له‌گه‌ڵ شاندێکی پارتی گه‌لی مه‌سیحی نۆرویژی به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕێز پێر کریستیان نیهلسن، سکرتێری کاروباری نێۆنه‌ته‌وه‌یی پارتی گه‌لی مه‌سیحی نۆرویژی، له باره‌گای پارتی ناوبراو له شاری ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ کۆبوونه‌وه،
دیداری نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی گه‌لی مه‌سیحی نۆرویژی.
له درێژه‌ی دیدار‌و کۆبوونه‌وه دیپلوماتییه به‌رده‌وامه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له گه‌ڵ پارت و ڕێکخراوه‌کانی جیهانی، ئه‌مڕۆی 10ی ڕێبه‌ندانی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 30.1.2008 زاینی، شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتیی پارتی سه‌ربه‌ستی له‌گه‌ڵ شاندێکی پارتی گه‌لی مه‌سیحی نۆرویژی به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕێز پێر کریستیان نیهلسن، سکرتێری کاروباری نێۆنه‌ته‌وه‌یی پارتی گه‌لی مه‌سیحی نۆرویژی، له باره‌گای پارتی ناوبراو له شاری ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ کۆبوونه‌وه،
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا که نزیکه‌ی 1 کاتژمێر و نیو درێژه‌ی هه‌بوو، باسێکی گشتی له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و کێشه‌ی کورد به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت هاته ئاراوه، له لایه‌ن هه‌ردو شانده‌وه تاوتۆی کرا،
پاشان به‌رێز عارف باوه‌جانی له درێژه‌ی باسه‌کانی دا داوای له پارتی گه‌لی مه‌سیحی نۆرویژی کرد، که به‌رامبه‌ر به خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی کورد بۆ وه‌دیهێنانی ماف و خواسته‌کانیان پشتیوانی بکه‌ن، له دام و ده‌زگا نۆرویژییهکان داوا بکه‌ن به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد بێده‌نگ نه‌بن و یارو یاوه‌رمان بن، هه‌روه‌ها باسی گرتن و کوشتنی به‌رده‌وامی چالاکوانانی سیاسی و مافی مرۆڤ و خۆێندکاران له لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه باسێکی دیکه بوو که کاک عارف به شێنه‌یی بۆی باس کردن، وه‌ک دواین هه‌واڵی دلته‌زێن له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕووداوی کوشتنی لاوی خۆێندکاری کورد ئیبراهیم لوتفوڵایی کرا که له ژێر شکه‌نجه‌ی تووندی پیاوانی سیخوڕی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی له ده‌ست دابوو،
شاندی خانه‌خۆی زۆر نگرانی خۆیان به‌رامبه‌ر به پێشێل کارییه‌کانی ئێران به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤ ده‌ربڕی، به‌ڵێنیان به شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا که ڕووداوی کوشتنی ئیبراهیم لوتفوڵایی له ڕێگه‌ی پارتی خۆیانه‌وه بگه‌یه‌نه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆ‌رویژ و داوای هه‌ڵویست له حکومه‌تی نۆ‌رویژ بکه‌ن،
به‌شی ئاخری کۆبوونه‌وه‌که ته‌رخان کرابوو بۆ نۆێکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن و ته‌رکیز له‌وه کرایه‌وه که ئه‌و پێوه‌ندییه به‌رده‌وام ده‌بێت، چه‌ندین پروتۆکۆڵی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردولاوه پێشنیاری له‌سه‌ر کرا که له داهاتوودا به هاوبه‌شی کاری له‌سه‌ر بکرێت.
www.psk2006.org ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
10 ی ڕێبه‌ندانی 2707 ی کوردی،