چه‌ند رۆژێکه هه‌ڵوێستێکی توندی ناسيوناليستی شۆڤينی رووبه‌رووی ئه‌و برياره‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆته‌وه که داوای داگرتنی هه‌موو ئاڵاکانی رژێمی به‌عسی شۆڤينيزمی کردوه له‌سه‌ر دامووده‌زگا فه‌رمێکانی کوردستان. ئه‌م برياره‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پاش مشتومرو گفتگۆێکی زۆری نێوان هێزه کوردستانێکان و
چه‌ند رۆژێکه هه‌ڵوێستێکی توندی ناسيوناليستی شۆڤينی رووبه‌رووی ئه‌و برياره‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆته‌وه که داوای داگرتنی هه‌موو ئاڵاکانی رژێمی به‌عسی شۆڤينيزمی کردوه له‌سه‌ر دامووده‌زگا فه‌رمێکانی کوردستان.
ئه‌م برياره‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پاش مشتومرو گفتگۆێکی زۆری نێوان هێزه کوردستانێکان و ده‌سه‌ڵاتدارنی تازه‌ی عه‌ره‌بی ناو عيراق وه‌رگيراوه که کورد زۆر به راشکاوی ناره‌زای خۆی به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌م ئاڵايه‌و گرنگی گۆرينی کردوه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ێک بێت بۆ هه‌موو پێکهاته‌کانی عيراقی تازه نه‌ک سيمبۆلێک بۆ هه‌موو ئه‌و چه‌وسانه‌وه، کاره‌سات و ماڵوێرانيانه‌ی رژێمی به‌عس که له ژێر سێبه‌ری ئه‌م ئاڵايه ئه‌نجاميده‌دا ده‌رهه‌ق به کورد لايه‌نه‌کانی تر.
ئه‌وانه‌ی که ناره‌زای و نيگه‌رانی خۆيان ده‌رده‌برن به‌رامبه‌ر ئه‌م برياره‌ی سه‌رۆکايه‌تی هه‌رێمی کوردستان، خه‌ڵکانێکن تاکو رووخانی رژێمی به‌عس جێ و شوێنيان ديار بوو له‌ناو ئه‌و رژێمه‌و هه‌ندێکيان وه‌ک راوێژکار بۆ رژێمه‌که‌و که‌سووکارانی سه‌رانی به‌عس کاريان ده‌کرد. هيچ کام له‌و لايه‌نانه رۆژێ له رۆژان فيشه‌گێکی به‌ره‌و رووی رژێمی به‌عس نه‌ته‌قاندوه‌و هه‌ندێکيشيان تاکو رووخانی رژێمه‌که ئاکتيڤانه کاريان بۆ به‌رده‌وامی و مانه‌وه‌ی ئه‌و رژێمه‌و فه‌لسه‌فه‌که‌ی کردوه. ێکێکی وه‌ک (مطلگ) که راوێژکاری ئابووری ژنه‌که‌ی سه‌دام بوو مليارده‌ها دۆلاری خه‌ڵکی عيراقی ره‌وانه‌ی بانکه شاراوه‌کانی ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵاتی ده‌کرد و خۆشی پاره‌و پوولێکی زۆری له‌و رێگه‌وه وه‌ده‌ست ده‌هێنا. (عدنان دليمي) و( الشمري) و زۆر که‌سی تر که تاکو رووخانی به‌عس پياوی ئه‌م رژێمه بوون و قه‌ت رۆژێک له رۆژان ناره‌زايان ده‌رباره‌ی سياسه‌ت و تاوانه‌کانی رژێمی به‌عس ده‌رهه‌ق به ميله‌تانی عيراق ده‌رنه‌بريوه.
هه‌ر له رۆژی رووخانی به‌عسه‌وه تاکو ئه‌مرۆ ئه‌م لايه‌نانه زۆر به ئاشکرا دژايه‌تی خه‌ڵکی کورد ده‌که‌ن و دژی هه‌موو ئه‌و رێکه‌وتنامه‌و خاڵانه‌ی ده‌ستوورن که داوای گه‌رانه‌وه يای ئاسايیکردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌کانی ته‌عريبکراو ده‌که‌ن. ئه‌م لايه‌نانه هه‌ر هه‌موويان سياسه‌تی شۆڤينيزمانه‌ی به‌عس دژ به داگيرکردنی خاکی کوردستان به کارێکی شه‌رعی ده‌زانن و به ێکێ له پرۆسه کۆنه‌که‌ی باک‌و باپيرانيان ناو ده‌به‌ن که به زه‌بری شمشێر له بيابانه‌کانی ئه‌وديو سنووره‌کانه‌وه ده‌هاتن و خاکی ميله‌تانيان داگير ده‌کرد. ئه‌مانه نه‌وه‌کانی (سعد بن وقاس) و (قعقاع) و زۆر له‌و تاوانبارانه‌ی تری مێژوون که به‌ناوی ئيسلام و عروبه‌وه په‌لاماری خه‌ڵکی بێگوناهيان ده‌داو خاکی ئه‌مو و ئه‌ويان داگير ده‌کرد.
له 8/02/1963 پاش کودتا شومه‌که‌ی سه‌رانی به‌عس ئه‌م ئاڵايه بۆ عيراق هه‌ڵبژێردرا که له پارچه هه‌ڵبه‌ستێکی شاعيری ناسيوناليستی توندره‌وی عه‌ره‌ب (صيف الدين الحلي) وه‌رگيراوه، وه ناونيشانه‌ی هه‌ڵبه‌سته‌که‌ش (سلي الرماح العوالي عن معالينا) که تيايدا ده‌ڵێت (بإيض٠Œ ص٠ێنائإعُنا، سود٠Œ وقائإعُنا، خإضر٠Œ م٠ێرابعُنا، حُمر٠Œ م٠ێواضإينا). سه‌رانی به‌عس ئه‌م ئاڵايه‌يان بۆ ئه‌وه هه‌ڵبژراد چونکه به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌و به‌رنامه سياسيه شۆڤينێکه‌يان ده‌گونجا.
له ماوه‌ی سی وپێنج ساڵی رابردووی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس، کورد ته‌نها لايه‌نێک نه‌بوو که هه‌موو ئه‌و کاره‌سات و ماڵوێرانيانه‌ی له ژێر ئه‌م ئاڵايه تووش بێت، به‌ڵکو وڵاتی ئێران، کوێت وه خه‌ڵکی شيعه‌ی خوارووی عيراقيش زۆڵم و زۆرێکی زۆريان له ژێر ئه‌م ئاڵايه به‌رامبه‌ر کرا. له شه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عيراق، سوپای عيراقی که زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی له ئه‌ندامانی گه‌وره‌و چالاکی حزبی به‌عس پێکهاتبوون کوشتارێکی زۆریان دژ به خه‌ڵکی بێگوناهی ئێران ئه‌نجامدا. هه‌ر له‌م شه‌ری هه‌شت ساڵه بوو که رژێمی به‌عس له ژێر ئاڵا بۆگه‌نه‌که‌ی ده‌يه‌ها شاری ئێرانی به مووشه‌کی زه‌مين به زه‌مين بۆردمان ده‌کرد و خه‌ڵکانێکی زۆری ئه‌و شارانه‌ی تێکه‌ڵ به خاک و خۆڵ ده‌کرد. ئێستاش له يادمانه که چۆن سوپای عيراق له ژێر ئه‌و ئاڵايه‌ی به‌عس و به پۆستاڵی ره‌شی سوپاکه‌ی په‌لاماری شاروو شارۆچکه‌کانی ئێرانيان ده‌داو هه‌رچی ده‌هاته پێشيان ده‌يانکوشت يان تاڵانيان ده‌کرد.
هه‌ر له‌ژێر ئه‌م ئاڵايه بوو که رژێمی به‌عس په‌لاماری وڵاتی کوێتی دا‌و به زه‌بری چه‌ک و پۆستاڵه ره‌شه‌کانی سوپای به‌عس ئه‌م وڵاته‌ی داگير کرد و خه‌ڵکێکی زۆری به‌ره‌و گۆره به کۆمه‌ڵکان ره‌وانه کرد. به به‌رچاوی هه‌موو جيهانه‌وه ئه‌م ئاڵايه به‌کارده‌هێنرا بۆ تاڵانکردن و کوشتنی خه‌ڵکی بێگوناهی وڵاتی کوێت که تاکو ئه‌مرۆش ترس و نيگه‌رانی زۆری بۆ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته هێشتۆته‌وه.
ئه‌م ئاڵای به‌عسه زيان و ماڵوێرانێکه‌ی بۆ ميله‌تی کوردی له هه‌ر هه‌موو لايه‌نه‌کانی تر زياتر بوو. هه‌ر له سه‌ره‌تای گۆرينی په‌سه‌ندکردنی ئه‌م ئاڵايه، سه‌رانی به‌عس له رێگای ميليشياکانی (حرس قومي)وه په‌لاماری گونده‌کانی کوردستانيان ده‌داو خه‌ڵکی کورديان ده‌کوشت. له هه‌شتاکان رژێمی به‌عس له سێبه‌ری ئاڵاکه‌ی هه‌موو کاره‌ساته‌کانی وه‌ک کۆمکوژی کورده فه‌يلێکان، بارزانێکان، هه‌له‌بجه وه ئه‌نفاليان ئه‌نجامدا. هيچ لايه‌نێک ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵکی کورد ئازار‌و سته‌می ئه‌م ئاڵايه‌ی به‌عسيان نه‌چێشتوه. هه‌ر له ژێر سێبه‌ری ئه‌م ئاڵايه بوو رۆڵه‌کانی کورديان ره‌وانه‌ی زيندانه‌کان ده‌کردو پاشان بێ سه‌روشوێنيان ده‌کردن. ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر کورد هاتوه له ژێر ئه‌م ئاڵايه به‌سه‌ر هه‌ر ميله‌تێکی تری جيهان بهاتايه قه‌ت رۆژێ له رۆژان خۆی به هاوڵاتێکی عيراقی ناونابرد.
ته‌نها ميله‌تی کورده روحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه نه‌بووه که له رابردوو په‌لاماری ناوچه‌کانی کوردستانيان به هه‌موو چه‌کیکی کۆمکوژ ده‌داو چالاکانه به‌شداريان له سياسه‌ت و به‌رنامه‌کانی به‌عس ده‌کرد دژ به کورد. کورد باش ده‌زانێت که سه‌رانی به‌عس له په‌نجا که‌س زياتر نه‌بوون و ئه‌و رێژه که‌مه‌ش ناتوانێت هه‌موو ئه‌و تاوانانه ئه‌نجام بدات ئه‌گه‌ر بێتوو هێزێکی تری چالاکی وه‌ک سوپايی عيراقی يان دامووده‌زگاکانی ئه‌منی، حيزبی وه هه‌موو ئه‌و ده‌زگا چالاکه‌نه‌ی تری به‌عس و شۆڤينيزمه‌کانی تری به دواوه نه‌بێت و هه‌موو ئه‌و سياسه‌تانه‌ی به‌عس په‌سه‌ند نه‌کات. له هه‌موو هێرشه‌کانی سوپای عيراق بۆ سه‌ر کوردستان ئاڵای به‌عس به‌سه‌ر تانک‌و فرۆکه‌کانی سوپای عيراقه‌وه بووه، بۆيه ئه‌مرۆش هه‌ر بێچۆکانی ئه‌و هێزانه به‌رگری له‌و ئاڵايه‌ی به‌عس ده‌که‌ن.
ده‌بوايه ده‌سه‌ڵاتدارنی تازه‌ی عيراق، به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ی له رابردوو به هاوپه‌يمانی خۆمان ده‌زانيين وه‌ک رێزگرتنێک له‌و خه‌ڵکه کورده‌و هه‌موو قوربانيانی ئاڵاکه‌ی به‌عس له کوردستان يه‌کسه‌ر پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان و پێکهێنانی په‌رله‌مانی عيراق ئه‌م ئاڵايه‌ی به‌عسيان بگۆريايه، چونکه مانه‌وه‌ی يادگاری تاڵ زيندوو ده‌کاته‌وه‌و کورديش ده‌خاته گومان له هه‌موو ئه‌وانه‌ی که تاکو ئه‌مه‌رۆ بێده‌نگن به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌م ئاڵايه. ئه‌گه‌ر که‌سێک يان لايه‌نێک هه‌موو ئه‌و ماڵوێرانی و تاوانانه‌ی رژێمی به‌عسیان قه‌بوڵ نه‌بێت بۆچی ده‌بێت ناره‌زايی ده‌ربرن به‌رامبه‌ر بريارێکی له‌و جۆره‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان که داوای لابردنی ئاڵاێک ده‌کات که بێجگه له ماڵوێرانی بۆ وڵاتی عيراق و خه‌ڵکه‌که‌ی هيچی نه‌بووه. باشه ئه‌وانه‌ی که به گۆرينی ئاڵاێکی ترسناکی له‌و جۆره رازي نه‌بن و ئه‌و هه‌موو فرمێسکه‌ی بۆ ده‌رێژن چۆن چاوه‌روانی ئه‌وه‌يان لێبکه‌ين له دوۆراۆژ له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌ی تری وه‌ک ئاسايیکردنه‌وه‌ی باروودۆخی که‌رکوک و ناوچه به‌عه‌ره‌بکراوه‌کانی تر رازيبن يان قه‌بوڵی جێبه‌چیکردنی ماده‌ی 140 بکه‌ن.
ئايا ئه‌م هێزه سياسی و که‌سايه‌تيانه ده‌بێت هه‌ڵوێستيان چۆن بێت له داهاتوو کاتێ وڵاتی عيراق ده‌بێته خاوه‌نی هێزێکی سه‌ربازی به‌هێز يان پاره‌وه پوولێکی زۆر بۆ دامه‌زراندنی سوپاێکی ترسناک. هه‌وڵوێستێکی توندی له‌م جۆره‌ی ئه‌و لايه‌نانه چۆن نامانخاته ژێر پرسيار و گومانه‌وه ليان که ئه‌مرۆ له‌به‌ر ئاڵۆزی ره‌وشی ناو عيراق و نه‌بوونی هێزێکی سه‌ربازی ناتوانن هه‌مان سياسه‌ت و به‌رنامه‌ی کۆنی به‌عس دژ به خه‌ڵکی کورد به‌رێوه ببه‌ن. ئايا له عيراقێکی هێمن و خاوه‌ن هێز، ده‌بێت ئه‌م لايه‌نانه چۆن مامه‌له له‌گه‌ڵ ماف و داواکانی خه‌ڵکی کورد بکه‌ن. له‌وه ده‌چیت هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاتدارنی تازه‌ی عيراق و زۆر له که‌سايه‌تيه سياسێکانی شۆڤينيزمی عه‌ره‌بی ناو ئه‌م وڵاته زۆريان ماوه له‌و ئه‌قڵيه‌ته کۆنه‌ی سی و پێنج ساڵی به‌عس رزگاريان بێت، بۆيه کورد ده‌بێت هه‌ر له ئێستاوه بييڕ له پێکدادان و کێشه‌ی گه‌وره بێت له گه‌ڵ ئه‌م لايه‌نانه.
ده‌بوايه سه‌رۆک وه‌زيرانی عيراق (نوري المالکي) هه‌ڵوێستێکی ناسکانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وه‌ربگرتايه، نه‌ک هه‌ڵوێستێکی توندی له‌و جۆره بۆ رازيکردنی لايه‌نه ناسيوناليسته‌کانی ناو عيراق. ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌ڵوێستی راسته‌قينه‌ی مالکی بێت سه‌باره‌ت به لێدوان و برياره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وا هيچ جياوازێکی ئه‌تۆ به‌دی ناکرێت له نێوان ئه‌موو (الجعفري) که هه‌موو کاره‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی له پێناو تاک ده‌سه‌ڵاتی و لايه‌نه‌که‌ی بوو وه له هه‌مان کات دژ به هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی خه‌ڵکی کورد بوو. ئێمه‌ی کورد باوه‌رمان نه‌ده‌کرد که‌سێکی وه‌ک مالکی هه‌ڵوێستێکی له‌و جۆره وه‌رگرێت و وه‌ڵامی ئه‌و برياره‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌و جۆره بداته‌وه، بۆيه ده‌بێت له ئێستاوه زۆر هوشيارانه چاودێری هه‌موو کاره‌کانی مالکی بکرێت و داوای روونکردنه‌وه‌ی ته‌واوی لێبکرێت سه‌باره‌ت به لێدوانه‌که‌ی ئه‌م دوايه‌ی.
ئاڵای به‌عس نه‌ک ته‌نها له سێ پارێزگاکه‌ی کوردستان ده‌بێت هه‌ڵنه‌واسرێت، به‌ڵکو پێويسته له هه‌موو ئه‌و ناوچه‌کانی تری دابراويش هه‌ڵگيرێت. پێويسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان برياره‌کانی، به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌يوه‌نديان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خاک و نيشتمانمان هه‌يه هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان بگرێته‌وه نه‌ک ته‌نها ئه‌و سی پارێگايه‌ی که ئه‌مرۆ به فه‌رمی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانن. ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ئه‌م هه‌له‌ی ئێستا زۆر به جوانی بقۆزنه‌وه چونکه نه‌مان و ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئه‌مريکا له عيراق کێشه‌ی زۆر گه‌وره‌تری به‌دواوه ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هێزو لايه‌نه شۆڤينيزمانه‌ی کۆن و تازه‌ی ناو عيراق. ئه‌م شيوه‌نه‌ی ئه‌م هێزو لايه‌نانه ده‌يکه‌ن بۆ ئاڵاێکی پر له خۆێن هه‌وڵدانه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی مێژووی ره‌ش و تاڵی شۆڤينيزمانی رابردووی ناو عيراق. ئه‌م لايه‌نانه له پاشه‌رۆژ به هيچ جۆرێک رازی نابن خاڵێک له خاڵه‌کانی ده‌ستووری تازه‌ی عيراق که په‌يوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کورده‌وه هه‌يه جێبه‌جێ بکرێت و ده‌بێت هه‌ر له ئێستاوه خۆمانيان بۆ ئاماده بکه‌ين له ململانێمان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه ته‌عريبکراوه‌کان.
[email protected]