کوردستانی - رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی : ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی داده‌مه‌زرێت
سایتی په‌یامنێر
له‌نووسینێکی رۆژنامه‌ی "نیۆیۆرک تایمز"ی ئه‌مه‌ریکیدا که تایبه‌ته به پێشبینیکردنی داهاتووی جیهان، هاتووه: تا ساڵی 2016 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی داده‌مه‌زرێت و ئه‌مه‌ریکاش بۆ پشتوانی و پارێزگاریکردن له‌م ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆیه کوردییه (20) هه‌زار سه‌ربازی خۆی
کوردستانی - رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی : ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی داده‌مه‌زرێت
PNA - رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی بڵاویکرده‌وه کوردستانی عێراق ده‌بێته ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش ئه‌و ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆ کوردییه پارێزگاری و پشتوانی لێ ده‌کرێت، تورکیاش به‌هۆی ئه‌م پێشهاته‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تێکده‌دات.
له‌نووسینێکی رۆژنامه‌ی "نیۆیۆرک تایمز"ی ئه‌مه‌ریکیدا که تایبه‌ته به پێشبینیکردنی داهاتووی جیهان، هاتووه: تا ساڵی 2016 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی داده‌مه‌زرێت و ئه‌مه‌ریکاش بۆ پشتوانی و پارێزگاریکردن له‌م ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆیه کوردییه (20) هه‌زار سه‌ربازی خۆی له عێراقه‌وه بۆ ناو خاکی کوردستان ده‌گوازێته‌وه، تاوه‌کو ئه‌م ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆیه کوردییه له‌هه‌ر چه‌شنه هه‌ڕشه‌یه‌ک بپارێزێت.
رۆژنامه‌که ئاماژه‌یداوه تورکیاش به‌هۆی ئه‌م پێشهاته‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تێکده‌دات، زیاتر خۆی له یه‌کێتی ئه‌ورپا نزیک ده‌کاته‌وه و ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌م یه‌کێتیه، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکاش باڵا ده‌ستی خۆی له ده‌ست ده‌دات و یه‌کێتی ئه‌وروپا شوێنی ده‌گه‌رێته‌وه، رووسیا و چینیش گڵۆتێکی به‌هێزه دروست ده‌که‌ن و ئێرانیش تواناناوه‌کییه‌کانی خۆی زیاتر په‌ره‌پێداده‌ت و ده‌بێته‌وه ده‌وڵه‌تێکی خاوه‌ن چه‌کی ناوه‌کی.
سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر
2008-01-29 16:48:30
18 ساڵ و 10 کاتژمێر و 42 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان