به‌رپرسی لێکۆڵێنه‌وه له‌گه‌ڵ جوانه‌مه‌رگ ئیبراهیم که‌سێک بووه، به ناوی مه‌هدی مه‌ولاوه‌لی ، به ناسناوی هاتفی، مه‌ولاوه‌لی جێگری گشتی ئیتلاعاتی سه‌ربه ڕێژیمی ئێرانه له سنه‌و، که‌سێکی دڵڕه‌ق و دڕنده‌یه به‌رامبه‌ر به کورد،
خۆێندکارێکی کورد له به‌ندیخانه‌ی سنه له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی تووندی ده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری ڕێژیم (ئیتلاعات) گیانی له ده‌ست دا.

شه‌وی ڕابوردو واته 16ی به‌فرانباری 2707 ی کوردی ئیبراهیم لوتفوڵای خۆێندکاری زانکۆی په‌یامی نوری سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆری پیاوانی ده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری ڕێژیم (ئیتلاعات) گیانی له ده‌ست دا.
ناوبراو به ده‌ستوری شوعبه‌ی سێی لێپرسینه‌وه‌ی سنه، دوای ده‌رچون له ساڵۆنی تاقیکاری زانکۆ ده‌ست به سه‌ر وبێسه‌روشۆێن ده‌کرێت، دوای گه‌ڕانێکی زۆر بنه‌ماڵه‌که‌ی توانیان ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی پێشووتر بۆ چه‌ند خوله‌کێک دیداری له‌گه‌ڵ بکه‌ن، به‌ڵام به هۆی چاودێرییه‌کی زۆری پیاوانی ڕێژیم له کاتی دیداره‌که‌دا نه‌توانراوه هیچ زانیارییه‌ک به بنه‌ماڵه‌که‌ی بدرێت که له‌به‌ر چی ده‌سگیرکراوه، به دوای ئه‌و دیداره‌دا ئیتر ڕێگا به بنه‌ماڵه‌ی نه‌دراوه چاویان پێی بکه‌وێت،
به گۆێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو که به‌رپرسی لێکۆڵێنه‌وه له‌گه‌ڵ جوانه‌مه‌رگ ئیبراهیم که‌سێک بووه، به ناوی مه‌هدی مه‌ولاوه‌لی ، به ناسناوی هاتفی، مه‌ولاوه‌لی جێگری گشتی ئیتلاعاتی سه‌ربه ڕێژیمی ئێرانه له سنه‌و، که‌سێکی دڵڕه‌ق و دڕنده‌یه به‌رامبه‌ر به کورد، زۆر دڕندانه ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌ندییه‌کان ده‌کات و ده‌یه‌وێ به زه‌ربی ئه‌شکه‌نجه ولێدان تاوانێک بخاته ئه‌ستۆی گیراوان.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 17 ی به‌فرانباری 2707 ی کوردی، هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو بووه که ئیبراهیم لوتفوڵای شه‌وی ڕابوردو له ژێر شکه‌نجه‌ی توندی هاتفی و دار‌و ده‌سته‌که‌ی گیانی له ده‌ست داوه، ئه‌و هه‌واڵه دڵته‌زێنه شاری سنه‌ی خه‌مناک کردوه، پیاوانی ڕێژیمیش زۆربه‌یان به به‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه ده‌ورو به‌ری سنه‌یان گرتووه‌و چاودێری خه‌ڵک ده‌که‌ن ،
ئاسۆ ساڵح