1884 دامه‌زراوه. خاوه‌نی 10 کورسییه له په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ و خاوه‌نی یه‌ک کورسییه له کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی نۆ‌رویژ بۆ کاروباری نێۆ نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌نیسیتۆی لێکۆڵینه‌وه‌ی گشتی سیاسی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی نۆ‌رویژ،(نوپی) له ساڵی 1959 له لایه‌ن په‌رله‌مانی نۆرویژی دامه‌زراوه، کاری ئه‌و ئه‌نیستۆیه لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر زانیاری سیاسی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی.
www.psk2006.org ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
26 ی به‌فرانباری 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر 16.1.2007 زاینی