هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی هه‌شته‌م، ته‌حریم یا به‌شداری ?
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
به دوای ئه‌وه‌ی که کاندیداتۆڕه‌کان ئه‌م فۆڕمانه‌یان پڕ کرده‌وه، پێویسته که له لایه‌ن شۆڕای ئیسلامی شار و هه‌یئه‌ت ئیجرایی شۆڕای نیگابان له‌و شاره و له ئوستان لێکۆڵینه‌وه له‌مه‌ڕ دروستی و نادروستی وڵامه‌کانیان بکرێته‌وه و له کۆتاییشدا به‌س
هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی هه‌شته‌م، ته‌حریم یا به‌شداری?
هه‌ر وه‌ک هه‌موان ئاگادارن، بڕیار وایه که هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی هه‌شته‌می کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕێکه‌وتی 24ی ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵدا به ڕێوه بچێت و کۆماری ئیسلامیش هه‌مو هه‌وڵ و ته‌قه‌لاکانی خۆ ده‌دات که
له وه‌حله‌ی یه‌که‌مدا هه‌وڵ بدرێت که‌سانێک له ناو کاندیداتۆره‌کاندا بن که وه‌فادار بن به کۆماری ئیسلامی و به ویلایه‌تی فه‌قی، هه‌ڵسوڕاوێکی چالاک بوبن له بواره جۆربه‌جۆره‌کانی ته‌بلیغی بۆ کۆماری ئیسلامی و به‌سیج و له وه‌حله‌ی دوهه‌مدا جێگای متمانه‌ی ئیتڵاعات و شۆڕای شاری جێگای نیشته‌جێی خۆیان بن و به ته‌واوی به دڵی هه‌یئه‌ت ئیجرایی و نه‌زاره‌تی شۆڕای نیگابانی شاره‌که‌ی خۆیان بن! بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شۆڕای نیگابان ئه‌مساڵیش وه‌ک ساڵه‌کانیتر فۆڕمگه‌لێکی به ناو کاندیداتۆڕه‌کاندا بڵاو کردۆته‌وه که پێویسته پڕی بکه‌نه‌وه و وڵامی پرسیاره‌کانی بدرێته‌وه. له ناو ئه‌و فۆڕمانه‌دا ئه‌مساڵ به پێچه‌وانه‌ی ساڵه‌کانیتر پڕسیاری وه‌ها سوک و بێ بنه‌مای تیایه که حه‌یسیه‌ت و که‌سایه‌تی کاندیداتۆڕه‌کان ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه و پێویسته که ئه‌و کاندیدانه له خۆیان بپرسن، ئه‌رێ من خۆم بۆ مۆدی جل و به‌رگ و ئاڕایشی ئیسلامی کاندید کردوه یا بۆ چونه ناو مه‌جلیس و به قه‌ول خزمه‌ت کردن به‌و خه‌ڵکه‌ی که بڕیار وایه ده‌نگم پێ بده‌ن? له ناو پرسیاره‌کاندا بێجگه له پرسیاره ئیسلامی و سیاسیه‌کان که نیشانده‌ده‌ن ئه‌م که‌سانه چه‌نده پابه‌ندی بنه‌ماکانی کۆماری ئیسلامی و ویلایه‌تی فه‌قین، ده‌پرسرێت که ئایا ڕیش ده‌هێڵنه‌وه و ئه‌ندازه‌ی ڕیشتان چه‌نده‌یه? ئه‌خیر دوگمه‌ی کراسه‌که‌تان، هه‌م یه‌خه و هه‌م قۆڵ که دایده‌خه‌ن کامه‌یه? ئایا بۆ مه‌راسیمی ته‌عزیه ده‌چن و بۆ کام ته‌عزیه چون? قیافه و نمای ده‌ره‌وه‌ییتان چۆنه? چۆن ده‌ڕۆن به ڕێگادا? باوه‌ڕتان له‌مه‌ڕ وزه‌ی ناوه‌کی بۆ ئێران چۆنه? و هتد.
به دوای ئه‌وه‌ی که کاندیداتۆڕه‌کان ئه‌م فۆڕمانه‌یان پڕ کرده‌وه، پێویسته که له لایه‌ن شۆڕای ئیسلامی شار و هه‌یئه‌ت ئیجرایی شۆڕای نیگابان له‌و شاره و له ئوستان لێکۆڵینه‌وه له‌مه‌ڕ دروستی و نادروستی وڵامه‌کانیان بکرێته‌وه و له کۆتاییشدا به‌س ئه‌و که‌سانه بۆ مه‌رحه‌له‌ی کۆتایی هه‌ڵده‌بژێردرێن که به کرده‌وه سابیتییان کردبێت که له سه‌دا سه‌د له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامین، واته به‌سیجی یا پاسدار یا خۆ جاش بوبێتن! دیاره کاندیداتۆڕه ئیسڵاح خوازه‌کانیش که هه‌ر که‌سانی کۆماری ئیسلامین، به‌ڵام داوای چه‌شنێک ڕیفۆرم له‌و کۆماره‌دا ده‌که‌ن، به تایبه‌ت له ناوچه حه‌ساسه‌کانی وه‌ک کوردستان و ئه‌حواز و به‌لوچستان ناپاڵاورێن و ڕێگای چونه سه‌ره‌وه‌یان پێ نادرێت! بۆ نمونه به‌س له شاری بانه و سه‌قز که پێکه‌وه یه‌ک کاندیدیان هه‌یه، زیاتر له ده که‌سییان که ناوه‌کانییان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: احمد عزيزی، دکتر بهروز فاتح، پرويز اخوان، عبدالله کريمي، عبدالله قرباني، جلال پرتوي، دکتر وحيد صوفي محمودي، رضا سمندري، وفا حسینی و علا صلاحي له ڕێکه‌وتی ڕۆژی سێ شه‌ممه 2ی ڕێبه‌ندان ڕه‌تی سه‌ڵاحیه‌تیان کراوه که هه‌مویان ئیسڵاح خواز و ساڵیانی دور و درێژ له پۆسته جۆرواجۆره‌کانی وه‌ک شاره‌داری و فه‌رمانداری و ئیداراتی تر خزمه‌تیان نه‌ک به میلله‌ت به‌ڵکو به‌و کۆماره کردوه! به پێی هه‌واڵێک له ماڵپه‌ڕی شار نیوزه‌وه پێنج که‌س له‌م ڕه‌تکراوانه که ناوه‌کانیان 'ئه‌حمه‌دی عه‌زیزی، دوکتور بێهروزی فاتێح، جه‌لالی په‌ڕته‌وی، عه‌لائه‌دینی سه‌لاحی و په‌رویزی ئه‌خه‌وانن' هه‌م به نوسراوه و هه‌م به حوزوری چونه‌ته لای هه‌یئه‌تی نیزاره‌تی شۆڕای نیگابانی ئوستانی کوردستان که پێکهاتون له‌م که‌سانه‌ی خواره‌وه: عوسمان که‌ریمی، موزه‌فه‌ر ڕوسته‌می، موحسین بیگله‌ری، حوسێن ئیمامی، ئه‌یوب عه‌باسپور، عه‌باس زه‌نگی به‌ند، ڕه‌شید غه‌فوری، موحه‌مه‌دی فائێز، و که‌سێک به ناوی فه‌تحوڵلایی و هه‌مو ئه‌مانه به سه‌رۆکایه‌تی که‌سێک به ناوی که‌ریم ئه‌فشارییان و داوای پێداچونه‌وه‌ی کاندیداتۆریه‌که‌یان کردۆته‌وه! یه‌کێک له‌و کاندیداتۆڕه کوردانه‌ی سه‌قز و بانه به ناوی دوکتور بێهروزی فاتێح که له باری خوێندنیشه‌وه له سه‌تحێکی عالیدایه له وتووێژێکدا له گه‌ڵ شار نیوز وتبوی که "فه‌زای حاکم و قسه‌لۆگه هه‌ڵنه‌سه‌نجێردراوه‌کانی هێندێک له گروهه‌کان ڕه‌نگه ببێته باعیسی ئه‌وه‌ی که جه‌وه‌که مه‌حدود بکرێته‌وه"! ناوبراو که به‌و هه‌مو خوێندنه باڵایه‌وه به ته‌مایه که ببێته نوێنه‌ری به ئیستیلاح خه‌ڵک، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی ڕێگای تاقی کردنه‌وه‌ی به‌ختی پێ ناده‌ن، به جێگای ئه‌وه‌ی که ئه‌و سیسته‌مه بباته ژێر پرسیار که بۆچی ده‌بێت که‌سانی خاوه‌ن سه‌ڵاحیه‌ت ڕێگایان پێ نه‌درێت که خۆیان بخه‌نه مه‌حه‌کی ئازمایش و بۆ خه‌ڵکی بهێڵنه‌وه که بیانکه‌ن به نوێنه‌ری خۆیان یا نه‌یانکه‌ن، که چی ڕێک که‌سانێک خه‌تابار ده‌کات که ڕه‌خنه له کۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌و کرده‌وه به دور له بنه‌ماکانی دێمۆکڕاسی و مافی شارومه‌ندیه ده‌گرن و به‌م جۆره‌ش حه‌ق ده‌دات به کۆمار که خه‌تای گروهه‌کانه که قسه ده‌که‌ن، بۆیه کۆماری ئیسلامیش ئێمه ده‌پاڵیوێت!
یه‌کێکیتر له‌و کاندیداتۆڕانه که تا ئێستا ڕه‌تی سه‌ڵاحیه‌ت نه‌کراوه‌ته‌وه و ڕه‌نگیشه هه‌ر ڕه‌ت نه‌کرێته‌وه، فه‌رمانداری پێشوی شاری سه‌قز به ناوی حسین فیروزیه که خۆی زۆر هیواخوازه بڕواته قۆناغی کۆتایی!
ئه‌مه له حاڵێکدایه که که‌سێکیش به ناوی سدیقی محه‌مه‌دزاده به ڕه‌سمی کاندیداتۆریه‌که‌ی خۆی وه‌رگرتۆته‌وه!
ئه‌مانه‌ی که خوێندتانه‌وه قه‌تره‌ێکه له ده‌ریای ئه‌م شانۆگه‌ری به ناو هه‌ڵبژاردنانه و به‌س ئه‌م کورته‌باسه کافییه بۆ ئه‌وه‌ی که مه‌شروعیه‌تی شتێک به ناوی هه‌ڵبژاردن له چوار چێوه‌ی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بکه‌وێته ژێر پرسیار و له‌م هه‌ڵبژاردنه فه‌له‌ییانه هه‌مو شتێک به‌دی ده‌کرێت بێجگه له که‌مترین و چکۆله‌ترین بنه‌ماکانی دێمۆکڕاسی، که‌واته ئه‌م به ناو هه‌ڵبژاردنانه شتێک نیه بێجگه له شانۆگه‌ری و هه‌موشمان ده‌زانین که ئه‌م شانۆگه‌ریه که ڕژیم وه‌ڕێی ده‌خات مه‌به‌ستی له پشته‌وه‌یه و منیش به ته‌مام له دریژه‌ی ئه‌م باسه‌دا هه‌ر وه‌ک که مه‌به‌ستی نوسراوه‌که‌شه ئه‌و مه‌به‌ستانه تاو و توێ بکه‌م و له کۆتاییشدا به ئاکام بگه‌م که ئایا به‌شداری بکرێت یا خۆ ته‌حریم باشتره! به‌ڵام با له پێشدا ڕوانگه‌ی ئوپۆزیسیونه کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش تا حه‌دێک تاو و توێ بکه‌ین.
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم هه‌مو ڕێکخراوه دژبه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران بێجگه له یه‌کیه‌تی شۆڕشگێڕان که داوای له خه‌ڵکی کوردستان کردوه که بچنه هه‌لبژاردن و نوینه‌ر هه‌ڵبژێرن، باقی ڕێکخراوه‌کان هه‌ڵبژاردنیان ته‌حریم کردوه و داوایان کردوه که گه‌لانی ئێران به گشتی و گه‌لی کوردستان به تایبه‌تی له شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردن به‌شداری نه‌که‌ن و داوای بایکۆتی هه‌ڵبژاردنیان کردوه.
به باوه‌ڕی من بۆ که‌سانێک که بنه‌ماکانی کۆماری ئیسلامیان قه‌بوڵه به‌ڵام پێیان وایه که ئه‌و ڕژیمه قابیلی ئاڵ‌و گۆڕه وه‌ک ئیسلاحخوازه‌کانی ناو حکومه‌ت، به‌شداری کردن له‌و شانۆگه‌ریانه‌دا ئاساییه و ئه‌وان بیانهه‌وێت و نه‌یانهه‌وێت هه‌ر ڕژیمن و هێندێک به خۆیاندا چونه‌وه و توشی گرفتی گڵۆبالیزم و دێمۆکڕاسی به‌ڵام له شیکڵی ئیسلامیه‌که‌یدا هاتون و ده‌یان هه‌ویت به هه‌ر جۆرێک بێت ئه‌و رژیمه له سه‌ر کار بمێنێت به‌ڵام هێندێک ڕامتر و ده‌سته‌مۆتر بکرێته‌وه و به کورت و کرمانجی ڕژیم هه‌ر ئیسلامی به‌ڵام ده‌سه‌ڵات به ده‌ست ئه‌مانه‌وه بێت و هیچی تر، جا بۆیه ئاساییه که ئه‌مانه خه‌ڵک بۆ به‌شداری کرن ته‌شویق بکه‌ن و و خۆشییان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی کاندیده‌کانه‌وه بن.
له بابه‌ت ئۆپۆزیسیونی ده‌ره‌وه‌ی وڵات که به گشتی هه‌ر وه‌ک باسم کرد هه‌ڵبژاردنیان بایکۆت کردوه و پێیان وایه که ئه‌مه شانۆیه و نابێت خه‌ڵک تێیدا به‌شداری بکه‌ن، ده‌مه‌وێت بڵێم که ئه‌مانیش له سێ ده‌سته پێک هاتون، ده‌سته‌ێکیان فیدرالی خوازن و باوه‌ڕیان به چوار چێوه‌ی ئێران به‌م شیوه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه و به‌س به شوێن گۆڕانی ڕژیمه‌وه‌ن و دواتر خۆیان ده‌سه‌لاتی غه‌یره موته‌مه‌رکیزی فیدراڵی و ناوچه‌یی به شه‌راکه‌ت له گه‌ڵ قه‌ومه‌کانیتر و سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌ب و ئیسڵاحخوازه‌کان و هتد بگرنه ده‌سته‌وه و هێندێک دێمۆکڕاسی ڕۆژئاوایی له چوار چێوه‌ی ئێران‌دا له دواڕۆژ بێننه ئاراوه و چه‌شنێک حکومه‌تی هه‌رێمی وه‌ک له باشوری کوردستان هه‌یه، دروست بکه‌ن. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م ده‌سته‌یه که له پێشیانه‌وه حیزبی دێمۆکڕاته‌کان و کۆمه‌ڵه‌کانی شۆڕشگێڕ به‌ر چاو ده‌که‌ون، هه‌ڵبژاردنیان بایکۆت کردوه، به‌ڵام من پێم وایه که ئه‌مان وه‌ک تاکتیک نه ده‌بو ئه‌و هه‌لبژاردنانه بایکۆت بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌مان هه‌بونی حکومه‌تێکی ئێرانی‌یان قه‌بوڵه، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی‌یان قه‌بوڵ نیه، ده‌بو ئه‌مان داوای به‌شداری خه‌ڵکیان له هه‌ڵبژاردن بکردایه و به‌م شێوه جه‌ختییان بخستایه سه‌ر ڕژیم بۆ ئه‌وه‌ی فشاری بۆ بێنن و ئه‌مان ده‌بو جۆرێک پشتیوانی‌یان له ئیسلاحخوازه‌کان بکردایه و داوایان له خه‌ڵک بکردایه که ده‌نگ به ئیسڵاح خوازه‌کان بده‌ن و له کاتی ڕه‌تی سه‌ڵاحیه‌ت کردنه‌وه‌ی کاندیده ئیسڵاحخوازه‌کان داوایان له خه‌ڵک کردبایه که ناڕه‌زه‌یه‌تی له به‌ر ڕه‌تی سه‌ڵاحیه‌ته‌کان ده‌ر ببڕن و هتد. ئه‌وان ده‌یانتوانی به‌م کاره‌یان چه‌شنێک ڕابیته‌ی خۆیان له گه‌ڵ ناوه‌وه به هۆی ئیسڵاحخوازه‌کانه‌وه گرێ بدایه و چه‌شنێکیش دو به‌ره‌کییان له ناو ڕژیمدا دروست بکردایه که ڕژیم به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌ێنن که ئیسڵاحخوازه‌کان هاوکاری ئوپوزیسیونی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن، به‌ڵام ڕێکخراوه فیدڕالیخوازه‌کان ئه‌م هه‌له‌یان نه‌قۆسته‌وه و به‌م کاره‌یان فورسه‌تێکی باشییان له چنگ خۆیان دا! دیاره ئه‌مه ده‌یتوانی بۆ ئه‌وان وه‌ک تاکتیک به کار بهێنرێت و که‌ڵکی خۆیانی لێ ببینن، به‌ڵام وه‌ک دیتمان، ئه‌وانیش هه‌ڵبژاردنیان بایکۆت کرد و داوایان له خه‌ڵکی کوردستان کرد که نه‌چنه پای سندوقی ده‌نگدان و ده‌نگ به رژیم و کاندیده‌کانییان نه‌ده‌ن!
دوهه‌م ده‌سته چه‌په‌کانن که له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌رزه‌کانی ئێرانن و پا به‌ندن به مانه‌وه‌ی چوار چێوه‌ی ئێران و له‌م خاڵه‌دا له‌گه‌ڵ فیدڕالیخوازه‌کان و ئیسڵاحته‌ڵه‌به‌کانیش هاونه‌زه‌رن، به‌ڵام ئه‌مان نه کۆماری ئیسلامی و نه هیچ ڕژیمێکی دنیای سه‌رمایه‌دارییان به نه‌زه‌ری و تێئۆری به دێمۆکڕات و نادێمۆکڕاته‌وه قه‌بوڵ نیه و پێیان وایه که حکومه‌تی داهاتوی ئێران ده‌بێت حکومه‌تێکی کرێکاری و سوسیالیستی بێت! ئه‌مانیش هه‌ڵبژاردنیان بایکۆت کردوه و له‌گه‌ڵ شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردندا نین و من پێموایه که ئه‌م ستڕاتێژیه‌ی ئه‌مان له‌م هه‌لو مه‌رجه‌دا بۆ ئه‌مان ستڕاتێژیێکی دروسته و ته‌حریمی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن ئه‌مانه‌وه کارێکی ئاقڵانه و سیاسه‌تێکی ژیرانه‌یه!
ده‌سته‌ی سێهه‌م، ئه‌و ڕێکخراوانه ده‌گرێته خۆ که باوه‌ڕییان به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌یه و پێیان وایه که چ کۆماری ئیسلامی و چ ڕژیمه پێشوه‌کانی ئێرانی و چ له داهاتوشدا ئه‌گه‌ر ڕژیمێک بێته سه‌ر کار و خاکی کوردستان به داگیرکراوی بمێنێته‌وه، هیچکام له‌مانه مه‌شروعیه‌تیان به سه‌ر خاک و وڵاتی کوردانه‌وه نیه و گه‌لی کوردستان شایانی ئه‌وه‌ن که خۆیان ده‌وڵه‌ت و وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیانیان هه‌بێت و خۆیان خۆیان به‌رن به ڕیگاوه و چاره‌نوسی خۆیان له ده‌ستی خۆیاندا بێت. ئه‌م ده‌سته له ڕێکخراوه سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی خوازه‌کان که هه‌ڵبژاردنیان بایکۆت کردوه، پێیان وایه که ڕژیمی کۆماری ئیسلامی به‌م شانۆگه‌ریانه به ته‌مایه له به‌ر چاوی خه‌ڵکی جیهان مه‌شروعیه‌ت بۆ خۆی په‌یدا کات و به هێنانه خه‌ڵک بۆ به‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان، ئه‌ویش به‌و که‌سانه‌ی که پاڵێوراوی خۆیانن، ده‌یان هه‌وێت بلێن که کۆماری ئیسلامی پشتیوانی خه‌ڵکی به دواوه‌یه و به‌م شێوه‌ش ده‌یانهه‌وێت شه‌رعیه‌ت به سیاسه‌ته شه‌رئه‌نگێزانه‌کانی خۆیان له جیهاندا بده‌ن و بڵێن خه‌ڵک له پشت سیاسه‌ته‌کانی ڕژیمه‌وه‌ن و هه‌روه‌ها بۆ بردنه سه‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی مه‌له‌فه ناوه‌کیه‌که‌ی خۆی پیویستی به وه‌ها شانۆگه‌ریێکه هه‌یه! بۆیه سه‌ربه‌خۆیی خوازه‌کانیش سیاسه‌تێکی ژیرانه‌یان هه‌ڵبژاردوه و ئه‌مان له گه‌ڵ ئه‌و باوه‌ڕه‌دان که کوردستانین و نه‌ک ئێرانی. که واته له چوار چێوه‌ی ئێران‌دا و له ژێر کار تێکه‌ری هیچ ڕژیمێکی ئێرانی‌دا ده‌نگ ناده‌ن و هه‌ڵبژاردنیان قه‌بوڵ نیه و ته‌نیا هه‌ڵبژاردنێکیان قه‌بوڵه که له چوار چیوه‌ی حکومه‌تیکی دێمۆکڕاتیکی کوردستانی سه‌ربه‌خۆدا بۆ هه‌مو پارچه‌کانی کوردستان یا خۆ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ بێت و ئه‌مه‌ش سیاسه‌تیکی ئه‌مڕۆیی، مۆدێڕن و ئینسانیه، بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌مو میله‌تێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ئازاد و سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ بژیت و چاره‌نوسی خۆی دیاری بکات!
هه‌مومان ده‌زانین که کۆماری ئیسلامی ئێران ڕژیمێکی دڕنده، تۆتاڵیتێر، بێ به‌زه‌یی و خوێنڕێژه و بۆ بردنه سه‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی خۆی له هیچ کرده‌وه‌ێکی دژه مرۆڤانه سل ناکات و بۆیشی گرنگ نیه چی ده‌بێت با ببێت. له لایکی تره‌وه ڕژیم بۆ مانه‌وه و به‌قای خۆی له زۆر سیاسه‌ت و ستڕاتێژی ڕاگه‌ێندراوی خوی ئێستا به تاکتیک یا خۆ له ترسی داڕمان، پاشه کشه‌ی کردوه و ده‌یکات. ڕژیم به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که له زاهیردا له گه‌ل ئه‌مریکا و ئیسڕائیل و ته‌نانه‌ت ئوروپاش دژه‌به‌رایه‌تی ده‌کات، به‌لام له پشته‌وه دایمه و ده‌رهه‌م خه‌ریکی مه‌عامه‌له و سات و سه‌ودایه و هاوکات باندهای مافیایی و تیرۆریستی له هه‌مو جیهان دروست کردوه و به‌خێویان ده‌کات. وه‌ها ڕژیمێک مه‌ترسیه نه ته‌نیا بۆ ئێران و کوردستان و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵکو بۆ هه‌مو جیهان و به هۆی هێز و وزه‌ێکی زۆری ئابوری و نیزامیش که به ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی، ئه‌م هه‌ڕه‌شانه بۆ سه‌ر جیهان زۆر جیدین! هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرسانی شه‌ڕی سێهه‌می جیهانی، که بێ‌شک به هۆی له کاردا بونی چه‌کی ناوه‌کی، ده‌توانێت ده‌یان و سه‌دانجار ماڵوێرانکه‌رتر و ڕوخێنه‌رتر بێت له شه‌ڕه‌کانی یه‌که‌م و دوهه‌می جیهانی، ده‌توانێت به دوا سیاسه‌ته شه‌رئه‌نگێزانه‌کانی کۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی سدوری شۆڕش بۆ جیهان، سه‌ر هه‌ڵبدات و ئه‌مه خۆی له خۆیدا وریایی و هه‌ڵسه‌نگاندن له سیاسه‌ته‌کاندا ده‌خوازێت. جا بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئێران به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی چونه پای سندوقه‌کانی به ناو هه‌ڵبژاردن له ڕۆژی 24ی ڕه‌شه‌مه‌دا به تێکڕای ده‌نگ ته‌حریم و بایکۆت بکه‌ن و به‌م کاره‌یان ناێکی زۆر گه‌وره به ڕژیم نیشان بده‌ن و به جیهان بڵێن که ئه‌وان له گه‌ڵ ڕژیم و سیاسه‌ته شه‌ڕ ئه‌نگێزانه‌کانیدا نین، ڕژیمیش چه‌ند هه‌نگاوێک ده‌کشێته دواوه و ده‌بینێت که ئه‌گه‌ر به شوێن شه‌ڕیشه‌وه بێت، ئه‌وا خه‌ڵکی له گه‌ڵ نابێت و له ئاکامدا چاره‌نوسی ڕژیمی به‌عسی به‌غداد و سه‌دام چاوه‌ڕوانیان ده‌کات و ده‌ست له سیاسه‌ته خراپه‌کانیان بۆ ماوه‌یکی کورتیش بێت هه‌ڵده‌گرن یا خۆ که‌می ده‌که‌نه‌وه و به‌م پاشه‌کشه‌شیان فه‌زایکی کراوه‌تر له ئێران‌دا ده‌خوڵقیت و ئه‌وجار شۆڕشه چکۆله مه‌ده‌نی و سیاسی و سێنفیه‌کان ورده ورده سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و به‌ره‌و ئاڵ و گۆڕی جیدی هه‌نگاو هه‌لدێنین.
بۆیه تاکتیکی بایکۆتکردنی شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردن سیاسه‌تێکی دروست و کارئامه‌یه و به شه‌رتێکیش که نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێرانی به فارسیشه‌وه به تێکڕای ده‌نگ نه‌چنه پای ئه‌م به ناو هه‌ڵبژاردنانه و له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که ڕۆژی 24ی ڕه‌شه‌مه به گشتی خه‌ڵک له ژوری ماڵه‌کانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و شه‌قام و جاده و کۆڵان و بازاڕه‌کانیان بۆ چۆڵ که‌ن و به شۆڕشێکی له‌م چه‌شنه ته‌نیا ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ک ڕۆژیش بوبێت، ناێکی زۆر گه‌وره به ته‌واویه‌تی ڕژیم بده‌ن و مه‌شروعیه‌تی وه‌ها رژیمێک بۆ هه‌زاره‌مین جار و بۆ مێژوش بخه‌نه‌وه ژێر پرسیار و شانازیێکی گه‌وره‌ش بۆ خۆیان تۆمار بکه‌ن. بێ‌شک ئازایه‌تی ئه‌م گه‌له له مێژودا تۆمار ده‌کرێت!
9ی ڕێبه‌ندانی 2707
2008-01-31 16:41:41
18 ساڵ و 10 کاتژمێر و 49 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان