به‌رێوه‌چوونی سیمیناری دووی ڕێبه‌ندان 62 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان, لایه‌ن کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کوردی
لایه‌ن کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کوردی
به‌شی دووهه‌م کاک ئه‌نوه‌ری سوڵتانی مێژوونوس و نوسه‌ر ڕوانگه‌کانی کۆماری کوردستانی شیکرده‌وه.
له به‌شێکی‌تری سیمیناره‌که دا کاک عه‌لی که‌ریمی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی کوردستان و له‌چاپ دان و بڵاو کردنه‌وه‌ی له قه‌واریه‌کی رێک‌وپێک دا بۆ به‌شدار بووان دوا.
په‌یامه‌کانی گه‌یشتوو به سمیناره‌که:
به‌رێوه‌چوونی سیمیناری دووی ڕێبه‌ندان 62 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان
له مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری کورد له له‌نده‌ن ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 19 ژانویه‌ی 2008 سیمینارێک له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کوردی
رۆژ‌هه‌ڵات له بریتانیا له ژێر ناوی مێژووی هه‌نوکه‌ی کورد و جێگای کۆماری کوردستان له‌و میژووه‌دا به به‌شداری چالاکانه‌ی کوردانی تاراوگه به‌رێوه‌چوو.
به‌رنامه‌که له کاتژمێری 3ی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ 7 ی ئێواره به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێشکه‌ش کرا.
به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب و ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی شه‌هیدانی رێگای ڕزگاری کورد‌و کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
پارچه په‌خشانێک له لایه‌ن به‌ڕێوه به‌ری به‌رنامه کاک فه‌ریدون معروفی
کورته مێژووی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کوردی ڕۆژهه‌ڵات له بریتانیا له لایه‌ن خوشکه چیمه‌ن ڕه‌حیمی.
کاک خالید عه‌زیزی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب باسێکی له سه‌ر مێژووی کوردستان پاش 62 ساڵ تێپه‌ربوون به‌سه‌ر کۆماری کوردستاندا.
کاک دوکتۆر سه‌عید شه‌مس کۆمه‌ڵ ناس و لێکۆله‌ره‌وه باسێکی ئاکادیمی له‌سه‌ر کۆماری کوردستان پێشکه‌ش کرد.
پشوویه‌کی 15 خوله‌کی و په‌زیرایی له میوانان و به‌شدار بووانی سمیناره‌که.
به‌شی دووهه‌م کاک ئه‌نوه‌ری سوڵتانی مێژوونوس و نوسه‌ر ڕوانگه‌کانی کۆماری کوردستانی شیکرده‌وه.
له به‌شێکی‌تری سیمیناره‌که دا کاک عه‌لی که‌ریمی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی کوردستان و له‌چاپ دان و بڵاو کردنه‌وه‌ی له قه‌واریه‌کی رێک‌وپێک دا بۆ به‌شدار بووان دوا.
په‌یامه‌کانی گه‌یشتوو به سمیناره‌که:
پارتی دێموکراتی کوردستان
یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان
کۆمیته‌ی هاوکاری حیزبه کوردستانیه‌کان
کۆمه‌ڵه‌ی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان
کۆمه‌ڵی ئیسلامی کورستان
مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری کورد له له‌نده‌ن
پارتی یه‌کیه‌تی دێموکراتیکی کوردی سوریه
جبهه دمکراتیک خلق عه‌ره‌ب
پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان
جبهه متحد بلوچستان ئێران
به‌شێکی‌تری سیمیناره‌که پرسیار‌و وه‌ڵام بوو که به‌شداربووان چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌ی پانێله‌که کرد و وه‌ڵام درانه‌وه.
کۆتایی به‌رنامه‌که به شیعرێکی مامۆستا بێ به‌ش من دێموکراتم
له‌لایه‌ن خوشکه میدیا ئه‌مینی یه‌وه پێشکه‌ش کرا.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کوردی ڕۆژهه‌ڵات بریتانیا
21 ژانویه‌ی 2008
تێ بی نی . پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ، ئه‌ندامه له کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کوردی له به‌ریتانیا،
بۆ دیتنی وێنه‌کانی ئه‌و سیمیناره‌کانی ، ده‌توانن ئه‌م لینکه بکه‌نه‌وه
http://kdpi.org.uk/wenekan/thumbnails.php?album=29&page=1
21 ژانویه‌ی 2008
2008-01-22 19:24:20
18 ساڵ و 8 کاتژمێر و 6 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان