Komela Kurdên Sûriyê li Nerwîc “ KKSNدیداری نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و
دوا نیوه‌رۆی رۆژی 11ی ڕێبه‌ندانی 2707 ی کوردی،به‌رامبه‌ر به 31،1،2008 زاینی، شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که پێک هاتبوون له به‌ریزان کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان و کاک هاشم موحه‌ممه‌دی راوێژکاری سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستی، سه‌ردانی کۆمه‌ڵه‌ی کوردێن ڕۆژئاوا ( سوریا ) له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ کرد، له لایه‌ن به‌رێزان کاک شێروان عومه‌ر سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری وبه‌ریز عه‌بدولڕه‌حیم کۆگر جێگری کۆمیته‌ی به‌ریوه‌به‌ری گشتیی پێشوازییان لێ کرا، پاشان باسێکی گشتی له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی کوردستان بوو به ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی هه‌ردولایه‌ن، کێشه‌ی له‌تبوونی پارته‌کانی کوردستانی و یه‌ک نه‌بوونی هێزه‌کوردستانییه‌کان زۆر به شێنه‌ی قسه‌ی له سه‌رکرا،
کاک عارف ده‌ست خۆشی ئاراسته‌ی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانی دانیشتوی وڵاتی نۆ‌رویژ کرد که به کردنه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه کولتورییه توانیویانه کوردانی ڕۆژئاوا له یه‌ک نزیک که‌نه‌وه، هه‌روه‌ها کاک عارف به شاندی کومه‌ڵه‌ی کوردانی ڕۆژئاوای ڕاگه‌یاند که له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه کولتورییه‌وه ده‌توانن کێشه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان بگه‌یه‌نه دام و ده‌زگایی نۆرویژی و جیهانییه‌وه،
شایانی باسه که شاندی کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی ڕۆژئاوا ئه‌و سه‌ردانه‌ی کاک عارف و کاک هاشم موحه‌ممه‌دیان یان زۆر به‌رزنرخاند و به هه‌نگاوێکی باشی له یه‌ک نزیک بوونه‌وه‌ی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا زانی.
ئاماده کردنی هه‌واڵ شاهۆ موحه‌ممه‌دی
ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ، www.psk2006.org

2008-01-31 23:25:09
18 ساڵ و 4 کاتژمێر و 5 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان