ڕاپۆرتی سیاسی و کاروتێکۆشانی 2 ساڵه‌ی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، په‌سه‌ندکراوی کۆنفرانسی یه‌که‌م، ئاماده کردنی عارف باوه‌جانی
ئاماده کردنی عارف باوه‌جانی
به گۆێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئێمه گه‌یشتون که له به‌ندیخانه‌کانیش زۆر به ئاشکرا له لایه‌ن پاسه‌وانانی به‌ندییه‌کانه‌وه ئه‌و ماده‌یه دابه‌ش ده‌کرێت به سه‌ر به‌ندییه سیاسییه‌کاندا، به گۆێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی که به ئیمه گه‌یشتوون له کاتێکدا که به‌ندییه‌ک زۆر ئه‌شکه‌نجه ده‌درێت
ڕاپۆرتی سیاسی و کاروتێکۆشانی 2 ساڵه‌ی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، په‌سه‌ندکراوی کۆنفرانسی یه‌که‌م، ئاماده کردنی عارف باوه‌جانی
ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هاوبیران و لاینگرانی پارتیمان،
خه‌ڵکی وڵاتداگیرکراوی کوردستان، خوازیارانی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستیی نیشتمان،
به ناوی کورد و کوردستان و خه‌بات له پێناوی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، ڕاپۆرتی 2 ساڵه‌ی کار وتێکۆشانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستتانتان به‌م شێوه‌ی خۆاره‌وه ئاراسته ده‌که‌م!
کورته‌یه‌ک له سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان !
به‌شدارانی هێژا، بیرۆکه‌ی دروست بوونی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له پاش پرۆسه‌ی ئازاد بوونی ئێراق وڕوخانی رێژیمی به‌عسی کورد کوژدا له هزری من چرۆی کرد. ڕۆژانه بیرم له شێوه‌ی دروست کردنی پارتێکی به‌و شێوه پێویست ده‌کرده‌وه، تا وای لێهات که له پاش 2 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و هزره‌دا هه‌ستم کرد که ڕۆژانه له‌گه‌ڵ دروست بوونی ئه‌و پێویستییه نزیک ده‌بینه‌وه، به‌ڵام له ماوه‌ی نێوان ئه‌و 2 ساڵه به‌رده‌وام کارم له سه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی که‌سانی نه‌ته‌وه‌یی وهابیری ئه‌و پرۆژه ده‌کرده‌وه، دیتمان گۆڕانکارییه‌کانی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێ ڕاوه‌ستان شه‌پۆل ده‌ده‌ن، ئیمه‌ش وه‌ک بینه‌ری ڕۆژانه ده‌مانبینی و ده‌مان بیست که له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ئاخردا به ده‌یان ئاڵ وگۆڕی سیاسی له جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێک هات، که به شێک له‌و گۆڕانکارییانه‌ش ڕاسته‌و خۆ وناڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیان به کورده‌وه هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، له ڕوانگه‌ی زۆربه‌ی کورده نیشتمان په‌روه‌رده‌کانه‌وه، ئه‌وگۆڕانکارییانه‌ی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا ڕاده‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ری هه‌بووه له نێۆ سیاسه‌ت وجوڵانه‌وه‌ی کوردستاندا.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پاش چه‌ندین کۆبوونه‌وه له وڵاتانی سوید و نه‌رویج وهه‌روه‌ها چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی ئینته‌رنێتی له نێوان هاوبیرانی ئه‌و هزره له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سه‌رئه نجام له 28ی ڕێبه‌ندانی 2705ی کوردی به‌رامبه‌ر 17.02.2006 ی زایینی له به‌یاننامه‌یه‌کدا ده‌ست به کاربوونی خۆی به خه‌ڵکی کوردستان و جیهان ڕاگه‌یاند.
له‌وه حاشا ناکرێت که بیری نه‌ته‌وه‌یی له نێۆ کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا زۆر به‌هێزه، ئه‌ویش ئاکامی خه‌باتی به‌شێک له پارته دێرینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، به‌ڵام مخابن بیری سه‌ربه‌خۆیی خوازی له نێۆ لاوان‌دا وه‌ک پێویست کاری بۆ نه‌کراوه و هه‌میشه به شێوه‌یه‌کی مه‌ترسی دار باسی لێکراوه و گوایه هه‌ڵگرتنی ئه‌و شوعاره تووشی کوشتن ونه‌مانمان ده‌کات. که‌وابو هێزی تێکۆشان له پێناو سه‌ربه‌خۆییدا له نێۆ هزر وتوانای کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا هه‌یه!
هه‌روه‌ها پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به مه‌به‌ستی هێندێک نۆێخوازی له ناو جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و بۆ زیاتر خزمه‌ت کردن به مه‌سه‌له‌ی جۆگرافیایی کوردستان و په‌نابه‌ران و ژنان و زۆر کێشه‌ی دیکه‌ی ئه‌مڕۆیی له کوردستان دامه‌زراوه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئه‌وینداران وکه‌سانی چالاک له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی خوازی له ده‌وری به‌رنامه‌ی خۆی، به‌مه‌به‌ستی بڵاو کردنه‌وه و کارکردنی بێ ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کۆده‌کاته‌وه. به واتایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌توانین بڵێێن که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پارتی لاوان و ڕۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆیخوازی کوردستانه.
ئامانج و ستراتیژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
زۆر له سه‌ر پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پرسیار دروست بووه، که ئایا ئێوه پارتێکی گشتی کوردستانین و خه‌بات ده‌که‌ن بۆ ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتووی کوردستانی? له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا به‌م دێره‌ی خواره‌وه که له به‌رنامه و پرۆگرامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا په‌سه‌ند کراوه، وڵامه‌که‌ی وه‌رده‌گرینه‌وه که ده‌ڵێ:
"پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان نێشتمانی کورد به هه‌موو پارچه‌کانییه‌وه به یه‌ک وڵات و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به یه‌ک نه‌ته‌وه ده‌ناسێ، ئه‌و سنوورانه‌ش که خراونه‌ته نێوان به‌شه‌کانی کوردستان و به ڕواڵه‌ت له‌تیان کردوه، به ده‌ستکردی داگیرکه‌رو سنووری زۆر ملی یان ده‌زانێ ودانیان پێدا نانێت، به‌ڵام له‌م هه‌ل ومه‌رجه حه‌ساس و ناسکه دا پسک به پێێ چه‌ند هه‌ڵسه‌نگاندنێکی سیاسی وستراتیژی ڕۆژ له ناوچه‌که‌دا، خه‌بات وتێکۆشانی ئیستای تایبه‌ت ده‌کات بۆ به‌شی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان واته کوردستانی بن ده‌ستی ڕێژیمی ئێران.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، خۆی به پارتی هه‌موو دانیشتووانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانێت، هه‌وڵ ده‌دا بۆ به جێگه‌یاندنی مافه‌کانیان به پێێ جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ، که بێجگه له گه‌لی کورد هیندێک که‌مینه‌ش له کوردستان ده‌ژین که له پرۆژه و سیاسه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا ئه‌و که‌مه نه‌ته‌وانه‌ی کوردستان به هاوڵاتی کوردستانی ده‌ناسرێن، مافی هه‌رکه‌مینه‌یه‌کی دانیشتووی خاکی کوردستان وه‌ک هاووڵاتییه‌کی کوردستان چاوی لێده‌کرێت و ده‌پارێزێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به گۆێره‌ی توانا له تێکۆشانی هه‌موو به‌شه‌کانی داگیرکراوی کوردستان پشتیوانی ده‌کات، له‌و پێوه‌ندییه‌دا پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێی وایه که هه‌مو به‌شه داگیرکراوه‌کانی کوردستان، خه‌بات بکه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی وبتوانن به‌شێوه‌ی کۆنفیدراڵی له ژێر چه‌تری فیدراسۆێنی کوردستانی گه‌وره‌دا یا ڕێکخراوی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی کوردستاندا یه‌ک بگرنه‌وه، یا به واتایه‌کی دیکه له باتی ئه‌وه‌ی باس له یه‌ک کوردستان بکرێت، با باس له بوونی چوار کوردستان له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بکرێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان لاینگری ئاشتی وهێمنایه‌تی جیهانه، له خه‌باتی گه‌لانی بن ده‌ست و چه‌وساوه بۆ ئازادی و دیمۆکراسی و له نێۆبردنی زوڵم و زۆر وچه‌وسانه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی ونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانی ده‌کات و بۆ دابین کردنی مافی مرۆڤ به گۆێره‌ی به‌یاننامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ هێزه دیموکراتیکه‌کانی جیهان تێده‌کۆشێ.
به‌رنامه‌ی خه‌باتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی شۆڕش
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له هه‌ل و مه‌رجی ئیستای خه‌باتدا له هه‌موو ده‌ستکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی،
کۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان له هه‌ر به‌شێکی کوردستان که به‌ده‌ستی بێنێ پشتیوانی ده‌کات. هه‌رهه‌نگاوێکی ئه‌وتۆ به پله‌یه‌ک ده‌زانێ بۆ بردنه پێشێ خه‌بات به‌ره‌و به‌ده‌ست هێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی. به‌ڵام پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وێرای پشتیوانی له هه‌رچه‌شنه سه‌رکه‌وتنێکیش له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان، واز له چالاکی وتێکۆشانی سه‌ربه‌خۆییخوازی خۆی ناهێنێ، به‌رده‌وام خه‌بات ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیره بتوانێ وه‌ک ئایدولۆژیایه‌کی ڕێشه داکوتاو له نێو کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بچه‌قێندرێت و ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بۆ داواکاری سه‌ربه‌خۆیی به ده‌ستبێنێ.
کاروچالاکایه‌کانی پارتی له ماوه‌ی نزیک به 2 ساڵدا
هاوبیرانی هێژام! له سه‌ره‌تای ده‌ست به کاربوونی پارتیمان، گه‌لێک بروسکه‌ی پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشانه‌مان له لایان زۆر حیزب و ڕێکخراو و که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وڕۆشنبیر و ونیشتمانپه‌روه‌ری کوردستانی پێگه‌یشت، له ناوه‌ڕۆکی په‌یامه‌کانیاندا هیندێک به دڵسۆزانه هانیان ده‌داین که خۆڕاگرانه درێژه به‌و کاره بده‌ین، کارێک نه‌که‌ین له‌و ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌ییه بکشێینه‌وه و زه‌ربه له بیری سه‌ربه‌خۆیی وکه‌سایه‌تی خۆمان بده‌ین، له هه‌مان کاتیش‌دا له لایان هیندێک که‌س ولایه‌نه‌ه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه له سه‌ر ئێمه بڵاو ده‌کرایه‌وه، که گوایا ئه‌م پارته ته‌مه‌نی له مانگێک زیاتر تێناپه‌ڕێ و ئاشبه‌تاڵ ده‌کات، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌زگای داپڵۆسێنه‌ر و سیخوڕی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر پڕ‌و پاگه‌نده‌ی ژه‌هراوی و ناشیرینیان بۆ دروست ده‌کردین، زۆر هه‌وڵیانده‌دا ئه‌م پارته دروست نه‌کرێت، زۆر جار به ناوی ئێمه‌وه نامه و ئیمه‌یلیان بۆ زۆر که‌س ده‌نارد، زۆر که‌سیان به ناوی ئێمه‌وه ته‌هدید ده‌کرد، زۆر کار‌و هه‌ڵس وکه‌وتی نامرۆڤانه‌یان ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام هیچ کام له‌وپلانانه نه‌یانترساندین وبه چۆکی نه‌هێناین و به خۆشییه‌وه ئه‌وا پارتیمان خه‌ریکه پێ ده‌نێینه ته‌مه‌نی 2 ساڵه‌ی تێکۆشانی وبه‌رده‌وام و به خۆێن گه‌رمییه‌وه درێژه به چالاکیمان ده‌ده‌ین، ده‌توانم بلێم 70% له‌گه‌ڵ یه‌که‌م مانگی ده‌ست به کاربوونمان له بواری ئه‌ندام و هاوبیره‌وه زیادمان کردوه‌و و به خۆشیه‌وه به‌ره‌و په‌ره سه‌ندنی زیاتر ده‌ڕۆێن.
به‌ڕێزان هه‌ر مانگێک به سه‌ر دامه‌زراندنی پارتیمان تێنه‌په‌ڕیبو، که له لایان کۆنگره‌ی نیشتمانی کورد له ئه‌مریکا به ڕه‌سمی وه‌ک پارتێکی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بانگهێشتن کراین، بۆ به‌شداری کردن له 18یه‌مین کۆنفرانسی ساڵانه‌یان له واشنگتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریکا. له‌و سه‌ردانه‌مان بۆ ئه‌مریکا وتاری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێشکه‌شی به‌شدار بووان کرا، که زۆر به‌گه‌رمی له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا و به‌شێکی زۆری ئه‌و شک وگومانه‌ی نه‌یارانمانی پۆچه‌ڵ کرده‌وه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌و ماوه‌دا له چه‌ندین کۆنفرانس و سیمیناری کوردستانی و جیهانی بانگهیشت کراوه و به شێوه‌ی پێشکه‌ش کردنی وتار به‌شداری کردوه، که له‌م وڵاتانه بووه، ئه‌ڵمان، ئه‌مریکا، که‌نه‌دا، نه‌رویج، سوید، بریتانیا.
هه‌روه‌ها ده‌یان پرۆژه‌ی گرنگی کاری دیپلوماتی له به‌رنامه‌ی داهاتوماندا هه‌یه که له هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌وڵی به جێگه‌یاندنیان ده‌درێت. له‌گه‌ڵ چه‌ندین پارله‌مانتار و حیزب ولایه‌نی ئوروپایی و ئه‌مریکایی پێوه‌ندیمان دروست کردوه و به‌رده‌وامیش پێوه‌ندی نوێتر دروست ده‌که‌ین.
چه‌ند مانگێک پاش دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، نۆێنه‌ری پارتیمان، سه‌ردانی باشوری ڕزگار کراوی کوردستانی کرد، له‌و سه‌ردانه‌دا که نزیکه‌ی 50 ڕۆژ درێژه‌ی هه‌بوو، توانرا له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی حکومه‌تی هه‌رێم وپه‌رله‌مانی کوردستان کۆبونه‌وه‌ودیدار پێک بهێنرێت. له درێژه‌ی چالاکیه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان چه‌ندین ڕۆژنامه و گۆڤاری کوردی له باشوری کوردستان به نووسینی ڕاپۆرته هه‌واڵ و وتووێژ له‌گه‌ڵ سکرتێر وئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی باسیان له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کردوه و تا ئیستاش به‌رده‌وامه. هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌ماندا بۆ باشووری کوردستان، سه‌ردانی چه‌ندین پارت ولایه‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کراوه‌و پێوه‌ندی نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵیان دروست کراوه، هه‌روه‌ها دیدار وچاوپێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ چه‌ند پارتێکی باشوری کوردستان پێکهاتووه، له‌و دیدارانه‌دا باسی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وئامانجه‌کانی کراوه، بێجگه له‌وه‌ش دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیر و مامۆستای زانکۆی باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێک هێنراوه، له هه‌مان کاتدا به ده‌یان کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دانیشتوو له باشووری کوردستان له ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ڕێکخران که هه‌نۆکه له چاوه‌ڕوانی کردنه‌وه‌ی بنکه و نووسینگه‌ی پارتیمان له باشووری کوردستانن.
ڕاپۆرتی سیاسی کۆنفرانسی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
هاوڵاتیانی به‌ڕێز، کوردستانیانی هێژا، هه‌زاره‌ی سێیه‌م که هه‌ڵگری چه‌ندین گۆڕانکاری و قه‌یرانی جیاواز بوو، گه‌لی کوردیش وه‌ک زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌شێک بوون له‌مۆره به‌رچاوه‌کانی ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ی جیهان، له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان ڕوخانی ڕێژیمی به‌عس وله سێداره‌دانی سه‌رۆکی پێشوی ئێراق و دادگایی به‌رده‌وامی پیاوانی ڕێژیمه‌که‌ی سه‌دام حسێنی دیکتاتۆر. له‌و کاتانه‌دا زۆر جینایه‌ت که ئه‌و ڕێژیمه به سه‌ر گه‌لی کوردی‌دا هێنابوو له‌مه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و سیاسی شارابوونه‌وه، به‌ڵام له پاش نه‌مانی ئه‌و ڕێژیمه و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان و زۆر به‌ڵگه‌و دۆکۆمێنتی دیکه، زوڵم و زوری داگیرکه‌ران به‌سه‌ر گه‌لی کورددا، زیاتر بۆ خه‌ڵکی جیهان ناسران.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وه‌ک ڕژیمه پێشوه ئێرانیه‌کانی پێش خۆی، یه‌کێکه له‌و ڕێژیمه داگیرکه‌رانه‌ی کوردستان، که ئه‌م ڕژیمه فاشیستانه به درێژایی مێژو گه‌لی کوردیان چه‌وساندووه‌ته‌وه‌و ئیستاش به‌رده‌وام ده‌ستیان له کوشتن و به‌ندکردن وماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌رکردنی خه‌ڵک هه‌ڵنه‌گرتووه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو جۆره سانسۆڕ وکوشتن و به‌ند کردنی ئازادیخوازان، ئه‌و ڕێژیمه هه‌وڵی داوه له ڕێگای ئه‌نفالی سپییه‌وه لاوانی کوردستان له‌به‌ین ببات، به کوشتنی مێشک و هزریان، له ڕێگه‌ی پیاوانی سه‌ر به ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران به ئاشکرا له شاره کورد نشینه‌کاندا ماده بێهۆشکه‌ره‌کان بڵاو ده‌کرێنه‌وه و به پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی جیهان له کوردستانی بنده‌ستی ئێران‌دا مه‌وادی موخه‌در به نرخێکی زۆر هه‌رزان ده‌ست ده‌که‌وێت و بڵاو ده‌کرێته‌وه.
به گۆێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئێمه گه‌یشتون که له به‌ندیخانه‌کانیش زۆر به ئاشکرا له لایه‌ن پاسه‌وانانی به‌ندییه‌کانه‌وه ئه‌و ماده‌یه دابه‌ش ده‌کرێت به سه‌ر به‌ندییه سیاسییه‌کاندا، به گۆێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی که به ئیمه گه‌یشتوون له کاتێکدا که به‌ندییه‌ک زۆر ئه‌شکه‌نجه ده‌درێت و ته‌واوی جسمی خڵتانی خۆێن و توشی ژانێکی زۆر ده‌بێت، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ژووری به‌ندیخانه وپێدانی حه‌ب، که گوایا ئه‌وه حه‌بێکی موسه‌که‌نه‌و و ئێشکه‌ت ناهێڵێ له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئاڵوده‌یان ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین جینایه‌ته که نابێت ئێمه‌ی کورد له‌و بواره‌دا بێده‌نگی بنۆێنین، ئیمه پێویسته هه‌نگاوی به په‌له و جۆراوجۆر بۆ ئه‌و جینایه‌تانه چ له ناوخۆی وڵات و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵبگرین.
ئه‌و ڕێژیمه وا کارنه‌مه‌ی ته‌مه‌نی پڕ له شه‌رم و دیکتاتۆری خۆی بۆ 29 ساڵ پڕکرده‌وه، به پێشاندانی هێزو توانای دژ به ئازادی ومرۆڤایه‌تیه‌کانی وا چاوه‌ڕوان ده‌کات که چه‌ند ساڵی دیکه ته‌مه‌نی پڕ له جینایه‌تی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام چاره نووسی ئه‌وانیش زۆری نه‌ماوه وه‌ک چاره نووسی به‌عسییه‌کانی عه‌ره‌بی لێ بێت. ئیستا ده‌بینین ویجدانه خه‌وتووه‌کان و به‌رژه‌وندی خوازان وا به باش ده‌زانن ئه‌و ڕێژیمه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین نه‌مێنێت و سه‌رقاڵی کزکردن ونه‌مانی ئه‌و رێژیمه دژی ئازادییه‌ن. هه‌روه‌ک ده‌بینین که ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران که‌وتووه‌ته به‌ر ڕق وکینه‌ی جیهان وبه‌تایبه‌ت ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان. ئه‌و ڕێژیمه که دوای 29 ساڵ به‌رده‌وام خه‌ریکی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ وهه‌موو یاسایه‌کی نێۆ نه‌ته‌وه‌ی بووه، به ده‌یان جار له لایان چاودێرانی مافی مرۆڤه‌وه وه‌ک ڕێژیمێکی پێشێلکاری بواره‌کانی مافی مرۆڤه‌وه مه‌حکوم کراوه، ڕێکخراوه زلهێزه‌کانی گه‌وره‌ی جیهانی له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان له‌وچه‌ند ساڵه‌ی پێشوودا ئاماده نه‌بوون هیچ سزایه‌کی پێویست به سه‌ر ئه‌و ڕێژیمه‌دا بده‌ن، به‌ڵام به خۆشییه‌وه بۆ یه‌که‌م جار له ڕۆژی شه‌ممه 2ی به‌فرانباری 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 23ی دێسه‌مبه‌ری 2006 ی زایینی، له لایان ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیاری سزادانی 1737ی به‌سه‌ر حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی‌دا په‌سه‌ند کرد. به‌دوای ئه‌وه‌دا چه‌ندین سزای دیکه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، هه‌روه‌ها وڵاتانی گروپی 5 + 1 به‌رده‌وام سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن که چۆن ئه‌و ڕێژیمه کۆنه‌په‌ره‌سته به‌ره‌و کزی و بێده‌سه‌ڵاتی ببه‌ن یا بۆ هه‌میشه له ناوی به‌رن.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هیواخوازین که سزاکانی ئابوری و فشاری دیکه ته‌نیا بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت نه‌ک خه‌ڵکی بێ‌تاوان و چه‌وساوه، بۆهه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه که تاقمێکی به‌رچاو له ئاخونده کۆنه‌په‌ره‌سته‌کانی ولایه‌تی فه‌قێ ده‌ستیان به سه‌ر سه‌روه‌ت وسامانی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران‌دا گرتووه، له وڵاتانی ده‌ره‌وه بانکه‌کانیان پێ پڕکردوه‌و سه‌رمایه‌یان پێ دامه‌زراندووه، هه‌روه‌ها له شار‌و ناوچه فارس نشینه‌کاندا به سه‌دان کومپانیایان بۆ خۆیان ساز کردوه‌و خه‌لکیان پێ ده‌چه‌وسێنه‌وه. ئێمه هیواخوازین هه‌وڵ بدرێت ده‌ست به سه‌ر ئه‌و سه‌رمایه دزراوانه‌دا بگیردرێت و تاوان بارانیش بهێنرێنه نێۆ قه‌فه‌زی تاوانه‌وه و وه‌ک سه‌دام حسێنی دیکتاتۆر و هاوڕێکانی به سزای خۆیان بگه‌ینرێن و ئه‌و ڕێژیمه‌ش به ڕێژیمێکی تروریست و داگیرکه‌ر بناسرێت، نه‌ک ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی چه‌کی مه‌ترسیدار بکرێته تاوانێک له ته‌نیشت ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا، ئه‌گه‌ر له‌م هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا باس له به‌ره‌ی دژه ترۆر ده‌کرێ، ئه‌وا مێژوو باشترین شایه‌ته که دامه‌زرێنه‌ری تروریستی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له لایان ئه‌و کۆماره‌وه دروست کراو پشتگیری لێکراوه. ترورکردنی ده‌یان ڕۆڵه‌ی نیشتمان په‌روه‌ر وئازادی خوازی کوردستانی وگه‌لانی دیکه‌ی بنده‌ست به‌ڵگه‌ی زیندوو به‌رچاون، به تایبه‌ت له کوردستاندا که ناوی تروردێته گۆڕێ هه‌موو کوردێکی نیشتمان په‌روه‌ر ناوی مه‌زنی دوکتۆر قاسملو و دوکتۆر سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی که له پێش چاوی وڵاتانی ئوروپا ترور کران و یا هه‌زاران تێکۆشه‌ری دیکه‌یان دێته‌وه یاد.
خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
کوردستانیانی هێژا، ڕۆڵه‌کانی چاوه‌ڕوانی سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆی کوردستان
ئێمه‌ی کورد که یه‌کێکین له‌گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌کانى ئه‌م جیهانه و به‌ڵام تائێستاش خاوه‌نى کیان و ده‌وڵه‌ت وسه‌ربه‌خۆیى خۆمان نین، ده‌بێ هه‌میشه بپرسین بۆ? بۆ نه‌مان توانیوه ببینه خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی خۆمان? نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد له‌هێج شۆێنێکێ دیکه‌وه نه‌ها تووین وخاکی گه‌لێکی دیکه‌مان داگیر نه‌کردوه، به‌ڵکو به‌ڵگه‌مێژوه‌یه‌کان ده‌یسه‌لمێنن که گه‌لی کورد خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێکى له مێژینه‌و خه‌باتێکى بێ پسان و دورو درێژ‌و خوێناوییه و هه‌زاران ساڵه له‌و نێشتمانه پڕ پیت وده‌وڵه‌مه‌نه‌ده ده‌ژى که‌ناوى کوردستانه، کۆڵنه‌ده‌رانه و بێ‌وچان هه‌رده‌م بۆ پاراستنى زمان وکولتورو ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى خۆى که له لایه‌ن داگیر که‌رانه‌وه هه‌وڵى له‌ناو بردن وسڕینه‌وه‌ى دراوه خه‌باتی کردوه، بۆ گه‌یشتن به‌کاروانى شارستانیه‌تى جیهانی و ژیانێکى سه‌ربه‌ست وئازاد.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا که ده‌بیینی به خۆشیه‌وه نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌ک که هیوای مه‌زنتری به شۆێندایه له باشوری کوردستان هه‌یه و به‌چاوی خۆمان ده‌بینین که گه‌لی زوڵملێکراومان له باشوری کوردستان له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رۆکی کوردستان وسه‌رۆک وه‌زیری کوردستان و سه‌رۆک په‌رله‌مانی کوردستان‌مان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌و په‌ڕی سه‌روه‌رییه‌وه ده‌بینین که ئیستا سه‌رۆکی یه‌کێک له وڵاته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان که پێی ده‌گوتری حکومه‌تی ئێراق، کورده. واته سه‌رۆکی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی که پێشتر کوردی ده‌چه‌وسانده‌وه و به کیمیایی وئه‌نفال وڵامی داخوازیه‌کانی کوردستانیان ده‌دایه‌وه، ئه‌مڕۆ کورده. هه‌روه‌ها به‌شێک له وه‌زاره‌ته گرنگه‌کانیشی هه‌ر له تێکۆشه‌رانی کوردن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی زیندووی خۆڕاگری وئازادیخوازی گه‌لی کورده.
وه‌ک ده‌بینین گڕی خه‌باتی به‌رده‌وامی ڕۆله‌کانی باکوریشمان وڵاتی تورکیای خستووه‌ته ژێر فشاری ناوخۆ و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه و گه‌لێک ئاڵۆگۆڕی له نێۆ شۆڤینیسته‌کانی تورکیادا پێک هێناوه. ده‌وڵه‌تی تورکیا به بیانووی ڕاونانی تێکۆشه‌رانی باکوری کوردستان، هێرشی فڕۆکه و تۆپ بارانی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر خاکی باشوری کوردستان و به هه‌زران خه‌ڵکی له زێد‌و شۆێنی ژیانیان ده‌ربه‌ده‌ر کردوه، ئه‌مه‌ش شاراوه نییه که ڕێژیمی تورکیا چاوی به‌و سه‌رکه‌وته مه‌زنانه‌ی باشوری کوردستاندا نایه‌ت. له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌و ترسه‌ی لێنیشتووه که ڕۆژانه گۆی بیستی کردنه‌وه‌ی کۆنسولگه‌ری وڵاتانی ئوروپاییه له کوردستان که ئه‌مه‌ش وه‌ک خۆ ئاماده کردنێک ده‌بینرێت بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان هه‌ر بۆیه تورکیاش وه‌ک گورگی برینداری لێهاتووه و به په‌له سه‌فه‌ری ئه‌مریکا و وڵاتانی جیهانی ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن گه‌لی کورد سه‌ربه‌خۆ بێت. که‌وابێت پێویسته ئێمه‌ی کوردیش زۆر دیپلوماتانه له هه‌وڵی ڕازیکردنی وڵاتانی زلهێزی جیهاندا بین، بۆ سه‌ربه‌خۆ کردنی خاکی کوردستان.
هه‌روه‌ها ڕۆڵه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستانیشمان تینی خه‌باته‌که‌یان له جاران زیاتر بووه و ئه‌و ڕێژیمه‌ی که ساڵانی پێشوو حاشای له ناسنامه‌ی زیاتر له 2 میلیۆن کورد له‌و به‌شه‌دا ده‌کرد، ئیستا خه‌ریکی وه‌خۆ که‌وتنن و ده‌یانه‌وێ خێرێکمان پێ بکه‌ن و تازه کورده‌کان بکه‌ن به خه‌ڵکی سوریا! دیاره حاکمانی به‌عسی سوریاش ئه‌وه باش ده‌زانن که ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می به‌عسی قڕانه و مه‌رگ ونه‌مانی ڕێژیمه فاشیسته‌که‌یان نزیک بووه‌ته‌وه و به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوات، هه‌ر بۆیه ئاوا که‌وتونه‌ته خۆ!
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش وه‌ک هه‌موو به‌شه داگیرکراوه‌کانی کوردستان به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ری به‌ربه‌ره‌کانی و خه‌بات بووه، هه‌میشه له پێناو به ده‌ست هێنانی مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی کورد له‌گه‌ڵ حکومه‌تی پێشووی پاشایه‌تی ئێران و ڕێژیمی ئیستای کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ربه‌ره‌کانی کردوه، به ده‌یان هه‌زار ڕۆڵه‌ی تیکۆشه‌ری کردوه‌ته قوربانی خه‌بات له پێناو ئازادی وسه‌ربه‌ستیدا. له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وێرای ده‌یان خه‌بات و جوڵانه‌وه‌ی نیشتمان په‌روه‌رانه له ماکۆوه تا ئه‌یوان، له‌هه‌موویان گرنگتر که بۆ یه‌که‌م جار ده‌وڵه‌تی کوردی له کوردستان له‌و به‌شه‌دا دروست کرا، که ناوی کۆماری کوردستان بوو، که به ڕاستی به به‌شداری جه‌نه‌ڕال مه‌لا موسته‌فای بارزانی و تێکۆشه‌رانی دیکه‌ی باشوری کوردستان و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به کرده‌وه سه‌لماندوویه‌تی که کۆماری گشتی کوردستان بووه، به پێچه‌وانه‌ی هیندێک به ناو مێژوو نووسی فارس وکورد که مخابن به مه‌به‌ستی بچووک کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ست که‌وته مه‌زنه به کۆماری مهاباد ناو دیری ده‌که‌ن، کۆماره جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی کوردستان، که ئه‌مڕۆ بووه‌ته مێژوویه‌کی پڕله شانازی هه‌موو کوردستان، یه‌کێکه له خه‌باته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی هه‌موو کوردستان و به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستانیان ڕاگه‌یاندبوو.
کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو!
خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی مافێکی ڕه‌وا و دروستی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌سته، به تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد که له درێژایی مێژودا و به ئه‌زمونی گۆڕانی چه‌ند شێوه ده‌وڵه‌تیکی ده‌سه‌ڵاتدار له ناوچه‌که‌دا هه‌میشه هه‌ر مافه‌کانمان پێشێلکراوه، هۆکاره‌کانیشی ئه‌وه بووه که له پاش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی زه‌مینه‌ی دروست بوونی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی بۆ زۆر نه‌ته‌وه‌یی بنده‌ست ساز بووه، به‌ڵام گه‌لی کورد وێرای پلانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و کاتیش، یه‌ک نه‌بوون و نایه‌کگرتویی وای لێکردن که له‌و ئه‌زموونه‌شدا به جێ بـمێنین! مخابن وا نزیک به 65 ساڵ به سه‌ر ئه‌و مێژووه‌دا ده‌ڕوات که چی پارته کوردستانیه‌کان ئیستاش هه‌ر هه‌ل ومه‌رج به گونجاو نازانین و هه‌ر خه‌ریکی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی پێته‌ختی وڵاتانی داگیرکه‌رمانین. سه‌ڕه‌رای ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه مێژوویانه له‌وه فێر نه‌بووین که هه‌رگیز که‌س بانگمان ناکات بۆ سه‌ر سفره‌ی حازری، ده‌بێت ئێمه‌ی کورد بۆ خۆمان ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه بقۆزینه‌وه‌و کۆڵنه‌ده‌رانه کاری له سه‌ر بکه‌ین. شک له‌وه‌دا نییه خه‌بات کردن بۆ سه‌ربه‌خۆیی کۆسپی زۆره له گشت بوارێک‌دا، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه‌ی کورد ئه‌وه وه‌بیری خۆمان بێنینه‌وه که بۆ کام شێوه خه‌بات کۆسپی خرابمان نه‌دیوه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌یان ساڵی دیکه هه‌ر خه‌بات بکه‌ین و له چوارچیوه‌ی ئه‌و ڵاتانه بمێنینه‌وه خۆمان به خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه بزانین، که‌وابێت کوا گه‌له‌که‌مان ڕزگار کردوه? به بۆچونی ئێمه ئه‌و شێوه خه‌باته دووباره به به‌ڵگه‌ی خۆمانه‌وه به داگیرکه‌رانی خاکی کوردستانیان ده‌سه‌لمێنین که ئێمه گه‌لێکی جیاواز نین له ئێوه، به ئاسانی خاکی کوردستانیان پێده‌به‌خشین و به‌ته‌واوی پشتیوانی نێۆنه‌ته‌وه‌ییش له ده‌ست ده‌ده‌ین.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی به خه‌باتێکی ڕه‌وا ده‌زانێت وبانگێشه‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات بۆ به‌شداری کردن له خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی وسه‌ربه‌ستیی یه‌کجاریمان. سه‌ربه‌خۆیی مافێکی ڕه‌وای کورده، گه‌لی ئێمه داوای داگیرکردنی خاکی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناکات، ئێمه خاکمان براوه و داگیرکراوه و ده‌بێت قۆناخی خه‌باتمان ته‌رخان بکه‌ین بۆ ڕزگار کردنی خاکه‌که‌مان له ژێرچنگی داگیرکه‌ردا. ئێمه ده‌بێت داگیرکه‌ر له کوردستان ده‌ربکه‌ین. ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه ڕاستیانه‌ی مێژوویی وجۆگرافیایی کوردستان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که بێجگه له سه‌ربه‌خۆی سیاسی وئابوری وپێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی وبووژاندنه‌وه و گه‌شه پیدانی کولتور و زمان و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تی، هیچ شوعارێک وتاکتیکێکی دیکه‌ش ناتوانی ڕزگارمان بکات.
گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له بن ده‌ستی وڵاتێکی داگیرکه‌ردایه که چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی دیکه وه‌ک دراوسێێ کوردستانی تێدا ده‌ژی و خاکی ئه‌وانیشیان داگیرکردوه. له درێژه‌ی مێژووی ئه‌و داگیرکردنه‌دا بێجگه له نه‌ته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری فارس، نه‌ته‌وه‌کانی دیکه به گشتی له نیشتمانی داگیرکراوی خۆیاندا له‌هه‌ر چه‌شنه مافێکی ڕه‌وای نه‌ته‌وایه‌تی بێبه‌شکراون، له وڵاتێکی ئاوا داگیرکه‌ردا نه‌ته‌وه‌کانیتر له ژێر سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگیدا چه‌وساونه‌ته‌وه و له هه‌موو مافێک ته‌نانه‌ت له خۆێندن به زمانی زگماکیش بێ به‌شکراون، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی ڕاستی وحاشا هه‌ڵنه‌گره که گه‌لی کورد زیاد له‌هه‌موو ئه‌و گه‌لانه به‌رامبه‌ر به داگیرکه‌ران خه‌باتی کردوه و قوربانی داوه، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا به خۆشیه‌وه ده‌بینین که خه‌بات بۆ ڕزگاری له ژێر سته‌می داگیرکه‌ران له نێو گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێران سه‌ری هه‌ڵداوه، که ئه‌مه‌ش ئۆمێدێکی زیاتر به په‌ره سه‌ندنی بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازی ده‌دات. ئه‌گه‌ر گه‌لی کوردی بنده‌ستی ئێران وه‌ک ته‌نیا گه‌لێک له ناوچه‌که‌دا خه‌بات بکات بۆ سه‌ربه‌خۆیی، گومان له‌وه‌دا نییه که خه‌باتێکی یه‌کجار دژوار ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و 5 گه‌له هه‌موویان خه‌بات بکه‌ن بۆ جیابوونه‌وه له ژێر چنگی ده‌سه‌ڵاتی هه‌زاران ساڵه‌ی ئیمپراتۆری فارسی، ئیدی ڕێژیمی حاکم به چۆکدا دێنێ و ده‌سه‌ڵاتی نیزامی له چنگدا نامێنی. ئه‌و وڵاته‌ی که ئه‌مڕۆ به ئێران ناسراوه ته‌نیا 25% له نه‌ته‌وه‌ی فارس پێک هاتووه، 75 %له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک کورد، ئازه‌ری، عه‌ره‌بی ئه‌حواز، به‌لوچ، تورکمه‌ن سه‌حرایی و هتد، پێکهاتووه که ئه‌گه‌ر ئه‌و 75% له‌و وڵاته جیابوونه‌وه هیچ توانای به‌رگری کردنێک له وڕێژیمه‌دا به دی ناکرێت، به بۆچوونی ئێمه هیچ زلهێزێکی ئه‌م جیهانه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی جیهانیشه‌وه ناتوانن به‌ر له داخوازی 5 نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌ست بگرن که داوای جیابوونه‌وه ده‌که‌ن. دیاره وه‌ک ئه‌مڕۆ له عێراقی عه‌ره‌بی ده‌بینین که گه‌لی کورد ته‌نیا نه‌وه‌ته‌یه‌کی غه‌یره عه‌ره‌به له ناوچه‌که‌دا له لایان شۆفینیستی عه‌ره‌بیدا خاکی داگیرکراوه، ڕۆژانه ده‌بینین که چه‌نده کۆسپ دێنه سه‌ر ڕیگای باس کردنی سه‌ربه‌خۆیی له‌و به‌شه نیمچه ڕزگارکراوه‌ی کوردستان، هۆکاره‌که‌شی بێجگه له ناڕه‌زایی وڵاتی تورکیا، هاوکات 22 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و ده‌یان ده‌وڵه‌تی دیکه‌ی به ناوی ئیسلامیش دژایه‌تی جیابوونه‌وه‌ی کوردستان له‌و ناوچه ده‌که‌ن. جا 4 گه‌ل له وڵاتی داگیرکه‌ری ئێران جیاببنه‌وه، نه‌یارانی کورد ناتوانن به‌سه‌ر ئه‌و گه‌لانه‌دا باز بده‌ن وبێنه ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌ته‌نیا دژایه‌تی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه بکه‌ن. دیاره ئه‌مه پرۆژه‌یه‌کی زۆر گرنگه بۆ گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که ده‌بێت به سیاسه‌تێکی یه‌کگرتوو و ژیرانه به‌رنامه ڕێزی بۆ بکه‌ن وبتوانن به یه‌ک ده‌نگی پلانی بۆداڕێژین و به ڕێوه‌ی به‌رن.
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کورد بمانه‌وێ به هه‌ڵگرتنی شوعاری فیدراڵی گوایه ده‌ر و درواسێ تۆزێک نه‌رم بکه‌ینه‌وه و دوایی خۆمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئاماده بکه‌ین، ئه‌وا شتێکی ڕوونه‌وه که هه‌موو نه‌یارێکی کورد ده‌زانی کورد مه‌به‌ستی له فیدراڵیش هه‌ر جیابوونه‌وه‌یه له ئاینده‌دا، جا که‌وابێت بۆ هه‌ر له ئیستاوه پێش ڕووخانی ئه‌و ڕێژیمه دروشم و شوعاری خه‌باته‌که‌مان نه‌که‌ین به سه‌کۆی پێگه‌یاندن وئاماده‌کردنی خه‌ڵکمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ودروست کردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی له پاش ڕوخانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی? چی دیکه پێویست ناکات که دیسان 20 ساڵی دیکه‌ش چاره نووسی گه‌له‌که‌مان له ژێر ناوی فیدراڵی یا ئۆتۆنۆمی دوا بخه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێمه له‌و هه‌له هه‌ڵکه‌وتووانه که‌ڵک وه‌رنه‌گرین، دیسان دوژمنه‌کانمان له بوارێ هێز و ده‌سه‌ڵاته‌وه خۆیان ده‌گرنه‌وه و به‌ره‌نگارمان ده‌بنه‌وه. مێژو زۆر باش شایه‌تی له بڕیار و به‌ڵێنییه‌کانی خومه‌ینی ده‌دا که پێش وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات چ به‌ڵێنگه‌لێکی به گه‌لی کورد ده‌دا، به‌ڵام له کاتی کۆکردنه‌وه‌ی سوپای ئیسلام واته پاسدار چ کوشت و کوشتارێکی به‌سه‌ر ناوچه‌کانی کوردستاندا هێنا. به داخه‌وه زۆرجاریش له لایه‌ن هیندێک له پارته کوردیه‌کانه‌وه باس له‌وه ده‌کرێت که گۆیا هه‌ڵگرتنی ستراتیژی سه‌ربه‌خۆیی زه‌نگێکی خه‌ته‌ر و خه‌تی سوره بۆکورد و نابێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا باسی لێوه بکه‌ین، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێستا دوای 85 ساڵان بنده‌سته‌یی ئه‌م مافه به‌رز نه‌که‌ینه‌وه، که‌واته که‌ی به‌رزی بکه‌ینه‌وه? 85 ساڵی دیکه ڕاوه‌ستین و سه‌دان هه‌زار ئه‌نفالکراو و شیمیایی کراوی تر و ڕه‌نگیشه ئه‌م جاره چه‌کی ئه‌تۆمی لێدران تاقی که‌ینه‌وه و به میلیون که‌س له به‌ینمان به‌رن?
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێمان وایه ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌ترسانه کاری بۆ بکه‌ین نابێته زه‌نگی خه‌ته‌ر و ده‌توانین به جیهانی بسه‌لمێنین که داواکردنی مافی سه‌ربه‌خۆیی بۆ هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک مافێکی ڕه‌وایه و بۆده‌بێت به تووند و مه‌ترسیدار چاوی لێ بکرێت? ئه‌وه دوژمنانی چه‌ند ساڵه‌مانن وایان لێکردوین له به‌کارهێنانی وشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆفمان هه‌بێت، ئێمه‌ی کورد به سه‌دان هه‌زار شه‌هیدمان له هه‌مو کوردستان داوه له پێناو داوای زۆر بچووک له ئاستی مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورددا. که‌وابێت مێژوو پێێ سه‌لماندووین ئێمه به شه‌هید بوون و تۆقاندن واز له مافه‌کانی خۆمان ناهێنین، با دوژمنانمان له پێناو سه‌ربه‌خۆییش بڕێک هه‌ڕه‌شه وتۆقاندن به‌کار بێنن، ئه‌وان به هه‌موو شێوه خه‌باتێکی کورد ناڕازین، داوای فیدراڵی بکه‌ی هه‌ر لای ئه‌وان تاوانه که وابێت سه‌ربه‌خۆیش هه‌رهه‌مان تاوانه. به بۆچوونی ئێمه سه‌ربه‌خۆیی ته‌نیا ڕێگای ڕاست و دروستی ئێمه‌یه و نابێت سڵی لێ بکه‌ین. ئه‌گه‌رده‌ڵێن ئه‌و شوعاره ئیستا کاتی نه‌هاتووه ئه‌وا هه‌رگیزکاتی نایه‌ت، ده‌بێت ئێمه‌ی کورد بۆخۆمان ئه‌وکاته دروست بکه‌ین، له ڕوانگه‌ی جیهانیشه‌وه بێجگه له‌و 4 وڵاته داگیرکه‌ره‌ی کوردستان نه‌بێت هیچ وڵاتێکی دیکه ناتوانێ به مافی ڕه‌وای 50 ملۆێن خه‌ڵک بڵی تاوانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه باوه‌ڕیان به جاڕنامه و یاساکانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی جیهانه‌وه هه‌بێت. له‌وێدا بۆیان ڕوون ده‌بێته‌وه که گه‌لی کورد مافی خۆیه‌تی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت، بۆ ئه‌و کاره‌ش پێویسته کورد خاوه‌نی دیپلۆماتیێکی کارامه و به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتو و یه‌کده‌نگ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌و داوایه بگه‌یه‌نێته گۆی جیهانه‌وه.
شۆفینیستی حاکم له ئیران‌دا له ماوه‌ی سه‌دان ساڵ له‌مه پێشه‌وه و تا ئیستاش بێجگه له که‌م کردنه‌وه‌ی جۆگرافیایی خاکی کوردستان، هه‌میشه ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یان بڵاو کردوه‌ته‌وه که ئه‌گه‌ر گه‌لی کورد له ئێران جیابێته‌وه له بواری ئابوردیدا هیچی نییه و خه‌ڵکه‌که‌ی له برسا ده‌مرن، ده‌توانین بڵێین که ئه‌م پڕوپاگه‌نه‌ده دوور له راستیه به‌داخه‌وه تا ڕاده‌یه‌کی که‌م شک وگومانی خستۆ‌ته نێۆ کۆمه‌ڵگاکه‌مان، به‌ڵام به پێێ ئه‌و زانیاریانه‌ی که ئێمه له‌و ماوه کورته‌د له بواری ئابوری کوردستاندا ده‌ستمان که‌وتووه که به‌شێکی زۆری داهاتی نه‌وت و گازی وڵاتی ئیستای به ناو ئێران له شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان واته کرماشان و ئیلام دابین ده‌کرێت. هه‌روه‌ها خاکی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان وه‌ک به‌شه‌کانی دیکه‌ی خاکی کوردستان پڕه له سامانی سروشتی، وه‌ک نه‌وت، زێڕ، گۆگرد، کشت و کاڵ و هتد. داگیرکه‌ران هه‌رگیز نه‌یانویستووه سامانه‌کانی ئه‌و ناوچانه ئاشکرا بکه‌ن، ئه‌وان له‌وه ترساون که ئه‌گه‌ر سامانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئه‌و ناوچانه ئاشکرا بکرێن و ئه‌وا بیری سه‌ربه‌خۆیی یا به قسه‌ی خۆیان (ته‌جزیه ته‌ڵه‌بی) له نێو کوردان‌دا زیاتر گه‌شه ده‌سێنێت، ئه‌وان له مێژ ساڵه دێنه سه‌ر سفره‌ی حازری ئابوری له خاکی کوردستان. ئه‌وان زۆر جار باس له‌و ده‌که‌ن که کورده‌کان جیا ببنه‌وه ناتوانن له بواری ئابوری‌دا خۆیان ئیداره‌بکه‌ن، له وڵامدا ئه‌وه زۆر ڕوون و ئاشکرایه که ئه‌گه‌ر بیانزانیبایه گه‌لی کورد ناتوانێ خۆی ئیداره بکات و له بواری ئابوری‌دا پێویستی به تارانه، ئه‌وا له مێژ ساڵ بوو شۆڤینیسته‌کان وازیان لێ ده‌هێناین و به زۆریش بوایه جیایان ده‌کردینه‌وه! به سه‌دان وڵاتی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه که به قه‌ت 10% کوردستان ئاستی ئابوریان باش نییه به‌ڵام خه‌ڵکه‌که‌شی له برسا نه‌مردون و توانیویانه به سیاسه‌تی ژیرانه کێشه‌ی ئابوری خۆیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیاندا جێ به جێ بکه‌ن. به‌ڕاستی زۆر گرنگه که ئێمه‌ی کورد چی دیکه کات و ساتی خۆمان به‌و قسه و قسه‌ڵۆکانه به فێرۆ نه‌ده‌ین و با بگه‌ینه ڕاستییه‌کان و چی دیکه له فکری ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی تاران‌دا و چاوله ده‌ستی ئه‌وان نه‌بین، با کوردستانی داگیرکراومان ڕزگار بکه‌ین، ئابوری کوردستان ببوژێنینه‌وه و سه‌رنجی کۆمپانیاکانی جیهان بۆ سه‌رمایه کۆکردنه‌وه له کوردستان ڕاکێشین.
پێوه‌دنی له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو پارت و لایه‌نێکی کوردستانی به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت هاوکاری ونزیکایه‌تی هه‌بێت، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئاماده نییه له‌گه‌ڵ هیچ پارت ولایه‌نێکی کوردستانی کێشه و ناکۆکی دروست بکات، داوکاریشمان له‌گشت پارته‌کانی کوردستانی هه‌یه، که هه‌وڵ بده‌ن ڕه‌وتی ئاشتی و ته‌بایی له نێوانیاندا پێک بێنن، پلانی جۆراوجۆری داگیرکه‌ران به لیک ترازانمان و له‌ت بوونمان پوچه‌ڵ که‌نه‌وه، له‌هه‌وڵی دروست کردنی به‌ره‌یه‌کی به په‌له بن، با خه‌ڵکی کوردستان چی دیکه به‌و چاوه‌ڕوانییه‌وه نه‌مێنن.
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئاماده‌یه که پێوه‌ندی وهاوکاری له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران پێک بێنی، که خه‌بات بکه‌ن بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان له ژێر سته‌می داگیرکه‌راندا. به‌مه‌رجێک ئه‌و لایه‌نانه که ڕێز له خه‌بات و فیداکاری گه‌لی کورد بگرن، به فیتوی دوژمن و داگیرکه‌ران کێشه‌ی جۆگرافیای له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستاندا دروست نه‌که‌ن، هه‌وڵ بده‌ن که کێشه‌کانمان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و دۆکۆمێنت و چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه چاره‌سه بکه‌ین.
پێشنیار بۆ پێک هێنانی په‌رله‌مانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له تاراوگه
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، داوا له گشت پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات که وێرای هه‌موو ئایدولۆژییایه‌کی جیاوازی سیاسی و بیر و باوه‌ڕ، به حیزبی چه‌پ و ڕاست و ئاینی و عیلمانییه‌وه، له هه‌وڵی دروست کردنی په‌له‌مانێکی کاتی له تاراوگه‌دا بین بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ڕێگه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانه هاوبه‌شدا، خۆمان بۆ ئاینده‌ی گه‌ڕانه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاماده بکه‌ین، بتوانین یاسایه‌کی کاتی له گشت بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان ئاماده بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین کێشه و کۆسپه‌کانی چاوه‌ڕوانی کراوی ئاینده‌مان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. وێده‌چێت زۆر که‌س ولایه‌ن ئه‌و پێشنیاره به باش نه‌زانێت، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا گه‌لی کورد نه‌بووه که پێش له وه‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات، له تاراوگه‌دا ئه‌و شێوه په‌رله‌مانانه‌یان دروست کردوه و زۆر ڕێکخراو و ئه‌نجومه‌نی دیکه‌یان بنیات ناوه، که باشترین ئاسانکاری هه‌بووه له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ ناوخۆی وڵات.
خه‌ڵکی وڵات داگیر کراوی کوردستان، گشت چین و تۆێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان، ئه‌ندامان و هاوبیرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ،له کۆتاییدا و له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین کۆنفرانسی پارته‌که‌مان سه‌ر له نۆێ په‌یمانتان له‌گه‌ڵ نۆی ده‌که‌ینه‌وه، که خه‌باتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان تا به ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت .
به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه، پیرۆزبایی یه‌که‌مین کۆنفرانسی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له خۆمان و سه‌رجه‌م ئێوه‌ی تامه‌زرۆی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ین و هیوادارین که کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتیمان له کوردستانی ئازاد کراودا و به به‌شداری زۆربه‌ی ئێوه‌ی به‌رێزه‌وه بگرین، بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و کۆنگره‌ی یه‌که‌می پاڕتی سه‌ربه‌ستی کوردستان!
هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
مردن و نه‌مان بۆ داگیرکه‌ران
بژی کورد و بژی کوردستان
براو هاوبیرتان عارف باوه جانی
30 ی به‌فرانباری 2707 ی کوردی
2008-01-29 20:58:37
18 ساڵ و 6 کاتژمێر و 32 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان